On This Rock, Kurdish

121 • اسێڵک یندناچ یناکەوە نتوزب

دەرئەنجام: ئایندەی خۆمان دەدۆزینەوە کاتێک ئاوڕ بۆ دواوە دەدەین لەکاتێکدا کە کەسانی زۆر دەشڵەژێن بە ئاژاوەی دەنگی زۆری کەسانی زۆر کە بانگەشەدەکەن بۆ خودا قسەدەکەن، کاتی ئەوە هاتووە بۆ ئێمە ڕەگەکانی باوەڕی خۆمان دووبارە بدۆزینەوە و بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای پراکتیزەو درکاندنی مەسیحی و بزانین ، ئەگەر بەڕاستی، ئێمە دەتوانین ناسنامەی خۆمان بەدەست بهێنینەوە لەناو لێشاوی قوتابێتی و پەرستنی مەسیح کە جیهانی گۆڕی. بە حوکمی من، دەتوانرێت ئەمە ئەنجام بدرێت لەڕێگای زەوتکردنێکی ئینجیلیانە و گرنگی (داب ونەریتە مەزن)ەکە کە ئەو چەقی باوەڕ و پراکتیزەیە کە سەرچاوەی هەموو داب ونەریتەکانمانە کاثۆلیک بێت یا ئۆرثۆدۆکس یا ئانگلیکان یا پڕۆتستانت. بەدڵنیاییەوە داب ونەریتی دیاریکراو بەردەوام دەبێت بۆ گەڕان بەدوای گوزارشتکردنی پابەندبونیان و ئەنجامدانی پابەندبوونیان بە داب ونەریتە دەسەڵاتدارەکە (واتا، نوسراوەپیرۆزەکان) و (داب ونەریتی مەزن) لەڕێگای خواپەرستی و فێرکردن و خزمەتیان. داب ونەریتە جۆراوجۆرە مەسیحییەکانمان ، کاتێک ڕەگ دادەکوتن و گوزارشتکەری فێرکردنی نوسراوی پیرۆزن و لەلایەن (ڕۆحی پیرۆز) ڕابەری دەکرێن، بەردەوام دەبن لە ڕوونکردنەوەی ئینجیل لەناو کەلتورە نوێیەکان و نیمچە کەلتورەکان کاتێک باسی هیوای مەسیح دەکەن لەناو دۆخە نوێیەکاندا و هیوای مەسیح دەکەن بەنمونە لەناو ئەو دۆخەنوێیانەی داڕێژراون بە کۆمەڵێک پرسیاری خۆیان کە کردویانە پاش ڕەچاوکردنی دۆخی ناوازەی خۆیان. داب ونەریتەکانی ئێمە بەشێوەی سەرەکی بزوتنەوەی ڕەچاوکردنی دەوروبەرە، واتا، ئەوانە هەوڵن بۆ ڕوونکردنەوەی (داب ونەریتی دەسەڵاتدار) لەناو کۆمەڵانی خەڵک بەڕێگایەک کە ڕاستگۆیانە و کاریگەریانە دەیانبات بەرەو باوەڕ بە عیسای مەسیح. بۆیە دەبوو ئێمە ڕێگاکان بدۆزینەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی داب ونەریتە هاوچەرخەکانمان بەهۆی دووبارە بەستنەوە و کۆکردنەوەی درکاندن و پراکتیزە هاوچەرخەکانمان بە (داب ونەریتە مەزن)ەکە. با ئێمە قەت لەبیرمان نەچێت کە مەسیحییەت لە چەقی خۆیدا شایەت حاڵییەکی ڕاستگۆیانەی کردارەکانی ڕزگارکردنی خودایە لە مێژوودا. ئاوەها ئێمە هەمیشە دەبین بە خەڵکێک کە دەگەڕێین بۆ دۆزینەوەی ئایندەمان بە ئاوڕدانەوە بۆدواوە لەڕێگای کاتەوە بۆ ئەو ساتانەی ڕزگاری و کردار کە (فەرمانڕەوایی خودا) ڕوون بوەوە لەڕێگای بەرجەستەبوونی خودایی مەسیح و ئەشکەنجەی مەسیح و زیندووبونەوەی مەسیح و بەرزبوونەوەی مەسیح بۆ ئاسمان و هاتنی خێرای مەسیح. با ئێمە دواتر ئەوەمان بێتە بیر باوەڕداران چیان درکاند لەدوای بەیانی گۆڕە بەتاڵەکە - چیرۆکی ڕزگاری بەڵێنی خودا لە عیسای نسیرەدا بۆ کڕینەوە و ڕزگارکردنی گەلێک بۆ خۆی و ئاهەنگی بۆ بگێڕین و دووبارە نمایشی بکەینەوە و بە تازەیی فێری بین و بە سۆزەوە جاڕی بۆبدەین. تێبینیەکانی کۆتایی - ئۆلا تجۆرهۆم، کڵێسای دیار – یەکبوونی دیار: زانستی کڵیسای جیهانی و داب ەنەریتی مەزنی کڵیسا.” ١ . ڕۆبێرت وێبەر پێناسەی (داب ونەریتە ٢٠٠٤ ، کۆلێجڤایل مینێسۆتا: چاپخانەی ئەریتی قوربانی پیرۆز مەزنەکە) کردووە بەم شێوەیە: “[ئەوە] وەسفێکی گشتی پراکتیزەو باوەڕی مەسیحییە کە لەنوسراوەپیرۆزەکانەوە گەشەی کردووە لەنێوانی کاتی مەسیح و ناوەڕاستی سەدەی پێنجەم.” ڕۆبێرت ئی .١٠ ، ، لاپەڕە ١٩٨٦ ، وێبەر، قوماشەچنراوە پایەبەرزەکە. ناشڤیڵ: ثۆماس نێڵسنی پەخشەران .٣٥ - هەمان شوێن، لاپەڕە ٢

سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٢٨-٢٣ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5