On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 188

: (ڕاهێنانی چێنەرانی کڵێسای شاری)، مامەڵەدەکات لەگەڵ سروشتی ١ جڵدی دوو، بەشی دیاریکراوی ڕاهێنان و ڕاوێژکردنی ڕابەرانی چاندنی کڵێسا و تیمەکانیان و دەگەڕێت بۆ پێدانی پوختەیەکی فراوان و سەرنجڕاکێشی جۆری پرسەکان و نیگەرانیەکان و پابەندبوونەکان کە بۆ ڕاوێژکەران پێویستن بۆ تێگەیشتن و کارکردن کاتێک ئەوان ڕاهێنان : (کەرەستەی ٢ بەو تیمانە دەکەن کە کڵێسای کاریگەر دەچێنن. هەروەها جڵدی دوو، بەشی ئامرازی چاندنی کڵێسا ) تێکەڵەیەکی جۆراوجۆری ئەو وتار و هونەری نەخشەکاری و دۆکیومێنت و زانیاریە هەمەچەشنانە دابیندەکات کە پەیوەندییان هەیە بە چاندنی کڵێسایەک کە پێکدێت لە زانیاری دەربارەی دارایی و پەیوەندییەکانی ویلایەتی و گەشەپێدانی ڕابەرایەتی کردن و پێکهێنانی هاوڕێیەتییەکان و پۆشتەکردن بۆ زۆرکردن لە بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسا. لەم بەشەدا تۆ سەرچاوەی بێ شوماری دیاریکراو دەدۆزیتەوە کە هەموویان مەبەستیانە یارمەتیدەربن بۆ چێنەران و ڕاهێنەران و هاوڕێیەتییەکان، ئەوانەی حەزدەکەن کڵێسای تەندروست بچێنن لەناو هەژاران بە شێوەی فرەکەلتوری و یەک کەلتوری. ئەم هەموو یارمەتییانە بەئامادەبوونییەوە بیرکردنەوەی تۆ ئاگادار دەکاتەوە دەربارەی سروشتی چاندنی کۆمەڵەی نوێژەرانی تاک و پێکهێنانی ستراکتۆرەکانی بزوتنەوەی چاندنی کڵێسای تەندروست و دەسەڵاتپێدانی ڕابەرایەتی کردن بۆ زۆرکردن و پێشخستنی (شانشینەکە) لەناو هەژاران لەناو شار. کۆکردنەوەیەکی شلی پۆڵێنکراو لەپێناو ئەوەی یارمەتی تۆ بدەین بگەڕێیت بەدوای ئەو وتار و بابەتانەی کە دیسەلمێنن بۆ پرسیارەکانی تۆ بەسودن، ئێمە بابەتی جۆراوجۆرمان کردووە بەکۆمەڵ لەژێر پۆڵێنەکان بۆ ئاماژەپێکردنی ئاسانتر. بەهەرحاڵ، لەبەرئەوەی هونەری نەخشەکاریەکان خۆیان پەیوەندییان هەیە بە ژمارەیەکی زۆری پرسیار و سنوورەکان، ڕەنگە تۆ بیدۆزیتەوە کە زۆربەی بابەتەکان قسە بۆ ژمارەیەک بیرۆکەی سەرەکی بکەن، نەک هەر ئەو پۆڵێنەی کە لەژێریدا ئەوانە لەبنەچەوە دانراون. لەکاتێکدا پۆڵێنەکان بەسودن، پێویست ناکات ئەوانە وەک دەسەڵاتدار یا کۆتایی سەیربکرێن. بۆ نمونە، زۆربەی هونەری نەخشەکاریەکان بەبێ گومانەوە قسەدەکەن لەسەر ژمارەیەک چەمکی جیاواز کاتێک پێکدادەچن لەنێوان ڕووبەرەکانی چاندنی کڵێسا و ڕاهێنانی چێنەرانی کڵێسا، و/یا پەیوەندیدارن بە دیزاین و مشتومڕی ئەو مۆدێل و لاهوتە سەرکەوتوانەی کە دەتوانن یارمەتی ئێمە بدەن سەرنجی ئاڵۆزی و بەڵێنی گەڕەکە شارییەکانی ئێمە ڕابکێشن کە کڵێسا پێی نەگەتیشتوون. کەواتە، کاتێک تۆ شوێن ئەم جڵدەدەکەویت، بیرت بێت یەکەم جار خشتەی ناوەڕۆک بەکاربێنیت وەکڕێبەرێکی باش بۆ دابینکردنی ئاڕاستە بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراوی سەرچاوەکان، بەڵام هەروەها بێتە بیرت کە بابەتەکان کراون بە کۆمەڵ بەشێوەیەکی کەمتر یا زیاتر گشتی، هەروەها بابەتەکان بەکارهێنانی فرەلایەنیان هەیە کاتێک ڕووماڵی مەودایەکی فراوانی پرس و بابەت دەکەن. لەوە دوودڵ مەبە بگەڕێیت بۆ هونەری نەخشەکاری و وتاری جیاواز کاتاێک لە سنووری نوێ و جیاوازدا دەیانخوێنیتەوە زیاتر لەو دانەیەی ئێمە پێشنیاری دەکەین. وەک ڕێسایەکی پتەوی باش یەکەمجار خشتەی کاتەکان بپشکنە، بەڵام کاتێک تۆ سەیری سەرچاوەکە دەکەیت، بیربکەوە لەو لایەنەی ئەم بابەتە ئاماژە بەچ سنوورێکی تر دەکات و چ تێگەیشتنێکی ژیرانە دابین دەکات بۆ ئەو چەمکانەی تۆ شیکاریان دەکەیت.

پێشەکی: چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار، ٢ و ١ جڵدی

Made with FlippingBook PDF to HTML5