On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 8

ئێمە ئەم کۆمەڵە فراوانەمان ڕێکخست لە وتار و هونەری نەخشەکاری لەژێر حەوت پۆلی سترتیجی لەهەر چوار جڵدەکە: • دیمەنی گشتی چاندنی کڵێسا • لاهوتی کەلتورو هەژار • داب و نەریتی مەزن و لاهوتی تایبەت بەیاسای باوەڕ

• ستراتیجی و مۆدێلی ڕاواندنی کڵێسا • بزوتنەوەکانی کانی چاندنی کڵێسا • بەرپرسیارێتی و ڕۆڵی چاندنی کڵێسا • بەهێزکردنی سەرکردایەتی ڕەسەن

لەژێر ئەم بیرۆکە سەرەکیانە ئێوە بڕێکی زیاد لەپێویست لە بابەتی خوێندنی هەمەچەشنی نەمونە دەدۆزنەوە لەم چوار جڵدەدا: هونەری نەخشەکاری و وتار و داڕشتن و هێڵکاری و ڕاهێنان و بیبلۆگرافیایەکی کورتکراوی چاندنی کڵێسا هەمووی لەخۆگیراوە بۆ ئەوەی سامانی ئەو سەرچاوانە بۆ ئێوە دەربخرێن کە لەناو ئەم چوار جڵدەدا هەن سەبارەت بە مەترسیەکان و بەڵێنی چاندنی کڵێسا. دواجار، ئێمە خشتەی ناوەڕۆکەکانمان لە خودی کتێبەکانەوە داناوە، واتا (گەیوو بۆ دروێنە) و (نامیلکەی سەرۆکی قەشەی ئینجیلی) و (چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار، کە کاری سەرچاوەیی دوو جڵدیە). ( تکایە تێبینی بکە: ئێمە هەموو سەرچاوەیەکمان لە ناو نمونە کۆکەرەوەکە تاگ کردووە بۆ ئەوەی ئێوە بتوانن تێبگەن لە چ سەرچاوەیەکەوە وتارێک یا هونەری نەخشەکاریەکی دیاریکراو وەرگیراوە). ئەم نمونە کۆکەرەوەیە نوێنەرایەتی بابەتەکانی ڕاهێنانی (کارتێکردنی جیهان) دەکات، کە ڕێکخراوێکی مزگێنی مەسیحیە کە لە شارەکانی ناوخۆی ئەمەریکا خزمەتی کردووەبۆ ) . ئێمە بە قوڵیەوە پابەندین بۆ www.worldimpact.org( زیاتر لە چل ساڵ کارئاسانکردنی بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسا لەڕێگەی پێشکەشکردنی وتاری ئینجیل و پۆشتەکردن و توانادان بە هەژارانی شاری لەکڵێسا دەرکراو. مەبەستی (کارتێکردنی جیهانی) بریتیە لە ڕێزلێنان و شکۆدارکردنی خودا و دڵشاد بوون بەو لەناو هەژارانی شاری لەکڵێسادەرکراودا لەڕێگەی ناسینی خودا و پێناساندنی ئەو. بۆ ئێمە خێراترین و کارامەترین و بەهێزترین شێواز تا کاربکاتە سەر کۆمەڵگا هەژارە شاریەکانی لەکڵێسادەرکراو و بیانگۆڕێت بریتیە لە چاندنی ئەو کڵێسانەی مەسیح تیایاندا ناوەند گرتووە و دروستن، لەو شوێنانەی ڕووناکی و ژیانی عیسای مەسیح بۆ هەموو کەس بڵاودەکرێتەوە و نیشاندەدرێت تا بیبینن. باوەڕی ئێمە ئەوەیە لەڕێگەی چاندنی کڵێسای دروست لەناو هەژاراندا (ڕۆحی پیرۆز) هێزی گۆڕینی خۆی لەناو و بەناو ئەندامانی ئەم گەڕەکانە نیشاندەدات. لەڕێگەی ڕابەریکردنی (ڕۆح) ئەم کڵێسانە گەشە بە شەریکایەتی تایبەت بە مزگێنی دەدەن لەو شوێنەی ڕابەران و کڵێساکانی مەیلدار بە شانشین دەتوانن پێکەوە هاوکاریبکەن بۆ مزگێنی و دادپەروەری. ئێمە متمانەمان بە یارمەتی خودایە بۆ ناساندن و پۆشتەکردن و تواناپێدانی نەوەیەکی نوێی ڕابەرانی شاری ئەوانەی لەڕێگەی کڵێسایەکی شاری تواناپێدراوەوە میهرەبانی و دادپەروەری نیشاندەدەن لەناو ئەو کۆمەڵگایانەی خۆیانی لێ دەژین و کاری لێدەکەن. بە بینینی ئێمە هیچ شتێک ئەوەندە گرنگ نیە لەپێناو پێشڕەویکردنی شانشین لە ناو شاردا زیاتر لە چاندنی کۆمەڵی دروستی مەسیح کە پڕبن لە قوتابیان ئەوانەی خودایان خۆش دەوێت بە تەواوی دڵیانەوە و هاوسێکانیانشیان وەک خۆیان خۆشدەوێت. ئەم کۆمەڵگایانە بەڕاستی شێوازی خودان بۆ گۆڕینی شانشین لەم جیهانە دۆڕاوەدا. هیوای ئێمە ئەوەیە ئەم نمونە کۆکەرەوەیە حەزێک بۆ ئێوە دروست بکات لە چێژێکی تەنیای بابەتەکانەوە بگوێزنەوە بۆ دەقە تەواوە ڕاستیەکان کە لە ئامباری ماڵپەڕی ئێمەدا هەن بۆ ) . کاتێک (سەروەر)ی ئێمە لە مردن زیندوو www.tumistore.org( بەردەستی ئێوە لە

Made with FlippingBook PDF to HTML5