Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
III . کڵێسا دەبێت وەک سوپای خودا شەڕ بکات، شەڕ لە شەڕی بەرخدا بکات “ Lamb’s War ” ، وە ڕاستی خودا ڕابگەیەنێت، و کارەکانی شەیتان لەناو ببات، و بە چاکە زاڵ بێت بەسەر خراپەدا.
یەسوع مەسیح سزای گوناهەکانی ئێمەی وەرگرت لەسەر خاچی کالڤار، پاشان وەک مەسیح ی سەرکەوتوو “ Christus Victor ” هەستایەیەو سەرکەوتوو بوو، وە لە ڕێگەی مردنیەوە کارەکانی شەیتان و خزمەتکارەکانی لەناوبرد، Col. 2.15, 2 Cor. 2.14 کەواتە و ێنەیەکی باڵادەستی کڵێسا سوپای خودایە، کە نەک دژی گۆشت و خوێن، بەڵکو لەگەڵ هێزە ڕۆحییەکان لە شوێنە بەرزەکاندا شەڕ دەکات ) Eph. 6.12-13 (. هەرچەندە یەسوع مەسیح سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام هێشتا دەبێت لەم سەردەمەی ئێستادا شەڕ بکەین، هەتاوەکو ئەوکاتەی کە ئەو دەگ ەڕێتەوە بۆ ئەوەی کارەکانی لە هاتنی دووەمی دا تەواو بکات. چۆن لە سەردەمی ئەمڕۆماندا شەڕی باوەڕ بە باشی بکەین؟
A . یەکەم: ئێمە وەک سەربازی خودا شەڕ دەکەین لەڕێگەی ڕاگەیاندنی ڕاستی خودا لە یەسوع مەسیح دا.
.1 ئێمە بانگ کراوین کە درۆ و چەمکە درۆیینەکانی دوژمن لە هەر شوێنێک بدۆزرێتەوە ئاشکرای بکەین. سروشتی شەڕی ڕۆحی سەبارەت بە ڕاستی خودایە، Rom. 3.4 .
a . چەکی سەرەکی شەیتان درۆ و فێڵە، John 8.44 .
b . جگە لەوەش، شەیتان لە ڕێگەی تۆمەتی درۆو و دەستکاریکردنی راستییەکانەوە هەموو جیهان فریو دەدات، جیهانێک کە لە ژێر کۆنترۆڵی سنوورد ار و خراپەکارانەی خۆیدایە، 1 John 5.19 .
c . لە Revelation 12.9-10 دا دەبینین کە شەیتان فریودەر و تۆمەتباری سەرەکی هەموو جیهانە.
.2 کڵێسا سەرکەوتنی یەسوع مەسیح ڕادەگەیەنێت، بێ شەرمانە ئەو سەرکەوتنە ڕادەگەیەنێت کە لە ڕێگەی مردنی یەسوع مەسیح لەسەر خاچ بەدەست هاتو وە.
a . یەسوع مەسیح لە ڕێگەی مردنی لەسەر خاچ ەوە شکستی بە میرنشین و دەسەڵاتەکانی میرنشینی هێنا، Col. 2.15 .
b . ئێمە سەرکەوتنی خودا لە یەسوع مەسیح دا ڕادەگەیەنین، 1 Cor. 15.57-58 .
c . ئێمە یەسوع مەسیح وەک پەروەردگار ڕادەگەیەنین، ئەو کەسەی کە ناوی لە ناوی هەموو ئەوان ی تر پلە بەرزترە، کە دەبێت حوکمڕانی بکات تا وەکو هەموو دوژمنەکان دەخرێنە ژێر پێیەکانی، 2 Cor. 4.3-5 .
d . کڵێسا بریتیە لە کارکردن لەسەر بانگەوازکردن . لە ڕێگەی هەوڵەکانمانەوە بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبی پیرۆز و فێرکردن و بڵاوکردن ەوە و چاندنی کڵێسا و خزمەتکردن، شایەتح اڵی ئەوە دەبین کە حوکمڕانی خودا ئێستا لە یەسوع مەسیح دا بەرجەستەبووە، و خودا فەرمان بە هەمووان دەکات کە تۆبە بکەن و بەرەکەت ەکانی لە یەسوع مەسیح دا وەربگرن، Acts 17.30-31 .
119
Made with FlippingBook - Online catalogs