On This Rock, Kurdish

119 • اسێڵک یندناچ یناکەوە نتوزب

سادەی ئەو دووریە گرنگانەی کە شایستەی ئەویە ئێمە گرنگی بەش نەکراوی پێبدەین و بەتەواوی بەدەستی بهێنینەوە. داب ونەریتی نێردراوەیی. (داب ونەریتی مەزن) لە (داب ونەریتی نێردراوەیی)ەوە ڕەگ دادەکوتێت، واتا، شایەتی شایەت حاڵی و ئەزمونی نزیکی نێردراوان لەسەر عیسای ناسیرە و شایەت حاڵی بەدەسەڵاتی ئەوان لە ژیان و کاری ئەو کە لە نوسراوە پیرۆزەکاندا گێڕدراوەتەوە و یاسای ئەمڕۆی کتێبی پیرۆزی ئێمە. کڵێسا نێردراوەییە و دروستکراوە لەسەر بناغەی پێغەمبەران و نێردراوان کە مەسیح خۆی بەردی بناغەکەیە. نوسراوەپیرۆزەکان خۆیان نوێنەرایەتی سەرچاوەی لێکدانەوەی ئێمەدەکەن سەبارەت بە (شانشینی خودا)، ئەو چیرۆکەی خۆشەویستی کڕینەوەیە لەلایەن خوداوە کە بەرجەستەبووە لە بەڵێنەکە بە ئیبراهیم و باوکان و لە پەیمانەکان و ئەزمونی ئیسرائیل و کە لە ئاشکراکردنەکەی خودا بە عیسای مەسیح کۆتایی دێت وەک پێشبینی کرابوو لە ناو پێغەمبەران و ڕوونکرابووەوە لە شایەتی نێردراوەییدا. یاسای باوەڕ و ئەنجومەنی جیهانی، بەزۆری یاسای باوەڕی نیسین. (داب ونەریتی مەزن) ڕاستیەکە ڕادەگەیەنێت و سنورەکانی باوەڕی مێژوویی ئۆرثۆدۆکسی دادەنێت وەک پێناسە کراوە و دووپات کراوەتەوە لە یاساکانی باوەڕی جیهانی کڵیسای کۆن و بەش نەکراو بە سەرنجدانی تایبەت لەسەر یاسای باوەڕی نیسین. جاڕدانەکانی ئەوان وەرگیراون تا ببن بە لێکدانەوەیەک و لێدوانێکی ورد لەسەر فێرکردنەکانی نێردراوان کە لە نوسراوی پیرۆزدا دانراون. درکاندنی یاساکانی باوەڕ و ئەنجومەنەکانی جیهانی نوێنەرایەتی گەوهەری بەزۆری ئەوانەی پێش ٥، فێرکردنەکانی دەکات لەکاتێکدا سەرچاوەی خودی باوەڕەکە نیە سەدەی پێنجەم ( کە بەنزیکی هەموو ڕێبازە سەرەتاییەکان سەبارەت بە خودا و مەسیح و ٦.) ڕزگاری بەڕەوانی وتران و لەئامێز گیران ڕێسای کۆنی باوەڕ. (داب ونەریتە مەزنەکە) ئامێزی گرت بۆ گەوهەری چەقی باوەڕی مەسیحی لە ڕێسایەکدا، واتا، ڕێسایەکی ستاندەری کۆنی باوەڕ، کە وەک ئەو پێوەرە ڕەچاوکرا کە بانگەشە و پێشنیارەکان سەبارەت بە لێکدانەوەی باوەڕی تایبەت بە کتێبی پیرۆزیان پێ دەخەمڵێندرا. ئەم ڕێسایە کاتێک بە ڕێزەوە و بەوریایی وردییەوە بەکاردەهێنرێت بڕوونی ڕێگەمان پێدەدات پێناسەی چەقی درکاندنی مەسیحی کڵیسای کۆن و بەش نەکراو بکەین کە بەڕوونی گوزارشت کراوە لەو ڕێنمایی و پەندەی (ڤینسنتی ٧”. لێرینس): “ کە هەمیشە لەهەموو شوێنێک باوەڕی پێکراوە و لەلایەن هەموانەوە بۆچونی جیهان لەسەر مەسیحی سەرکەوتوو. (داب ونەریتی مەزن) ئاهەنگ دەگێڕێت و دووپاتی دەکاتەوە کە عیسای ناسیرە مەسیحە و مەسیحی بەڵێن لەسەر دراوی نوسراوە پیرۆزەکانی عیبرییە و یەزدانی هەستاوەو ستایش کراوەو (سەرۆکی کڵیسا)یە. لە عیسای ناسیرە بەتەنیا خودا فەرمانڕەوایی خۆی بەسەر گەردوندا دووبارە دووپات کردەوە کاتێک مردنی تێکشکاند بە مردنی ئەو و دوژمنانی خودای داگیرکرد لەڕێگای بەرجەستەبوونی خودایی ئەو و مردن و زیندووبونەوە و بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان و ئادەمیزادی کڕیەوە لە سزاکەی بەهۆی سەرپێچی کردنی یاساکە. ئێستا لە مردن زیندووبۆتەوە بەرزبۆتەوە بۆ ئاسمان و ستایشکراوە لەدەستە ڕاستی خودا ئەو (ڕۆحی پیرۆزی) ناردووە بۆ ناو جیهان تا دەسەڵات بدات بە کڵێسا لە ژیان و شایەت حاڵیەکەیدا. دەبێت کڵێسا ڕەچاوبکرێت وەک گەلی براوەی مەسیح. لەکاتی گەڕانەوەی ئەو کاری خۆی کامڵ دەکات وەک یەزدان. ئەم

سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٢٨-٢٣ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5