On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 118

زۆربەی توێژەرانی ئینجیلی ئەمڕۆ باوەڕیان وایە ئەو ڕێگایەی بەرەوپێشە بۆ باوەڕی داینەمیکی و نوێ بوونەوەی ڕۆحی پێکدێت لە ئاوڕدانەوە بۆ دواوە نەک بە پەرۆشی سۆزەوە بۆ “ڕۆژە خۆشە کۆنەکان” ی کڵێسای پاک و بێ کێشەی زوو، یا هەوڵێکی ساویلکانە و بێ مەبەست بۆ لاسایی کردنەوەی گەشتی پاڵەوانی باوەڕیان. زیاتر بە چاوێکی ڕەخنەگرانە بۆ مێژوو و ڕۆحێکی خواناسی ڕێزگرتن بۆ کڵێسای کۆن و پابەندبوونیکی قوڵ بە نوسراوی پیرۆزەوە دەبێت ئێمە لەڕێگای (داب ونەریتی مەزن)ەوە دووبارە تۆوی باوەڕێکی نوێ و دەسەڵات پێدراو بدۆزینەوە. ئێمە دەتوانین بگۆڕێین کاتێک ئێمە چەقی باوەڕ و پراکتیزەی کڵیسا بەدەست دەهێنینەوە و زانیاریمان دەداتێ پێش بەش بوون و پارچەبوونە ترسناکەکەی مێژووی کڵێسا. باشە، ئەگەر ئێمە باوەڕبکەین کە دەبێت بەلایەنی کەمەوە دووبارە سەیری کڵێسای سەرەتاو ژیانی بکەین، یا باشتر ، ئێمە قایل بین تەنانەت بۆ گەڕاندنەوەی (داب ونەریتی مەزن) لەپێناوی نوێ بوونەوە لەناو کڵێسا - ئیا ئێمە بەتەواوی هیواخوازین ئەوەمان دەستکەوێتەوە؟ ئایا دەبێت ئێمە بەبێ ڕەخنەگرانە هەموو شتێک قبوڵ بکەین کە کڵێسای کۆن گوتوویەتی و ئەنجامی داوە وەک “ئینجیل”، ڕاستگۆبین بەسادەیی لەبەر ئەوەی ئەوە نزیکترە لە ڕووداوە سەرسوڕهێنەکانی عیسای ناسیرە لە جیهاندا؟ ئایا “سمت”ە کۆنەکە لەشوێنی خۆیەتی و لەجێ نەچووە؟ نەخێر. ئێمە نە هەموو شتێک بە بێ ڕەخنە قبوڵ دەکەین، نە باوەڕیش دەکەین کە کۆنەکە لەشوێنی خۆیەتی و لەجێ نەچووە، بەڕاستی باشە. ڕاستی بۆ ئێمە لە بیرۆکەو بانگەشەی کۆن زیاترە و بۆ ئێمە ڕاستی بەرجەستەکراوە لە کەسی عیسای ناسیرە، هەروەها نوسراوە پیرۆزەکانیش دەسەڵات ە دوا بانگەشە دەدات بە واتای ئاشکراکردن و ڕزگاری ئەو لە مێژوودا. ئێمە ناتوانین شتەکان قبوڵ بکەین بەسادەیی لەبەرئەوەی ئەوانە ڕادەگەیەندرێن کە لە ڕابردوودا ئەنجام دراون، لە لەڕابردوودا دەستیان پێکردووە. بەسەرسامییەوە (داب ونەریتی کۆن) خۆی مشتومڕ بۆئێمە دەکات تا ڕەخنەگربین و پێشبڕکێ بکەین بۆ باوەڕەکە )، و ئەو داب ونەریتە لەئامێزبگرین و ئاهەنگی بۆ ٣ کاتێک بخشرا بە پیاوچاکان (یەهوزا بگێڕین کە نێردراوان وەریان گرتووە و چەسپیوە و لێکدراوەتەوە لەلایەن نوسراوەپیرۆزەکان خۆیانەوە و گوزارشت کراوە لە درکاندن و پراکتیزەی مەسیحیدا. دووریە بنەڕەتیەکانی (داب ونەریتی مەزن) لەکاتێکدا تجۆرهۆم لیستی توخمەکانی ناوەڕۆکی لاهوتی خۆی لەسەر (داب و نەریتی مەزن) پێشکەش دەکات کەئەو باوەڕی وایە ئەو لیستە شایەنی دووبارە لێکۆڵینەوە و من باوەڕم وایە حەوت دووری هەیە ،لە ڕوانگەی ڕۆحی و کتێبی ٤ . ڕەچاوکردنە پیرۆزەوە، توانامان دەداتێ ئێمە تێبگەین کڵیسای سەرەتایی باوەڕی بەچی هەبوو و چۆن ئەوان خواپەرستییان دەکرد و دەژیان و ئەو ڕێگایانەی ئەوان بەرگری باەڕی زیندووی خۆیان پێ دەکرد لە عیسای مەسیحدا. لەڕێگای گوێڕایەڵییان بۆ دۆکیومێنتەکان و درکاندنەکان و پراکتیزەکانی ئەم ماوەیە کڵیسای کۆن شایەت حاڵی بەڵێنی ڕزگاری خودا بوو لەناوجەرگەی نەوەیەکی ناپاک و بێ ئاین. چەقی پراکتیزەو باوەڕی هەنوکەی ئێمە لەم سەردەمەدا گەشەی پێکرا، هەروەها شایستەی ئەوەیە جارێکی تر سەیربکرێت. بە گونجاندن و لابردنی زانیاری و درێژکردنەوەی بۆچونەکانی تجۆرهۆم لەسەر (داب ونەریتی مەزن) من لێرە ئەوە لیست دەکەم کە وەریدەگرم وەک دەستپێکێک، لیستێکی

سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٢٨-٢٣ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5