On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 190

• ) مان بەکارهێناوە ڕابەری تیم هەروەها، لە قوتابخانەکانی ڕابردوو ئێمە زاراوەی ( بۆ ئەو کەسەی بەرپرسە لە تیمی چاندنی کڵێسا و هەوڵی چاندنی کڵێسا. ئێستا ئێمە . چێنەری کڵێسا ئاماژە بەو کەسەدەکەین کە ئەم ڕۆڵە بەدی دەهێنێت وەک لەبواری زماندا، دواتر تکایە بێتە بیرت کاتێک بابەتەکان سەرنجی تۆ ڕادەکێشن لەو ، ئێستا دەبێت ئەوانە رابەری فرە تیم یا ئێم تی ئێڵ ئەنثۆلۆجییەی کە ئاماژە دەدات بە تێگەیشتنیان بۆ بکرێت وەک زاراوەی هاوتا بە (ڕاهێنەر)، هەروەها دیاریکردنی (ڕابەری تیم) ئێستا هاوتایە بە دیاریکردنی (چێنەری کڵێسا). چۆن ئەم کتێبە بەکاردەهێنرێت لەبەرئەوەی ناوەڕۆکەکانی (چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار) بەشێوەیەکی سەرەکی کۆمەڵێکی کۆکراوەی سەرچاوەکانە لەسەر چاندنی کڵێسا، ئەوە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی داهێنەر و جۆراوجۆر. تۆ بەئاسانی دەتوانیت شوێن هونەری نەخشەکاریەکان بکەویت بەگوێرەی ئەو پۆڵێنانەی لیستکراون، هەروەها بەقوڵی بیربکەیتەوە لە پوختەو هونەری نەخشەکاریە دیاریکراوەکان بەو ڕیزبەندییەی کە تیایدا ئەوان ڕێکخراون. تۆ دەتوانیت بابەتی دیاریکراو هەڵبژێریت و بەقوڵی بیربکەیتەوە لە بابەتەکان و دووبارە بیریان لێبکەیتەوە لەسەر بنەمای توێژینەوە و پرسیارەکانی خۆت. یاخود، ڕەنگە تۆ بڕیاربدەیت ئیزافە بخەیتە سەر ئەم کۆکردنەوەیە – دووبارە ڕێکخستنەوە و دووبارە تێکەڵکردن و دووبارە هێنانەبەرچاوی ئەو لاهوت و شێوازو مۆدێلەکانی زانستی مژدەبەری و پرۆتۆکۆڵە کردەکییە جۆراوجۆرانەی ئێمە لێرە لیستیان دەکەین و دەیانگۆڕین و هەمواریان دەکەین بۆ سنوور و قەشەگەری خۆت. ئەم کارە کۆمەڵێک بابەت کەڵەکەدەکات کە دانراون پرۆسەبکرێن و دووبارە بیریان لێبکرێتەوە و بەکاربهێنرێن. لەبەرئەوە، ئەم کارە کۆمەڵێکی جۆراوجۆرە کە پێکەوەبەستنێکی ئەو ئاخاوتن و پراکتیزانەی ئێمەیە کە ئاگاداری ئەو ڕێگایانەی ئێمەیان کردووە کەتیایدا ئێمە ئەو قەشەگەریەمان ئەنجامداوە کە بۆتە ڕوودانی ڕابەران لەو گەڕەکەی ئەوان دەژین بۆ خزمەتکردنی گەڕەکەکە. ئازادبە لە سەرقاڵی و بەکارهێنانی خۆت لەم بابەتانە. بەهەموو ڕیزبەندێکدا بڕۆ. هەروەها بیهێنە بەرچاو کە کۆمەڵەکان لەژێر پۆڵێنەکە تا ڕادەیەک ناوبژیکەرانەیە. بەڕاشکاوی، هەموو ئەو بابەتانەی لەخۆگیراون بەشێوەیەک لەشێوەکان پەیوەندییان هەیە بە هەموو ئەو پۆڵێنانەی دراون. ئەوانە بەکاربێنە تا بیرکردنەوەی خۆت تیژ بکەن، هەروەها پێشنیار و تێگەیشتنی ژیرانەت بۆ دابین بکەن کەوا بکەن چاندنی کڵێسای خۆت لە گەڕەکە ناشایستەکان زیاتر تایبەت بن بە کتێبی پیرۆز و هاوتابن لەگەڵ مەبەستەکانی خودا بۆ کڵێساکە. بەیەک واتا، ئەم کۆکردنەوەیە نمونەکۆکەرەوەیەکی ئامرازەکای قەشەگەری و لاهوتی ئێمەن wwwtumi.org and www.( کە بەردەستن بۆ کارکەران لە وێبگەکانی قەشەگەری ئێمە ) . ئەم کارانە تەنیا نوێنەرایەتی کەرتێکی دەیان هەزار لاپەڕەی worldimpact.org بەرنامەی خوێندن و هونەری نەخشەکاری و بابەتی کۆرس دەکەن کە لەلایەن قەشەگەرییەکانی (کارتێکردنی جیهان) و توێژەرانی پەیمانگا بەرهەم هێنراون لەم بیست ساڵەی ڕابردوودا. ئێمە زۆر فێربوین واتای ئەوەچییە بۆ نیشاندانی ڕووناکی شانشینەکە لەناو ئەو کۆمەڵگایانەی مەترسییان لەسەرە، هەروەها ئێمە سوپاسی خودا دەکەین بۆ ڕابەرایەتی کردن و ئاراستەکردنی ئەو. هێشتا ئێمە هەمیشە فێردەبین و هەمیشە چاکسازی دەکەین و هەمیشە ئامادەین فێری شتی نوێ بین و بەدوای ئاراستەکردنی نوێدا بگەڕێین و و پۆشتەبکرێین شتی مەزنتر ئەنجام بدەین بەناوی مەسیح لەپێناو شارەکە و هەژارەکان. نیەتی بێ فیزی ئێمە بریتییە لەهاوبەشی کردنی ئەو وانانەی ئێمە فێری بووین، نەک بیرکردنەوە

پێشەکی: چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار، ٢ و ١ جڵدی

Made with FlippingBook PDF to HTML5