Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

This is the Kurdish-Sorani edition of Capstone Module 3 Mentor Guide

ﺋﮫو ﺑﮫردەی ﮐﮫ ﺑﯿﻨﺎﮐﺎران ﭘﮫﺳﮫﻧﺪﯾﺎن ﻧﮫﮐﺮد ﺑﻮوە ﺑﮫردی ﺑﻨﺎﻏﮫ

THE UR BAN

ﺧﻮداﻧﺎﺳﯽ ﮐڵێﺴﺎ

MI N I S T R Y I NS T I TUT E ﺧﺰ ﻣﮫ ﺗﮑﺎ ر ا ﻧﯽ WOR L D ,IMPAC T .I NC

ڕێﺒﮫری ڕاھێﻨﮫر

ﯾﮫﮐﮫی 3 ﺧﺰﻣﮫﺗﮑﺎراﻧﯽ ﻣﮫﺳﯿﺤﯽ

KURDISH SORANI

خوداناسی کڵێسا

بەشی سێەم

خزمەتکا رانی مەسیحی

کڵێسای پێشبینی کراو لە پلانی خودا دا ……….………………………

کڵێسا لە پەرست ن دا ……………………………… .

کڵێسا وەک شایەتحاڵ ………………………………..

کڵێسا لە کاردا ………………………………..

1

ئەم پرۆگرامە دەرئەنجامی هەزاران کاتژمێر کارکردن ن لەلایەن پەیمانگ ەی خزمەتکارانی شارستانییە ت ) TUMI (، وە نابێت بەبێ مۆڵەتی رێگەپێدراو بەرهەمبهێنرێتەوە. TUMI پشتگیری هەموو ئەو کەسانە دەکات کە ئارەزووی بەکارهێنانی ئەم پرۆگرامانە دەکەن بۆ پێشخستنی شانشینی خودا، و مۆڵەتی گونجاو بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوە یان بەردەست دەخات.

تکایە لەگەڵ ڕاهێنەرەکەت دڵنیاببنەوە کە ئەم کتێبە مۆڵەتی دروستی هەیە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر TUMI

و بەرنامەی مۆڵەت دانمان، سەردانی www.tumi.org و www.tumi.org/license بکەن.

بەشی سێیەم ی كاپستۆن : ڕێبەری ڕاهێنەر بۆ خوداناسی کڵێسا

زراوە . ﻧﯽ ﭘﺎرێ کا ە موو ماف . ھﮫ ییەت ن ستا ﻧﯽ ﺷﺎر را ﮐﺎ ت ە م ﺧز ی ﻧﮕﮫ میا . ﭘﮫ 2005, 2011, 2013, 2015 © . ٥٠٢٢ م ی چوارە ، ﭼﺎپ ٥٠٢٢ ەم ی ، ﭼﺎﭘﯽ ﺳێ ٥٠٢٢ م وە ، ﭼﺎﭘﯽ دو ٥٠٠٢ ەم ک ە ی ﭼﺎﭘﯽ

ە ﺑﮫڕووﻧﯽ ک ﻧﮫﺑێت ەوە ا ئ ه ەن ت ڵﮫت، مێۆ ی ب ک ە ویە ﻧﮫ ت س گوا ەر ، یان ه ﻧﮫ بابەتا ﻧﯽ ﺋﮫم ت ﻓرۆش ەوە و/یا ن ﺑﮫﺷﮑردن دا ، ن ﮐرد ی پ کۆ داوکاار میۆڵەت ە. ی ﻏﮫ ە ﻗﮫد ڵاوکەرەوە ﻟﮫ ب ووسراو ﺑﮫ ن دراوی ەان ﭘێ ی ڕێﮕﮫ ٢٧٩٣ ﮐردﻧﯽ ﺳﺎڵﯽ ی پ کۆ ی یاسام یاف ە ﺑﮫﭘێﯽ ک ﺑێت . KS 67208 ، Wichita ، E. 13th Street 3701 ، ییەت ن ستا ﻧﯽ ﺷﺎر را ﮐﺎ ت ە م ﺧز ی ﻧﮕﮫ میا : ﭘﮫ راستەی و ﺋﺎ را ﺑێت ﺑﮫ ﻧووس دە . World Impact, Inc مەتی ﺧز یای ن مپا ۆ ک ، ییەت ن ستا ﻧﯽ ﺷﺎر را ﮐﺎ ت ە م ﺧز ی ﻧﮕﮫ میا ﭘﮫ

2

ناوەڕۆک

تێڕوانینێکی گشتی بۆ خولەکە دەربارەی ڕاهێنەران

5

7

پێشەکییەک بۆ بەشەکان

پێداویستی خوێندنی خولەکە 8 ............................................................... ........................................................................... وانەی یەکەم کڵێسای پێشبینی کراو لە پلانی خودا دا 17 ............................................................................................................................. . ............ وانەی دووەم کڵێسا لە پە رستن دا 42 ............................................................................................................................. ............. وانەی سێیەم کڵێسا وەک شایەتحاڵ 73 ............................ .............................................................................................................. وانەی چوارەم کڵێسا لە کاردا 102 ............................................................................................................. ............................. پاشکۆکان ............................................................................................................................. ............. ڕاهێنەرایەتی بەرنامەی خوێندنی کاپستۆن وانەی یەکەم: تێبینییەکانی ڕاهێنەر 201 وانەی دووەم: تێبینییەکانی ڕاهێنەر 213 وانەی سێیەم: تێبینییەکانی ڕاهێنەر 228 وانەی چوارەم: تێبینییەکانی ڕاهێنەر 240

3

دەربارەی ڕاهێنەران

دکتۆر دۆن ئێڵ دەیڤ س بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگ ەی خزمەت کردنی شارستانییەت و جێگری سەرۆکی باڵای کاریگەر ی جیهانی. لە کۆلێژی ویتن خوێندوویەتی وبە پلەی یەکەم دەرچووە لە هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ) (1988 دا وبڕوانامەی ماستەر لە ) (٢٧٩٧ دا، لە “ توێژینەوەکانی کتێبی پیرۆز و لاهوتگەرایی سیستماتیکی”. وە کتۆرای بەدەستهێناوە لە ئایین )لاهوتگەرایی و ئەخلاق ” رەوشت”( لە فاکەڵتی ئاین یی زانکۆی ئایۆوا . وە ک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگ ە کە و جێگری سەرۆکی باڵای کاریگەری جیهانی، ئەو سەرپەرشتی ڕاهێنانی موژدەبەران و چێنەرانی کڵێسا و قەشەی ی شارەکانی دەکرد ، ودەرفەتی ڕاهێنان بۆ بەندەکانی یەسوع مەسیح ی شارەکان لە بواری بڵاوکردنەوەی ئینجیل و کڵێسادا ئاسان

دەکرد، هەروەها هاوکاربوو لە گەشەکردن و ئەرکی پێشەنگ و سەرکردایەتی کردنی بەرنامەی فێربوونی بەرفراوانی پەیمانگ ەکە دەکردو، و بەرنامەکانی فێربوون و هەوڵەکانی پەرەپێدانی سەرکردایەتی کردنی بۆ ڕێکخراوەکان ئاسان دەکرد، و ئایینەکانی وەکو هاو ڕێیەتی زیندان، کڵێسای ئازادی ئینجیلی لە ئەمریکا، و کڵێسای خودا لە یەسوع مەسیح دا. وەرگری چەندین خەڵاتی وانەوتنەوە و ئەکادیمیە، دکتۆر دەیڤس وەک پرۆفیسۆر و وانەبێژ بوە لە ژمارەیەک دامەزراوەی ئەکادیمی زۆر باش وەک کۆلێژی ویتن، زانکۆی سانت ئەمبڕۆس، قوتابخانەی د ەرچووانی هیوستن لە لاهوتییات، قوتابخانە ی ئایینی زانکۆی ئایۆوا، پەیمانگ ە ی ڕۆبەرت ئی بۆ توێژینەوەی پەرستگەری . خاوەنی ژمارەیەک کتێب و بەرنامەی خوێندن و کەرەستەی خوێندن بۆ ئامێری سەرکردەکانی شارەکان، لەوانە “ بەرنامە خوێندن ی کاپستۆن”، TUMI’s دەستپێشخەری گواستنە وە ی شارستانی ” یەکەم شانزە بەشی فێرکاری خوێندنگەی پەروەردەی دوور، ڕەگەزە پیرۆز ەکان: پێشەکییەک لەسەر گەڕاندنەوەی نەریتە مەزنەکە کە تی شک دەخاتە سەر ئەوەی چۆن کڵێساکای شارەکان نوێبکرێنەوە لە ڕێگەی دووبارە دۆزینەوەی باوەڕ ێکی مێژوویی ئۆرتۆدۆکس و، ڕەش پێست ومرۆڤە کانەوە “ دووبارە دۆزینەوەی پاشا وەک س ەرچاوەیەک بۆ ئایینناسی و رەوشت و لاهووتی ڕەش پێستەکان .” دکتۆر دەیڤس ب ەشداری کردووە لە وانە وتنەوە ئەکادیمییەکان وەک زنجیرەی “ وتارەکانی ستالی ،” کۆنفرانسە نوێگەرییەکان وەک “ گردبوونەوەکانی بەڵێنپارێزان ” ، و کۆمەڵە لاهوتیەکانی وەک زنجیرە پڕۆژەی لاهوتیاتی ژیان لە زانکۆی ڤێرجینیا. ئەو خەڵاتی هاوڕێی قوتابیانی بەڕێز ی لە زانکۆی ئایۆوا لە کۆلێژی هونەر و زانستە لیبراڵەکان لە ساڵی ٥٠٠٧ وەرگرت وە، هەروەها دکتۆر دەیڤس ئەندامی کۆمەڵەی ئەدەبیاتی ئینجیلی، و ئەکادیمیای ئەمریکی ە بۆ ئایین.

4

تێری کۆرنێت ) B.S., M. A., M.A.R .( ڕاگری ئەکادیمی پەیمانگەی The Urban Ministry Institute ە لە شاری ویچیتا لە ویلایەتی کانساس ، وە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن “ قوتابخانەی دەرچووانی کۆلێژی ویتن ”، وە قوتابخانەی C. P. هاگەردی لاهوتیات ە لە زانکۆی ئازوسا پاسیفیک.

تێری بۆ ماوەی ٥٢ ساڵ وەک کاری موژدەبەرێکی شارستانی خزمەت ی کردووە لەگەڵ “ وۆرلد ئیمپاکت World Impact “ هەتا ئەو کاتەی کە لە ساڵی ٥٠٠٢ خانەنشین بوو.

لەو ماوەیەدا لە شارەکانی ئۆماها و لۆس ئەنجلۆس و ویچیتا خزمەتێکی زۆری کردو وە، کە تێیدا بەشدار بوو لە چاندنی کڵێسا و پەروەردە و ڕاهێنانی سەرکردایەتی خزمەتکرەکان ی کردووە.

5

پێشەکییەک بۆ بەشەکان

سڵاو هاوڕێیانی ئازیز، بە ناوی بەهێزی یەسوع مەسیح !

کڵێسا ی خودا لە یەسوع مەسیح دا یەکێکە لە تازەگەرترین و گرنگترین بابەتەکان ی هەموو کتێبە پیرۆزەکان. یەسوع ی ناسری، لە ڕێگەی مردن و ناشتن و زیندووبوونەوەیەوە، وەک هێمایەک بەسەر گەلە نوێیەکەیدا وەک سەرکردەیەک بەرزکراوەتەوە، ئەوانەی بانگکراون بۆ نوێنەرایەتیکردنی لەسەر زەوی و شایەتحاڵی شانشینیی ەکەین کە پێشتر/هێشتا نەبووە. تێگەیشتن لە ڕۆڵی کڵێسا لە بەرنامەی خودادا بۆ هە موو تاکو لایەنەکانی چواردەور گر نگە؛ بۆ هەموو لایەنەکانی قوتابیبوونی کەسی و کۆمەڵگەیی. تێگەیشتن لەوەی خودا لەناو گەلەکەیدا و لە ڕێگەی گەلەکەیەوە چی دەکات، وزە بە سەرکردە کانی خودا دەدات و بەهێز یان دەکات بۆ ئەوەی بە دانایی و شەرەفەوە نوێنەرایەتی ئەو بەن . ئێمە بە جۆش و خرۆشەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە کڵێسا بکەن بۆ ئەوەی بە تەواوی سروشتی خزمەتکردن لە جیهانی ئەمڕۆدا بزانن . وانەی یەکەم، “ کڵێسای پێشبینی کراو لە پلانی خودا دا”، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن کڵێسا پ ێشبینی کرد بۆ مەبەستە بەرزەکەی خودا بۆ هێنانی شکۆمەندی بۆ خۆی بە ڕزگارکردنی مرۆڤایەتییەکی نوێ لە ڕێگەی پەیمانەکەی لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم. دەبینیت کە چۆن کڵێسا لە ئاشکراکردنی پلانی ڕزگاری بەخشندەیدا سێبەری لەسەرە بۆ ئەوەی نەتەوەکان لە کارەکانیدا لە یەسوع م ەسیح دا بگرێتەوە، و فێردەبیت کە مەبەستی خودا بۆ خۆی گەلێکی ناوازە و تایبەت دروست بکات، لائۆسی خودا “ گەلی خودا .” هەروەها دەوڵەمەندی و واتای ڕزگاربوون دەدۆزیتەوە، ڕزگاربوون لە ونبوون و جیابوونەوە لە خودا کە بەهۆی گوناهەوە دروست بووە، واتای چییە. لە ڕێگەی یەک گرتنمان لەگەڵ یەسوع مەسیح دا دەبینە پەیوەست بە “ گەلی خودا ” کە میراتگری ئەو شانشینییەی کە بەڵێنی پێدابوو. یەکگرتوو لەگەڵ یەسوع مەسیح ئەوەیە کە یەکگرتوو بێت لەگەڵ گەلەکەی، ئەو کەسانەی کە هیوایان لە خودایە ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێ بە مرۆڤایەتییەکی نوێ لە ژێر دەسەڵاتی خودادا دروست بکات کە کاریگەرییەکانی گوناه و مردن بە تەواوی لەسەر جیهان پێچەوانە دەکاتەوە . لە وانەی دووەم دا، “ کڵێسا لە پەرست ن دا”، ڕزگاربوون بە بناغەی پەرست نی کڵێسا دەزانین. دەبینین ڕزگاربوون تەنها بە بەرەکەت ی خودا دێت و مرۆڤەکان بە هیچ شێوەی ەک ناتوانن بە تەنها خۆیان بەدەستی بهێنێنن و شایەنی ئەوە بن . کەواتە پەرست ن وەڵامێکی دروستە بۆ بەرەکەت ی خودا. هەروەها هەندێک لە تێڕوانینەکانی ڕەنگدانەوەی مەسیحییەکان سەبارەت بە پەرست نی کڵێسا دەکۆڵینەوە، لەوانەش لێکۆڵینەوەیەکی کورت لە زاراوەی “ پیرۆزکردن ” و “ف ەرمان” و هەروەها تێڕوانینە جیاوازەکان سەبارەت بە لەئاوهەڵکێش ران و ئێوارەخوانی پەروەردگار کە بۆ پەرست نی کڵێسا بەکاردەهێنرێت. جگە لەوەش، ئامانجی تیۆلۆژیی پەرست نی کڵێسا دەدۆزینەوە، کە شکۆمەندکردنی خودایە بەهۆی پیرۆزی تاکەکەسی و جوانییە بێکۆتاییەکەی و شکۆمەندی بێهاوتای و کارە بێهاوتاکانییەوە. نزیکبوونەوە لە خودای سێ انەی پیرۆز یەکبوونی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز وەک سێ کەس لە یەک خوداوەندیدا ” لە ڕێگەی یەسوع مەسیح ەوە، کڵ ێسا لە ڕێگەی ستایش و سوپاسگوزار یەوە دەپەرستێت و لە ڕێگەی نەریتی پەرستن “ Liturgy ” کە جەخت لەسەر و شەکان و پیرۆزکردن دەکاتەوە. هەروەها کڵێسا لە ڕێگەی گوێڕایەڵی و شێوازی ژیانی وەک کۆمەڵگەیەکی پەیمانەوە خودا دەپەرستێت . وانەی سێیەم بە ناوی کڵێسا وەک شایەتحاڵە، و تیشک دەخاتە سەر ئەرکی کڵێسا. لەم وانەیەدا ئێمە گرنگترین لایەنەکانی باوەڕ ی هەڵبژاردن دەگ ێڕ ینەوە وەک چۆن بۆ یەسوع مەسیح وەک هەڵبژێردراوی خودا، بۆ گەلی هەڵبژێردراوی ئیسرائیل و بۆ کڵێسا، و بۆ تاکەکانی باوەڕداران دەگونجێت. ئێمە یەسوع مەسیح وەک هەڵبژێردراوی خودا دەدۆزینەوە، ئەو کەسەی کە خودا لە ڕێگەیەوە گەلێک بۆ خۆی لە جیهان ڕزگار دەکات، و بە کورتی ڕەهەن د و پێناسەی چەمکی گەلی هەڵبژێردراوی خودا دەکۆڵینەوە وەک ئەوەی پێناسە کراوە هەم لە گەلی ئیسرائیل دا وەک... “ خەڵکی خودا ” و کڵێسای یەسوع مەسیح . وەک ئامرازی خودا بۆ ئەرکە گەورەکەی، ئێمە سەرنجی سێ توخمە گرنگەکەی دەدەین لەناو ئەودا: کڵێسا شایەتحاڵی دەدات کاتێک ئ ینجیل دەگەیەنێتە ونبووەکان، کاتێک باوەڕدارە نوێیەکان لە یەسوع مەسیح دا لە ئاوهەڵکێش دەکات واتە وەک ئەندامێک لە کڵێسادا جێگیریان بکات، و وەک چۆن ئەندامەکانی فێر دەکات کە هەموو ئەو شتانە جێبەجێ بکەن کە یەسوع مەسیح فەرمانی پێکردووە .

6

لە کۆتاییدا و لە وانەی چ وارەمدا، کڵێسا لە کاردا ، جۆراوجۆرەکان دەدۆزینەو لە ڕەهەند و توخمەکانی کڵێسا. گرنگی تایبەت دەدرێت بە چۆنیەتی کۆمەڵگەی مەسیحی ڕەسەن دەستنیشان بکات بە تەرکیزکردن لەسەر هەندێک نیشانە کە سەلمێنراون و کە نیشانەی ڕاستەقینەی کردار و شێوازی ژیانی کڵێسان. پاش دەستن یشان کردن یشانەکانی کڵێسا بەپێی باوەڕ ی نیسین “ Nicene Creed ” لەبەرچاو بگرن، هەروەها بەپێی فێرکارییەکانی چاکسازی. هەروەها سەیری کڵێسا دەکەین لە ڕێگەی “رێسای ڤینسنت ”ییەوە “ Vincentian Rule ” کە ڕێبەرێکی یارمەتیدەر بۆ تێگەیشتن و هەڵسەنگاندن ی نەریت و فێرکارییەکان کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پابەندن بە مەسیحییەکانەوە. ئێمە کۆتایی بەم شتە دێنین بە خوێندن و تەرکیزکردن لەسەر خزمەتکردنی کڵێسا لە ڕێگەی وێنەی جۆراوجۆری کڵێسا کە لە پەیمانی نوێدا “ New Testament ” باسی لێوە کراوە، وێنەی خاناوادەی خودایە )خێزانی خودا(، لە ڕێگەی و ێنەی جەستەی یەسوع مەسیح و پەرستگای ڕۆح ی پیرۆز )بریکاری خودا بۆ شانشینی خودا(.

هەروەها لە روانگەی سوپای خودا، وەک چۆن کڵێسا لە شەڕی بەرخدا “ Lamb’s war ” شەڕ دەکات. ئەم وێنان ە پێشکەشکردنی تێڕوانینێک ە بۆ ئەوەی کە چۆن دەبێت لە ناسنامەی کڵێسا و کارکردن لە جیهان دا تێبگەین ئەمڕۆ.

بێ پرسیار، کڵێسای یەسوع مەسیح بریکاری خودایە بۆ شانشینی خۆی، و ئەو خەڵکەی کە ئامادەی ئەون. خوێندنەوەی ئێوە لەم بابەتە و وشەی خوداخۆشەویستی و پەرۆشییەکی قووڵ لە ئێوەدا بەرهەم بهێنن بۆ ژیان و بەرهەمهێنانی خەڵکی پیرۆزی خودا و کڵێسا!

خودا دەو ڵەمەندی بخاتە بەرەکەتی خوێندنی بە پەرۆشتان لە وشەی پیرۆزی خۆی!

- رێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ دەیڤس

7

پێداویستی خوێندنی خولەکە

کتێب و پێداویستی پێویست

کتێبی پیرۆز )بۆ مەبەستی ئەم خولە، کتێبی پیرۆزەکەت دەبێت وەرگێڕاو بێت [بۆ نموونە NIV ، NASB ، RSV ، KJV ، NKJV و هتد.]، و نەک وەرگێڕانێک ی بۆ نموونە [ کتێبی پیرۆز ی زیندوو ، پەیامەکە .]

هەر بەش ێکی بەرنامە خوێندنی کاپستۆن کتێبی خوێندنی بۆ دیاری کراوە کە دەخوێندرێنەوە و باس دەکرێن بە درێژایی خولەکە. ئێمە هانتان دەدەین کە بخوێننەوە و بیریان لێبکەنەوە و لەگەڵ پرۆف یسۆرەکانت یان ڕاهێنەرەکانت و هاوڕێ فێرخوازەکانت وەڵامی ئەمانە بدەیتەوە. بەهۆی بەردەستبوونی شلی دەقەکان )بۆ نموونە کتێبەکان لە چاپدان(، ئێمە لیستی فەرمی بەرنامە کتێبی خوێندنی پێویستی کاپستۆن مان لە ماڵپەڕەکەماندا دەپارێزین. تکایە سەردانی www.tumi.org/books بکەن بۆ بەدەستهێنانی لیستی ئێستای بابەتی دەقەکانی بەش.

لاپەڕەو پێنووس بۆ تێبینی نووسین و تەواوکردنی ئەرکەکانی ناو پۆل.

خوێندنەوە پێشنیارکراوەکان

Allen, Roland. The Spontaneous Expansion of the Church. Grand Rapids: Eerdmans, 1962 . Costas, Orlando. The Church and Its Mission: A Shattering Critique from the Third World. Wheaton: Tyndale Press, 1974 . Green, Michael. Evangelism in the Early Church. Grand Rapids: Eerdmans, Richards, Lawrence. A New Face for the Church. Grand Rapids: Zondervan, 1970.

ئالن، ڕۆلاند. فراوانبوونی خۆبەخۆی کڵێسا. گراند ڕاپیدز: ئێردمانز، .٢٧٣٥

کۆستاس، ئۆرلاندۆ. کڵێسا و ئەرکەکەی: ڕەخنەیەکی شکاو لە جیهانی سێیەم. ویتن: چاپخانەی تیندەیل، .٢٧٩١

گرین، مایکل. گەیاندنی کتێبی پیرۆز لە کڵێسای سەرەتاییدا. گراند ڕاپیدز: ئێردمانز، .٢٧٩٠ ڕیچاردز، لۆڕێنس. ڕووخسارێکی نوێ بۆ کڵێسا. گراند ڕاپیدز: زۆندێرڤان، .٢٧٩٠

8

پوختەی پۆلی ن کردنی نمرەکان و کێشەکان

90 خاڵ 30% 30 خاڵ 10% 45 خاڵ 15% 45 خاڵ 15% 30 خاڵ 10% 30 خاڵ 10% 30 خاڵ 10% 300 خاڵ 100%

ئامادەبوون و بەشداریکردنی پۆل .. ........................... ........................ . تاقیکردنەوە کان .... ......... ...... ..... ......................................... ....... .. ئایەتەکانی یادەوەری .... ........................ .......................... .... .......... پڕۆژەی تەفسیری ............................ .. .............................. ........... پڕۆژەی خزمەتکارەکان .......................... ...................................... خوێندنەوە و ئەرکی ماڵەوە ..................... ..... ................................... تاقیکردنەوەی کۆتایی ........................... ...... ... ...............................

کۆی گشتی

مەرجەکانی بە دەستهێنانی نمرە

ئامادەبوون و بەشداریکردنی پۆل

ئامادەبوون لە هەر دانیشتنێکی پۆلدا مەرجی سەرەکی خولەکەیە . ئامادەنەبوون کاریگەری لەسەر پلە کانت دەبێت . ئەگەر نەتوانرا خۆت لە ئامادەنەبوو ن بەدوور بگرێت، تکایە پێشوەختە ڕاهێنەر ئاگادار بکەرەوە. ئەگەر تۆ لە پۆلێک بێبەش بوویت ئەوە بەرپرسیارێتی تۆیە بزانیت ئەو ئەرکانەی کە لەدەستت داوە چین، و پێویستە قسە لەگەڵ ڕاهێنەر ەکەیت بکەیت سەبارەت بە وەرگرتنی ئەرکە لە کیس چووەکانت بکەیت . زۆربەی فێربوونەکانی پەیوەست ن بەوەوە کە لەگەڵ ئەم خولە لە ڕێگەی گفتوگۆوە ئەنجام دەدرێت. بۆیە بەشداری چالاکانەی ئێوە لە هەموو دانیشتنێکی پۆلدا چاوەڕوان دەکرێن.

تاقیکردنەو ەکان

هەموو پۆلێک بە کورتە تاقیکردنەوە یە ک لەسەر بیرۆکە سەرەتاییەکانی کۆتا وانە دەست پێدەکات. باشترین ڕێگە بۆ ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوە کە بریتییە لە پێداچوونەوە بە بابەتی کتێبی ئەرکی قوتابی و تێبینییەکانی پۆل کە لە کاتی کۆتا وانەدا وەرگیراون.

ئایەتەکانی یادەوەری

وشە لەب رکراوەکان بنەمایەکی سەرەکین بۆ ژیان ت و خزمەتکردنت وەک باوەڕ دارو و سەرکردە یەک لە کڵێسای یەسو ع مەسیح دا. ئایەتەکان هەتا ڕادەیەک کەمن، بەڵام ئەوان لە ناوەڕۆکەک انیان دا گرنگن. لە هەر دانیشتنێکی پۆل چاوەڕوان دەکرێت ئەو ئایەتانەی کە بۆ ڕاهێنەرەکەت دیاری کراون بیخوێنیتەوە )بە شێوەی زارەکی یان بە نووسراو(.

9

پڕۆژەی تەفسیری

کتێبی پیرۆز ئامرازێکی بەهێز ی خودایە بۆ پیاو ان یان ژنانی خودا بۆ هەموو کارێکی خزمەتکردن بانگیان دەکات ) 2 Tim. 3.16-17 (. بەمەبەستی تەواوکردنی مەرجەکان بۆ ئەم خولە ە دەبێت بڕگەیەک هەڵبژێریت و کتێبی پیرۆز بە شێوەیەکی بەرهەمبەخش بخوێنێت )واتە لێکۆڵینەوەیەکی تەفسیری( لەسەری بکات . توێژینەوە کە دەبێت پێنج لاپەڕە بێت )دوو-بۆشایی ، تایپکراو یان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بە دەست نووسراوە( و بە پاڵپشت لەگەڵ یەکێک لە لایەنەکانی کڵێسا کە لەم خولەدا تیشکیان خراوەتە سەر. خواست و هیوای ئێمە ئەوەیە کە بە قووڵی قەناعەتت بە توانای کتێبی پیرۆز هەیە بۆ گۆڕانکاری و کاریگەری کردەیی لەسەر ژیانت و ژیانی ئەو کەسانەی کە خزمەتیان دەکەیت. لەگەڵ تێپەڕبوونی خولەکەدا، پێویستە ئامادەبیت بۆدۆزینەوەی بڕگەیەکی درێژکراوە )نزیکەی ٧-١ ئایەت( لەسەر بابەتێک کە حەز دەکەیت لێی بخوێنیتەوە.

پڕۆژەی خزمەتکردن

چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کە هەموو قوتابیان فێربوونەکانیان بە شێوەیەکی کردەیی لە ژیانیان و لە بەرپرسیارێتی خزمەتکردنیاندا بەکاربهێنن. قوتابی بەرپرسیار دەبێت لە پەرەپێدانی پڕۆژەیەکی خزمەتکردن کە بنەما فێربووەکان لەگەڵ خزمەتکردنی پراکتیکیدا تێکەڵ دەکات. وردەکارییەکانی ئەم پڕۆژەیە لە دان یشتنی ناساندنی خولەکەدا باس دەکرێت.

ئەرکی پۆل و ئەرکی ماڵەوە

ڕەنگە ئەرکی پۆل و ئەرکی ماڵەوە پێتان بدرێت بە چەن جۆرێک لە کاتی وانەدا لە لایەن ڕاهێنەر یان لە کتێبی ئەرکی قوتابی ەکەتدا بنووسرێت. ئە گەر هەر پرسیارێکتان هەبێت کە چی پێویستە یان کەی بڕیارە تەوا وی بکەیت، تکایە پرسیار لە ڕاهێنەرەکەت بکە.

خوێندنەوە

گرنگە قوتابی دەقەکە دیاریکراوەکان لە کتێبی پیرۆز بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ گفتوگۆی پۆل بخوێنێتەوە . تکایە هەفتانە بچۆرە سەر “ خوێندنەوەی لاپەڕەی تەواوکردن ” لە کتێبی ئەرکی قوتابی . بە بژاردەیەک دەبێت بۆ و ەرگرتنی نمرەی زیادە بۆ خوێندنەوە درێژکراوەکان.

10

تاقیکردنەوەی کۆتایی ماڵەوە

لە کۆتایی خولەکەدا، ڕاهێنەرەکەت تاقیکردنەوەی کۆتایی )کتێبی داخراو(ت پێدەدات لە ماڵەوە. پرسیارێکت لێدەکرێت کە یارمەتیت دەدات بیر لەوە بکەیتەوە کە تۆ چی لە خولەکەدا فێربوون و چ ۆن کاریگەری لەسەر شێوازی بیرکردنەوەت یان پراکتیزەکردنت هەیە. ڕاهێنەرەکەت بەرواری کۆتایی و زانیاری ترت پێدەدات کاتێک تاقیکردنەوەی کۆتایی دابەش دەکرێت.

نمرەدانان

ئەم نمرانەی خوارەوە لەم پۆلەدا لە کۆتایی دانیشتنەکەدا دەدرێن، و دانراون لە تۆماری هەر قوتابیە کدا:

B - پلەی دەرچوون

A - پلەی باڵا

D - پلەی نا ڕەزامەند

-C پلەی نایاب

F - پلەی نا تەواو

E - پلەی رەزامەند

نمرەی پیتەکان بە پڵەس و ماینەس ی گونجاو بۆ هەر نمرەیەکی کۆتایی دەدرێت،و خاڵەکانی نمرەکان بۆ نمرەکەت دەخرێنە ناو خاڵە گشتییەکانی نمرەکەتەوە. درەنگ کار کردنی بێ بیانوو، یان پێشکەشنەکردنی ئەرکەکان کاریگەری لەسەر نمرەکانت دەبێت، بۆیە تکایە پێشوەختە پلان دابنێ، وکێشەکانت لەگەڵ ڕاهێنەرەکەتدا باس بکە.

11

پڕۆژەی تەفسیری

مەبەست

وەک بەشێک لە بەشداریکردنتان لە بەرنامە خوێندنی کاپستۆنی خوداناسی کڵێسا ، پێو یستە لە سەرت تەفسیرێک )توێژینەوەی هاندەر( لەسەر یەکێک لە ئەم بڕگانەی کتێبی پیرۆز بکەیت:

Romans 12.3-8

1 Corinthians 12.1-27

Ephesians 4.1-16

Galatians 3.22-29

Ephesians 2.11-22

1 Peter 2.9-10

مەبەست لەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە دەرفەتێکتان پێبدات بۆ ئەوەی لێ کۆڵینەوەیەکی ورد بکەیت لە بڕگەیەکی سەرەکی لەسەر کڵێسا. وەک چۆن خوێندنەوەیەکی قووڵ و مێدیتەیشن و خوێندن ئەنجام دەدەیت لەسەر یەکێک لەم بڕگانە، هیوامان ئەوەیە کە ئێوەش بتوانن بە هەمان شێوە تێبگەن، وە هەروەها ئەوە نیشان بدەن کە چۆن ئەم بڕگەیە هەندێک لایەنی دید گای خودا بۆ دیدگای خۆی ڕووناک دەکاتەوە یان ڕوونی دەکاتەوە بۆ خەڵک و بێگومان لە باشتر تێگەیشتن لە کڵێسا، دوعای ئێمە ئەوەیە کە تۆ کاریگەرتر دەبێت بۆ پەیوەستکردنی ئەم ڕاستیا نە بە ڕۆیشتنی کەسی خۆتەوە بەرەو “ قوتابی بوون ” و سەرکردایەتیکردنت لە کڵێساکەتدا، و خزمە تکردنی شارەکانت.

هێڵکاری و پێکهاتە

ئەمە پڕۆژەیەکی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزە، و، بۆ ئەوەی تەفسیر بکەیت، دەبێت پابەند بیت لە واتای بڕگەکە لە شوێنی خۆیدا تێبگەیت. کاتێک زانیت چییە واتە، دواتر دەتوانیت ئەو بنەمایانە دەربهێنیت کە هەموومان دەگرێتەوە، و پاشان ئەو بنەمایانە ببەستیتەوە بە بنەماکان بۆ ژیان. پرۆسەیەکی سادەی سێ هەنگاوی دەتوانێت ڕێنماییت بکات لە خوێندنی کەسیدا لە بڕگەی کتێبی پیرۆز:

.1 خودا لە دۆخی سەرەتایی دەقەکەدا چی بە خەڵک دەگوت؟

.2 دەقەکە فێری چ بنەمایەک دەکات کە بۆ هەموو مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێکدا ڕاستە ، بە ئەمڕۆشەوە؟

.3 ڕۆحی پیرۆز داوای چیم لێدەکات بەم بنەمایە لێرە، ئەمڕۆ، لە ژیانم و لە خزمەتکردن؟

12

کاتێک لە خوێندنی تایبەتی خۆتدا وەڵامی ئەم پرسیارانەت دایەوە، ئەوا تۆ ئامادەیت بۆ ئەوەی تێڕوانینەکانت بۆ ئەرکی خۆت بنووسیت. لێرەدا نمونەی هێڵکارییەک بۆ وتارە کەت دەخەینەڕوو:

.1 لیستێک بنووسە کە پێت وایە بابەتی سەرەکی یان بیرۆکەی ئەو دەقەیە کە هەڵتبژاردووە.

.2 واتای بڕگەکە کورت بکەرەوە )ڕەنگە لە دوو یان سێدا بڕگەدا ئەم کارە بکەیت، یان ئەگەر پێت باشە، بە نووسینی شرۆڤەیەکی کورت بە ئایەت بە ئایەت لەسەر ئەو بڕگەیە(.

.3 یەک بۆ سێ بنەمای سەرەکی یان تێڕوانینەکان بخەرە ڕوو لەسەر ئەم دەقە سەبارەت بە خوداناسی کڵێسا .

.4 پێمان بڵێ کە چۆن یەکێک، هەندێک، یان هەموو بنەماکان پەیوەندییان بە یەکێک یان زیاتر لە مانەی خوارەوە هەیە:

a . ڕۆحانییەتی کەسی خۆت و ڕۆیشتن لەگەڵ یەسوع مەسیح دا.

b . ژیان و خزمەتەکەت لە کڵێسای ناوچەکەت .

c . بارودۆخ یان بەربەستەکان لە کۆمەڵگاکەت و کۆمەڵگای گشتیدا .

وەک یارمەتیدەرێک یان ڕێبەرێک، تکایە ئازادانە دەقەکانی خولەکە و/یان شرۆڤەکان بخوێنەرەوە، وتێڕوانینەکانی ئەوان لە کارەکانتدا تێکەڵ بکە. دڵنیابە لەوەی کە تۆ کریدت بدەیت بەو کەسەی کە تێڕوانینەکانیت بەکارهێناەو. ئاماژەکانی ناو دەق، تێبینییەکانی ژێرەوە، یان تێبینی کۆ تایی بەکاربهێنە. هەر ڕێگەیەک هەڵیبژێریت بۆ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان قبوڵ دەکرێن، بە مەرجێک تۆ:

-1 تەنها یەک ڕێگە بە بەردەوامی بەکاربهێنیت بە درێژایی توێژینەوەکەت.

-2 ئاماژە بەوە بکە کە لە کوێ بیرۆکەکانی کەسێکی تر بەکاردەهێنیت،و خەریکی کریدتیان پێدەدەن بۆ ئەوە.

)بۆ زانیاری زیاتر، سەیری بەڵگەنامەکردنی خۆت بکەکار: ڕێنماییەک بۆ یارمەتیدانت لە پێدانی قەرز لەو شوێنانەی کە قەرزەکە لە پاشکۆدا دەدرێت.(

دڵنیابە لەوەی کە پڕۆژ ەی تەفسیرەکەت، کاتێک پێشکەش دەکرێت، لەگەڵ ئەم ستانداردانەی خوارەوەدا دەگونجێت:

بە شێوەیەکی ڕون نووسراوە یان تایپ کراوە. لێکۆڵینەوەیە لە یەکێک لەو بڕگانەی سەرەوە. لە کاتی خۆیدا دەخرێتە بەردەست )دوانەکەوێت .( درێژییەکەی ٢ لاپەڕەبێت. ئەوە نیشان ب دات کە چۆن ئە و بڕگەیە پەیوەندی بە ژیان و خزمەتکردنی ئەمڕۆوە هەیە.

13

مەهێڵە ئەم ڕێنماییانە بتترسێنن؛ ئەمە پڕۆژەیەکی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزە! هەمووتان پێویستە لەم توێژینەوەیەدا ئەوە نیشان بدەن ئەوەیە کە تۆ لێکۆڵینەوەت لە بڕگەکە کردووە، و واتا کەیت کورت کردووەتەوە، وچەند ب نەمایەکی سەرەکیت لێ دەرهێنا، و پەیوەستیان دەکەیت بە ژیانی خۆتەوە و خزمەتکردن.

نمرەدانان

پڕۆژەی تەفسیر بەهای ١٢ خاڵە، و ٢٢ %ی نمرەی گشتی تۆ دەکات،بۆیە دڵنیابە لەوەی کە پڕۆژەکەت دەکەیتە لێکۆڵینەوەیەکی نایاب و پڕ زانیاری لە وشەکە و ئامۆژگاری بەخشەکانتدا .

پ رۆژەی خزمەتکردن

مەبەست

وشەی خودا زیندووە و چالاکە، و دەچێتە ناو دڵی ژیانمانەوە و بیرکردنەوە ناوەکییەکان (Heb. 4.12) . یاقوب نێردراوی خودا جەخت لەسەر پێویستی بوون دەکاتەوە و ئەنجامدانی وشەی خودا ، نەک تەنها بیسەرەکان، خۆمان فریو دەدەین. ئامۆژگاریمان دەکرێت کە وشەکە جێبەجێ بکە، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵ بیت. ئەو پێشنیاری ئەوە دەکات کە پشتگوێخستنی ئەم بنەمایە هاوشێوەی کەسێکە کە لە ئاوێنەدا سەیری ڕووخساری سروشتیمان دەکات و دواتر لەبیری دەکات کە ئێمە کێین، و کێ بووین، مە بە ست ئە وه یە کە. لە هەموو حاڵەتێکدا ئەنجامدەری وشەی خودا بەختەوەر دەبێت لەوەی کە ئەم یان ئەو دەیکات (James 1.22-25) . خواستی دڵسۆزانەمان ئەوەیە کە تۆ فێربوونەکەت بە شێوەیەکی کردەیی بەکاربهێنیت، بە پەیوەندیکردن بە فێربوون لەگەڵ ئەزموون و پێداویستییە ڕاستەقینەکان لە ژیانی کەسی خۆتدا، و لە خزمەتەکەتدا لەن او کڵێساکەتدا و لە ڕێگەی کڵێساکەتەوە. بۆیە بەشێکی سەرەکی لە تەواوکر دنی ئەم مۆدیۆلە بۆ ئەوەیە کە تۆ پڕۆژەیەکی خزمەت دابڕێژیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات هەندێک لەو تێڕوانینانەی کە تۆ لەگەڵ کەسانی تردا لەم خولە فێربوون بە کاسانی تری بگەێنیت.

پلان دانا ن و پوختەی باس

1 Peter 2:9-10 کڵێسا وەک ڕەگەزێک، نەتەوەیەک، ڕیزبەندی قەشەکان خەڵک وەسف دەکات. هیچ کام لەم زاراوانە ڕێگەمان پێنادەن لە ڕزگاربوونمان تێبگەین وەک بیرۆکەیەکی تاکەکەسی . گرنگی ئەم پڕۆژەی خزمەتکردنە ئەوەیە کە یارمەتیت بدات بۆ تیژکردنەوەی تواناکانت لە ڕوونک ردنەوەی پەیوەندی نێوان ڕزگاربوون و کڵێسا. تکایە ئە م هەنگاوانەی خوارەوە تەواو بکە :

هەنگاوی یەک:

دۆخێک لە ئەزموونی ڕابردووت یان ئێستاتدا دەستنیشان بکە و بە کورتی بە نووسین باسی بکە کە کەسێک کە دەیناسیت بەڵگەی ئەوە دەدات کە کڵێسا بە بەشێکی گرنگی ژیانی ڕۆحی خۆی نازانێت. )دەتوانیت ناوێکی خەیاڵی بۆ ئەم کەسە بەکاربهێنیت ئەگەر

14

بتەوێت ناسنامەکەی بە نهێنی بهێڵیتەوە.( ئەم پشتگوێخستنە لە کڵێسا کە ڕەنگە لە قسەکانی ئەواندا دەرببڕدرێت؛ “ هەست ناکەم کە دەبێت بچمە کڵێسا بۆ ئەوەی خودا بپەرستم! ” یان لەوانەیە لە ڕەفتارەکانی اندا دەرببڕدرێت؛ ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەزموونێکی ژیانی مەسیحییان هەیە بەڵام بە دەگمەن، ئەگەر هەرگیز، دەچنە کڵێسا.

هەنگاوی دوو

نامەیەکی نمونەیی بۆ ئەم کەسە بنووسە و بە سادەیی بە قسەی خۆت ئەو هۆکارانە بخەرە ڕوو کە پێت وایە ئەوان بە هەڵە تێگەیشتوون کە کتێبی پیرۆز فێری چی دەکات دەربارەی ڕزگاربوون و کڵێسا. ناوەڕۆکی ئەم نامەیە پێویستە لەو خوداناسی ەوە وەربگیرێت و ئاشنابوونت پێی نیشان بدات کە لەم خولەدا فێری بوویت. مەبەست لەم نامەیە گواستنەوەی بیرۆکە تیۆلۆژییەکانە بۆ ناو ئەزموونی پراکتیکی. ئەوە “ لاپەرە ن وسراوێکی خوداناسی ” نییە بەڵکو گەیاندنی فێرکارییە ئینجیلییە دروستەکانە بۆ کەسێک کە یان بە هەڵە لە کتێبی پیرۆز تێدەگات یان بە ئەنقەست سەرپێچی دەکات.

هەنگاوی سێ

کۆپییەکی نامەکە بدە بە ڕاهێنەرەکەت. پاشان، بە دوعاکردن بیر لەوە بکەرەوە کە ئایا خودا لەوانەیە وا لێبکەیت لەو کەسە نزیک ببیتەوە کە لەسەری نووسیوتە )ئەگەر دۆخێکی ئێستا بێت( و یان نامەکەی بۆ بنێریت یان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵ بکەیت سەبارەت بە ڕزگاربوونیان و ژیانی کڵێسا.

نمرە دانان

پڕۆژەی خزمەتکردن بەهای ٢٠ خاڵە و ٢٠ ٪ی نمرەی گشتی تۆ دەکات، ب ۆیە دڵنیابە کە تێڕوانینەکانت بە متمانەوە هاوبەش دەکەیت و پوختەکەت ڕوون بکەرەوە.

15

وانەی 1

کڵێسای پێشبینی کراو لە پلانی خودا دا

ئامانجەکانی وانە

بە ناوی بەهێزی یەسوع مەسیح بەخێربێن! دوای خوێندنەوە و خوێندن و گفتوگۆ و بەکارهێنانی بابەتەکان ی ئە م وانەیە، دەتوانیت:

ڕوونی بکەرەوە کە چۆن کڵێسا لە مەبەستی بەرزی خودادا پێشبینی کرا \ باس کرا ، واتە، ئیرادەی خودا بۆ هێنانی شکۆمەندی بۆ خۆی لە ڕێگەی مرۆڤایەتییەکی نوێ لە ڕێگەی ئەو پەیمانەی کە لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم دەیکرد.

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز و چەمکە پ ەیوەندیدارەکان کە پەیوەستن بە کڵێسا وە کە پێشبینی کرا \ باس کرا لە ئاشکراکردنی پلانی بەخشندەیی ڕزگاریدا دەکەن، ئامانجی ئەو بۆ پەردەلادان لەسەر پیرۆزیی گەورەی خستنەڕووی نەتەوەکان لە یەسوع مەسیح دا. وردەکاری و باس لەوە بکە کە چۆن کڵێسا لە پلانی ئاشکراکراوی خو دای کتێبی پیرۆزدا پێشبینی کرا \ باس کرا ، کە هەر لە سەرەتاوە مەبەستی خودا ئەوە بووە کە گەلێکی ناوازە و تایبەت بۆ خۆی دروست بکات، لائۆسی خودا “گەلی خودا”.

پێناسەیەکی ئینجیلی بۆ ڕزگاربوون بدە و تێبگە کە چۆن پەیوەندی بە بەشداریکردن لە کڵێسادا هەیە.

لە یادەوە رییەوە بڕگەیەکی کتێبی پیرۆز بخوێنەرەوە کە باس لە کڵێسا دەکات لە ژێر ڕۆشنایی پەیوەندییەکەی لەگەڵ خەڵکی خودای “ پەیمانی کۆن .”

دڵسۆزی \ پەرۆشیی Devotion

نەتەوەیەکی پیرۆز

) 1 Peter 2.9- 10 ( بخوێنەرەوە. وشەی “کڵێسا” دەتوانێت چەندین وێنە بهێنێتە مێشکمانەوە. بۆ زۆر کەس یەکەم شت کە بیری لێدەکەنەوە کاتێک وشەی “کڵێسا” دەبیستن، بینایەکە کە خاچێکی لەسەرە. بەڵام پەترۆس ی نێردراوی خودا بەو شێوەیە بیر لە کڵێسا ناکاتەوە. بۆ پەترۆس کڵێسا ئەو کۆمەڵە کەسە ناوازەیە کە لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراون بۆ خزمەتکردنی و نوێنەرایەتی نا وەکەی بکەن لە زەویدا. لەم ئایەتانەدا پەترۆس ئەو زمانە بەکاردەهێنێت کە خودا لە ) Exodus 19.5-6 ( لەگەڵ گەلی هەڵبژێردراوی خود ا قسەی کردووە کاتێک پێی وتوون: )) ئێستا ئەگەر گوێڕایەڵی دەنگم بن و پەیمانەکەم بپارێزن، ئەوا دەبنە موڵکی بەنرخی من

16

لەنێو هەموو گەلاندا، چونکە هەموو زەوی هی منە؛ و ئێوە بۆ من دەبنە شانشینی پەرست ن و نەتەوەیەکی پیرۆز ،(( ئەمانە ئە و قسانەن کە بە گەلی ئیسرائیل دەڵێن “ . وە پەترۆس کە دەزانێت قسە لەگەڵ کڵێسایەک دەکات کە نەتەوەکان لەخۆدەگرێت، خێرا زیاد دەکات، “ جاران گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودا ن؛ جاران بەزەییتان پێ نەهاتبوو، بەڵام ئێستا بەزەییتان وەرگرت ووە”. کڵێسا گەلی هەڵبژێردراوی خودایە، قەشەکانی کە دەیپەرستن، لە ناوەڕاستی هەموو گەلەکاندا، ئێستا کڵێسا نەتەوەی خودایە کە بەپێی بەهاکانی شانشینی خودا لە جیهاندا دەژی. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بە شێوەیەک بژین کە هەرکەسێک بیەوێت بزانێت جیهانێک کە خودا فەرمانڕەوایی دەکات چۆن دەبێت، بتوانێت تەنها بە سەیر کردنی کڵێسا بزانێت. چ بەهایەکی سەرنجڕاکێشە و چ بانگەوازێکی بەرزە.

باوەڕ ی نیسین “ Nicene Creed ” و نوێژ کردن

دو ای خوێندنەوە و/یان گۆرانی وتنی باوەڕ ی نیسین )لە پاشکۆ باسی لێ کراوە(، ئەم دوعایەی خوارەوە بکە:

“ خودای پێغەمبەران ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، زۆر سوپاس کە تۆ هەمووئەوانەت گرتۆتە خۆ کە باوەڕی ان بە یەسوع مەسیح هەبووە وەک منداڵی پێغەمبەر ئیبراهیم و میر اتگری ئەو بەڵێنانەی کە پێی دراون. ئەی باوک ، یارمەتیمان بدە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی تۆ بکەین لە ج یهانێکی گوناهباردا. هاوکارمان بە بۆ ئەوەی جیاواز بین لە گەلان ی دەوروبەرمان بۆ ئەوەی وەک شانشینێک لەسەر گردێک بدرەوشێنینەوە. یارمەتیمان ب دە بۆ ئەنجامدانی کارە چاکەکان بۆئەوەی مرۆڤەکان لە دڵت تێبگەن و شکۆمەندی بە تۆی باو کمان لە ئاسماندا ببەخشن. وە لە هەمووی زیاتر یارمەتیدەرمان بە بۆ ئەوەی بە بوێرییەوە مژدەی یەسوع مەسیح ڕابگەیەنین بۆ ئەوەی هەمووان دەرفەتی ئەوەیان هەبێت کە لەنێو گەلە هەڵبژێردراوەکەت دا جێگیر بکرێن. ئێ مە لە ڕێگەی یەسوع مەسیح ی پەروەردگارمانەوە دوعا دەکەین، ک ە لەگەڵ تۆ و ڕۆحی پیرۆز، یەک خودا، بۆ هەمیشە . ئامین ”

تاقیکردنەوە : ئەم وانەیە تاقیکردنەوە ی نییە.

پێداچوونەوەی پەرتووکی پیرۆز : ئەم وانەیە پێداچوونەوەی نییە.

ئەرکە داواکراوەکان : ئەم وانەیە هیچ ئەرکێکی داواکراوی نییە.

بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە دواڕۆژ دا:

دو ای سیمینارێک کە قشە کە لەسەر کاتەکانی کۆتایی ژیان دەیکرد، یەکێک لە باوەڕدارەکان دواتر لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکاندا کۆمێنتێکی کرد، وتی: “ من لە ڕاستیدا تێناگەم لە پێویستی ئەوەی ئێمە ئەوەندە کات بەسەر بەرین بۆ شتە گەورەکان. هەر بۆیە کڵێسا بۆ زۆربەی خەڵک زۆر بێزارکەر و بێزارکەر دەبێت - ئێمە نازانین چۆن سەرنجمان لەسەر ئەو شتانە بێت کە ئەمڕۆ ڕوودەدەن. هەموو شتێک لە ئاسمانە، هەندێک بەهەشتی داهاتوو، هەندێک مەبەستی گەردوونی سەبارەت بەوەی کە خودا بڕیارە ڕۆژێک چی بکات. بەڕاستی تێناگەم بۆچی پێویستە هەمیشە قسە لەسەر شت ەکانی „ وێنەی گەورە ‟ بکەین. پێویستە سەرنجم لەسەر ئەو کارانە بێت کە ئەمڕۆ پێویستە بیکەم! ” وەڵامت چی دەبێت بۆ باوەڕدارێک کە بەم شێوەیە بارگرانی لەسەر بوو؟ ”

17

ناسنامە

پارچە لاپەڕەیە ک ئامادەبکە و کۆمەڵێک هێما یان وێنەی بچووکی لەسەر بکێشە کە یارمەتی کەسێک دەدات کە نەیدەزانی تێبگات تۆ کێیت و چیت لا گرنگە. پاشان ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکە کە ڕاهێنەرەکەت پێت دەدات سەب ارەت بە هاوبەشکردنی ئەم وێنانە.

ڕزگاربوون و ونبوون

کتێبی پیرۆز دەتوانێت، و زۆرجاریش باسی ئەو کەسانە بکات کە “ ڕزگاربوون ” و “ ونبوون” . بۆ کەسێک کە هەرگی ز ئینجیلی نەبیستووە، ئەمە دەتوانێت زمانێکی قورس بێت بۆ تێگەیشتن. ئەو پرسیارە سروشتیانەی کە دێنە مێشکم بریتین لە “ لە چی ڕزگارت بووە؟ ” و “ مەبەستت چییە کاتێک دەڵێیت من „ ون بووم ”؟‟ چۆن وەڵامی کەسێک دەدەیتەوە کە ئەم پرسیارانەی لێکردویت؟

کڵێسای پێشبینی کراو لە پ لانی خودادا

بەشی یەکەم

ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ. دەیڤس

کڵێسا لە مەبەستە بەرزەکەی خودادا بۆ خۆی باس ی لێ کراوە؛ بڕیاری داوە شکۆمەندی بۆ خۆی بهێنێت بە ڕزگارکردنی مرۆڤایەتییەکی نوێ لە ڕێگەی ئەو پەیمانەی کە لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم دەیکرد. هەروەها لە ئاشکراکردنی پلا نی بەخشندەیی ڕزگاری ئەودا باس دەکرێت، کە مەبەستی سەرسوڕهێنەری لەخۆگرتووە بۆ ئەوەی نەتەوەکان بخاتە ناو ئامانجی شانشینیەکەیەوە. لە کۆتاییدا، کڵێسا لە وێنەی ئاشکراکراوی خودای کتێبی پیرۆزدا باسی لێکردووە تا گەلێکی ناوازە و تایبەت بۆ خۆی دروست بکات بە ناوی Laos of God “ گەلی خودا ” .

ئامانجمان بۆ ئەم بەشەی یەکەمی کتێبی “ کڵێسای پێشبینی کراو لە پلانی خودا دا” ئەوەیە کە بتوانیت ئەوە ببینیت:

کڵێسا لە مەبەستی بەرزی خودادا باسی لێکراوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی مرۆڤایەتییەکی نوێوە خۆی شکۆمەندی بکات کە بۆ هەمیشە لەگەڵیدا دەژی .

کڵێسا لە بەڵێنی خودادا باسی لێکراوە کە نەتەوەکان لە مەبەستی ڕزگارکەری خۆیدا بۆ جیهان بگرێتەوە.

کڵێسا پێشبینی هەوڵەکانی خودای کرد کاتێک دەیویست گەلێک بە ناوی “ گەلی خوداوە ” بۆ خۆی بەرز بکاتەوە کە وەک گەلێکی تایبەتی خۆی بۆی بژی.

خودا لە ڕێگەی مێژووی مرۆڤ ایەتییەوە کاردەکات بۆ ئەوەی لە هەموو گەلانی سەر زەوی گەلێکی دیاریکراو بۆ خۆی دەربهێنێت.

18

هێڵکاری ڤیدیۆی بەشی ١

I . کڵێسای یەسوع مەسیح لە ئامانجە بەرز ەکەی خودادا باسکراوە: بۆ شکۆمەند کردنی خۆی لە ڕێگەی مرۆڤایەتییەکی نوێ وە، لەسەر بنەمای پێشبینیکردنی ئینجیل لە پەیمانی پێغەمبەر ئیبراهیم دا.

A . مەبەستی باڵای خودا ئەوەیە کە ڕێز لە ناوەکەی بهێنێت.

.1 هەموو دروستکراوەکان بە خواست و هێزی ئەو و بۆ شکۆمەندی ئەو ئەنجام دراوە.

a . Exod. 20.11

b . Isa. 40.26-28

c . Jer. 32.17

.2 زەبوو رنووس دەڵێت ئەوە بۆ شکۆمەندی خۆی بوو کە خودا پلانی ڕزگ ا رکردنی خۆی بۆ گەل ی ئیسرائیل هەڵبژارد و کاری لەسەر کرد و دوژمنەکانی لە پلانەکەیدا شکست پێهێنا ، Ps. 135.8-12.

B . پەیمانی خودا لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم: لە ڕێگەی ئەوەوە، هەموو بنەماڵەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن وەک چۆن باسی لێکراوە لە Gen. 12.1-3 .

ئەم دەقە بە ڕوونی ئاشکرای دەکات کە:

1 . لە ڕێگەی نەوەی پێغەمبەر ئیبراهیم ەوە هەموو بنەماڵەکانی سەر زەوی بەرەکەتیان پێدەبەخشرا.

2 . بەڵێنی کردەوەی ئیلاهی خودا “ God’s divine working ” لە ڕێگەی ڕەچەڵەکی پێغەمبەر ئیبراهیم ەوە دەبێت.

C . ئەم پەیمانە مەبەستی بەرزی خودای ئا شکرا کرد کە گەلێک بۆ خۆی لە زەوی هەڵدەبژێرێت ، لەنێویاندا ئەو نەتەوانە ، کە هەموویان رزگاردەکرێن لە ڕێگەی کوڕەکەیەوە، یەسوع مەسیح ، Gal. 3.6-9 .

ئەم دەقە چەندین کاریگەری گرنگی هەیە بۆ پێشبینیکردنی کڵێسا کە لە ڕێگەی پەیمانی پێغەمبەر ئیبراهیم ەوە.

.1 باوەڕبوونی پێ غەمبەر ئیبراهیم وەک چاکەکارییەک هەژمار کرا.

.2 ئەو باوەڕدارانەی پەیوەستن بە بەڵێنی خودا بۆ پێغەمبەر ئیبراهیم.

19

.3 کتێبی پیرۆز پێشبینی \باسی ئەوە دەکات کە خودا ڕەوایەتی بە نەتەوەکان دەد ات لە رێگەت باوەڕیان بە پەیمانی پێغەمبەر ئیبراهیم ەوە. II . کڵێسا لە ڕێگەی پلانی پ ەرەسەندنی خوداوە باسی لێکرا: یەسوع مەسیح دا، خودا پەردەی لەسەر نهێنی خۆی لاداوە بۆ هەموو جیهان بە مەبەستی پێکهێنانی گەلێک بۆ شکۆمەندی خۆی لەنێو جولەکەکان و نەتەوەکاندا.

سێ دەقی ڕوون ئاماژە بە ئاشکرابوونی پیرۆزی ی خودا دەکەن بۆ ڕزگارکردنی نەتەوەکان لە ڕێگەی بەڵێنی پێغەمبەر ئیبراهیم ەوە.

A . دەقی یەکەم: ئەو پیرۆزیی ەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر بە نهێنی هێڵراوەتەوە ئێستا لە پێغەمبەران و نێردراواندا ئاشکرا بووە، .Rom. 16.25-27

ئەم دەقە چەند خاڵێکی هەستیار پێشنیار دەکات:

.1 ئەم پیرۆزی یە: بانگەشەی \ مزگێنیدانی یەسوع مەسیح ە.

.2 ئەم بانگەشەیەی یەسوع مەسیح بەپێی ئاشکرابوونی ئەو نهێنییەیە کە بۆ تەمەنێکی زۆر بە نهێنی هێڵراوەتەوە.

.3 ئەم پیرۆزییە لە ڕێگەی نێردراوان و پێغەمبەرانەوە بۆ هەموو گەلان ئاشکرا دەکرێت لە پێناو هێنانەدی گوێڕایەڵی و باوەڕداری .

B . دەقی دووەم: یەسوع مەسیح لە تۆدا، ه یوای شکۆمەندی ە وەک ئاشکراکردنی نهێنی خودا، .Col. 1.25-29

ئەو تێڕوانینە ڕەخنەگرانەی کە لەبارەی ئەم پیرۆزییە فێری دەبین بریتین لە:

.1 ئەو نهێنییەی کە چەندین سەدە و نەوە شاراوە بووە، ئێستا بۆ کەسە پیرۆزەکان “ Saints ” ئاشکرا بووە.

.2 خودا لە نێو نەتەوەکاندا دەوڵەم ەندی شکۆمەندی ئەم نهێنییەی ئاشکرا کردووە.

.3 ئەم پیرۆزییە ی یەسوع مەسیح لە ئێوەدا، واتە نەتەوەکان، کە هیوای شکۆمەندی ئێمەیە.

C . دەقی سێیەم: نهێنی پەر دەلادان لەسەر بەشداریکردنی نەتەوەکان لە کڵێسادا ، Eph 3.4-12 .

پیرۆزی باوەڕ بوون بە یەسوع مەسیح:

.1 پێشتر بۆ نەوەکا نی ڕابردوو ئاشکرا نەبووە ، بەڵام ئێستا بە ڕۆح بۆ نێردراوان و پێغەمبەرانی پیرۆزی یەسوع مەسیح ئاشکرا بووە.

.2 ئایا نەتەوەکان هاومیراتگرن و ئەندامی یەک جەستەن و بەشدارن لە بەڵێنەکە لە یەسوع مەسیح دا لە ڕێگەی باوەڕبوون بە ئینجیلەوە.

20

.3 لە ڕێگەی خزمەتکردنی نێردراوا نەوە، پیرۆزی خودا دەهێنرێتە ڕوو: کە لە ڕێگەی کڵێسا وە، خودا ئەم حیکمەتە فرەچەشنەی بە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارانی شوێنە ئاسمانییەکان بناسێنێت.

کڵێسا لە گەلی ئیسرائیل دا سێبەری پێشوەختەیە، کە لە ڕێگەیەوە خودا وێنەی گەلی تایبەتی خۆی پێبەخشیوین، لائۆسی خودا ، 2 Cor. 6.16 و 2 Thess. 2.13-14

III .

A . گەلی ئیسرائیل “گەلی خودا” ئەو ئەو ئامرازەیە کە مەسیح لە ڕێگەیەوە دێت.

1 . گەلی هەڵبژێردراوی خودا وەک ئەو ناوەی کە لە دوای ململانێی گەورەی نوێژ لەگەڵ فریشتە بە یاقوب دراوە، Gen. 32.28 .

2 . ئەمە ئەو ناوە باوەیە کە بە نەوەکانی یاقوب د راوە.

a . دوانزە هۆزەکە پێیان دەوترێت “ هەڵبژێردراوەکان .”

b . “ منداڵانی گەلی خودا ،” Josh. 3.17; 7.25; Judg. 8.27; Jer. 3.21

c . “ خێزانی گەلی خودا ،” Exod. 16.31; 40.38

3 . ئەم ڕەچەڵەکە فیزیکیەی پێغەمبەر ئیبراهیم، کە لەسەر بنەمای دڵسۆزی \ پەرۆشی پەیمانی خودا بۆ پێغەمبەر ئیبراهیم هەڵبژێردرا، Deut. 7.6-8 .

4 . هەڵبژاردن و پەیمانی خودا لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب بۆ نەوەکانیان درێژ بووە وە. یەسوع مەسیح دەبوو لە ڕێگەی گەلی ئیسرائیل ەوە بێت و لە ڕێگەی ئەوەوە ڕزگاری بۆ جیهان بێت دەستپێ بکات.

a . Exod. 19.5-

b . Deut. 14.2

c . Deut. 26.18-19

d . John 4.22

5 . گەلی ئیسرائیل وەک گەلی هەڵبژێردراوی خودا ناسێندرا: cf. Exod. 15.13, 16; Num. 14.8; Deut 32.9-10; Isa. 62.4; Jer. 12.7-10; Hos. 1.9-10.

6 . ئەو نەتەوا نەی کە پێشبینیان دەکرد وەک گەلی هەڵبژێردراوی خودا خۆیان، Rom. 9.24-26

21

B . وێنەی گەلی ئ یسرائیل وەک گەلی هەڵبژێردراوی خودا ئێستا بۆ کڵێسا وەک کۆمەڵگەی شانشینی پەیمانی خودا بەکاردەهێنرێت.

.1 کڵێسا، وەک مرۆڤایەتی نوێی خودا، چ جولەکە و چ گەل، ئێستا هەردووکیان بوونەتە گەلی خودا، 1 Pet. 2.9-10 .

a . کڵێسا ی خودا بە خەتەنەکردن ناناسرێت، بەڵکو بە دروستکردنی نەوەی نوێ لە ڕێگەی باوەڕبوون بە یەسوع مەسیح ەوە، Cor. 5.17 (cf. Phil. 3.2-3) .

b . کڵێسا ی خودا پەیوەندی نەک لەسەر بنەمای نەتەوە بەڵکو پەیمانێکی نوێ کە لەسەر بنەمای باوەڕ بە یەسوع مەسیح دامەزراوە، مۆر کراوە بە نیشتەجێبوونی ڕۆحی پیرۆز، 2 Cor. 3.3-18.

.2 ئەو بەڵێنا نەی کە بە گەلی ئیسرائیل دراوە ئێستا بە کڵێسا کە دراوە.

a . 2 Cor. 6.16-18

b . Exod. 29.45

c . Lev. 26.12

.3 هەرچەندە شوێنێکی تایبەتی بە کڵێساکە دراوە، بەڵام نە “ گەلی خودا ” وازی لێ هێنراوە و نە هەڵبژاردنەکەی هەڵوەشاوەتەوە.

a . هەروەک چۆن پێغەمبەر زەکەریا جێبەجێکردنی پەیما نی لە یەسوع مەسیح دا ڕاگەیاند، ,Luke 1.67-79 بە هەمان شێوە پۆڵس پێداگری دەکات کە وشەی خودا لە سەروو هەموانەوە وەستاوە، Rom. 9.6. .

b . خودای گەورە گەلەکەی ڕەت نەکردۆتەوە Rom. 11.1. .

c . گەلی ئیسرائیل کە لەلایەن خوداوە بانگ دەکرێت، ڕزگاری دەبێت بەهۆی “ بەخششەکان و ب انگەوازی خودا هەڵنەگەڕێنەوە ” Rom. 11. 25-26, 29 .

d . بەرەکەت ی خودا دڵنیای دەدات لەوەی گەلی ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، Rom. 9.27-29; Isa. 1.24-26.

ئەنجام

کڵێسا لە ئامانجە بەرزەکەی خودادا پێشبینی کرا \ باسی لێکرا: ئیرادەی ئەو بۆ هێنانی شکۆمەندی بۆ خۆی لە ڕێگەی مرۆ ڤایەتییەکی نوێ لە ڕێگەی پەیمانەکەی لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم دا.

کڵێسا پێشبینی کرا لە پلانی خودا دا لە پەردەلادان لەسەر نهێنی گەورەی وەرگرتنی نەتەوەکان لە یەسوع مەسیح دا.

کڵێسا لە وێنەی خودا بۆ گەلەکەی، لائۆسی خودا “ گەلی خودا ، ” پێشبینی کردنی پێشوەختە بوو.

22

پاشکۆی یەکەم :

پرسیار و وەڵامی قوتابیان :

تکایە کاتی پێویست تەرخانبکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە و پرسیارەکانی تر کە ڤیدیۆکە باسی لێ دەکات ، دەبێت ڕوون بین لەبارەی مەبەستەکانی خودا بۆ هێنانی شکۆمەندی و گەورەیی بۆ خۆی، و چۆن ئەوە پەیوەندی بە مەبەستە بەرز ەکەیەوە هەیە بۆ ڕزگارکردنی گەلێک لە زەوی بۆ خۆی. خودا ئاماژەی ڕوون دەدات سەبارەت بە مەبەستی هەمیشەیی خۆی لە ڕێگەی پەیمانەکەی لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم، ئاشکراکردنی نهێنی سەبارەت بە بەشداریکردنی نەتەوەکان لە ئینجیل و دروستکردنی گەلەکەی خۆی و وێنەیەکی مرۆڤایەت ی نوێی داهاتوو. لە وەڵامەکانتدا ڕوون و پوخت بە، و لە هەر شوێنێک کە دەتوانیت پشتگیری بکە بە وشەکانی کتێبی پیرۆز!

.1 خودا بە چ شێوەیەک پەیمانی لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم بەست بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو بنەماڵەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار بن؟

.2 شایەتحاڵی کتێبی پیر ۆز چییە سەبارەت بە مەبەستی بەرزی خودا بۆ خۆی سەبارەت بە دروستکردنی و ئاشکراکردنی خۆی و ڕزگارکردنی ئەوانی دیکە بۆی؟ بۆچی خودا گەردوونی دروست کردووە؟

.3 سروشتی ئەو نهێنییە چییە کە لە Romans 16, Ephesians 3 باسی کراوە سەبارەت بە مەبەستی ڕزگارکردنی خودا؟ .4 خودا چی ئاشکرا دەکات سەبارەت بە مەبەستەکەی لەگەڵ نەتەوەکان وەک ئەوەی پەیوەندی بە مەبەستەکەیەوە هەیە بۆ هێنانەدی گەلێک لە سەر زەوی بۆ خۆی؟ ئەم مەبەستە چۆن لە پەیمانی خودا لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم دا دەبینرێت؟

.5 بە چ شێوەیەک گەلی ئیسرائیل ئامراز ی خودایە بۆ مەسیح یی بو ون بۆ تەواوی جیهان؟ چۆن گەلی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خودادا وێنەیەکی ڕوونی گەلی خودا ی دەرخست و کڵێساکەی ئاشکرا کرد؟

.6 چۆن نێردراوان بەڵێنی گەلی ئیسرائیل بۆ کڵێسای خودا لە یەسوع مەسیح دا جێبەجێ دەکەن؟ نموونە بهێنە.

.7 کڵێسا لە ڕێگەی یەسوع مەسیح ەوە لە پلانی ڕزگاری خودادا جێگەی تایبەتی پێدراوە. کەواتە ئێستا شوێنی گەلی ئیسرائیل وەک گەلی هەڵبژێردراوی خودا چی ە؟ ئایا خودا وازی لە گەلی ئیسرائیل هێناوە یان هەڵبژاردنەکەی هەڵوەشاندووەتەوە؟ ڕوونی بکەرەوە.

23

کڵێسای پێشبینی کراو لە پلانی خود ادا

بەشی دووەم: ڕزگ اربوون: پەیوەست بوون بە گەلی خوداوە .

رێزدار : تێری کۆرنێت .

پوختەی بەشی دووەم

بەهۆی گوناهەوە هەموو مرۆڤێک لە دۆخێکی بەڕواڵەت بێ هیوادایە. ئێمە زۆر پێویستمان بە ڕزگاربوونە لە گوناه و کاریگەرییەکانی، بەڵام سروشتی گوناهبارمان ڕێگریمان لێدەکات لە ئارەزووی ڕزگا ربوونی خودا یان هیچ ئامرازێکمان هەبێت کە بەهۆیەوە لەگەڵیدا یەکبگرینەوە. جێگای سەرنجە خودا هەڵیبژاردووە ئێمە وەک دوژمنی خۆی بەجێبهێڵێت. پۆڵۆسی نێردراوی خودا ئەوەمان فێر دەکات کە لە کاتێکدا ئێمە هێشتا بە گوناهەوە بەسترابووین، یەسوع مەسیح لە پێناوماندا مرد. ئینجیل ئەو مژدەیەیە کە خودا بەرەکەت ی ڕزگارکەر پێشکەش دەکات وە کە دەتوانێت ئەو کارەمان بۆ بکات کە ناتوانین بۆ خۆمان بیکەین. تێگەیشتن لەم بەرەکەت ە بنەمایە کە بۆ ناسینی بەرەکەت ەکانی کڵێسا و بەرپرسیارێتی ئەوەی کە کۆمەڵگەیەکی پەرست ن ی کارا بن. ئامانجمان بۆ ئەم ب ەشە، ڕزگاربوون: پەیوەستبوون بە گەلی خوداوە، ئەوەیە کە بتوانیت:

پێناسەیەکی تیۆلۆژی بۆ ڕزگاربوون بدە.

دەرئەنجامەکانی جیابوونەوە لە خودا ڕوون بکەرەوە.

ئەو سوودانە ڕوون بکەرەوە کە لە ڕێگەی یەکگرتنمان لەگەڵ یەسوع مەسیح ەوە بۆمان دێت.

تێبگەن کە چۆن کۆچ “ Exodus ” وەک مۆدێلێک )جۆرێک( بۆ ڕزگار بوون ی مەسیحی ەت کاردەکات.

تێبگە لەوەی کە یەکگرتن لە کڵێسا )گەلی خودا( شتێک نییە زیادە کە دوای ڕزگاربوون زیاد دەکرێت بەڵام کە ناوەندی واتای ڕزگاربوونە.

24

هێڵکاری ڤیدیۆی بەشی ٢

مەبەست لە ڕزگاربوون چییە؟

I .

A . وشەی یۆنانی ک ە بەزۆری لە پەیمانی نوێدا ڕزگاربوون وەرگێڕدراوە، سۆتێریایە. واتە ڕزگارکردن یان گەیاندن یان سەلامەتکردنی کەسێک.

.1 Rom. 1.16

.2 1 Thess. 5.9

.3 1 Pet. 1.9

B . پێناسەیەک بۆ ڕزگاربوون: بۆ من وەک تاکێک، ڕزگاربوون بەو واتایەی ە کە من:

“ڕزگار کردنە لە ونبوون و جیابوونە وە لە خودا کە بەهۆی گوناهەوە دروست بووە، و بە یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح و هەربۆیە پەیوەست بووە بە “ گەلی خودا ” وە کە میراتگری ئەو شانشینییەی کە بەڵێنی پێداوە. ”

ڕزگاری ئینجیلی بەو واتایەی ە کە ئێمە لە ونبوون/جیابوونەوە ڕزگارمان دەبێت کە بەهۆی گوناهەوە دروست بووە.

II .

A . گوناهە مۆرۆڤایەتی لە خودا جیا کردەوە.

) Luke 19.10 چونکە کوڕی مرۆڤ هات بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی ونبووەکان.(

.1 Gen. 3.8

.2 Isa. 59.2

.3 Col. 1.21

25

B . دابڕان لە خودا کە بەهۆی گوناهەوە دروست دەبێت، واتای ئەوەیە مرۆڤ لەدەست دەچێت.

مرۆڤ لەو شوێنەدا نەماوە کە بڕیارە لێی بێت بەڵکو وەک مەڕی ونبوو لە خودا دوورکەوتووەتەوە. لە Luke 15 دا یەسوع باسی بارودۆخی مرۆڤی کردووە کە لە ئەنجامی گوناهەوە بە تەواوی لە ڕووی ونبوونەوە هاتۆتە ئاراوە. ئەو چیرۆکانە دەگێڕێتەوە کە تێیدا دەوترێت مرۆڤ دەبێت وەک:

1 . کوڕی ونبوو

2 . مە ڕی ونبوو

3 . سکەی ونبوو

C . سێ دەرئەنجامی دابڕان لە خودا بریتین لە مردن و کۆیلایەتی و لێپرسینەوە .

.1 لەبەر ئەوەی خودا سەرچاوەی هەموو ژیانە، ئەم ونبوون/جیابوونەوە کە بەهۆی گوناهەوە دروست دەبێت، دەرئەنجامی مردنی هەیە وەک لە چیرۆکی ئادەم و حەوادا ڕوونی دەکاتەوە.

a . Gen. 2.16-17

b . Luke 15.24

c . هەروەها Rom. 5.12, Eph. 2.1 بخوێنەرەوە.

.2 چونکە خودا سەرچاوەی ئازادی و پاراستنە، ونبوون/جیابوونەوەمان لێی دەبێتە هۆی کۆیلەکردنمان و باڵادەستبوونی گوناهەو و شەیتان.

a . John 8.34

b . Rom. 6.20-21

c . Col. 1.13

.3 لەبەر ئەوەی خودا سەرچاوەی هەم وو چاکەکارانە، ونبوون و دابڕانمان لێی و کردارە خراپەکانی دەرئەنجامی ئێمە دەرئەنجامی زیادەی سزا و حوکمی هەیە .

a . Rom. 2.5-6 (see also Eph. 2.3)

b . John 3.36

26

مرۆڤەکان رزگار دەکرێن تەنها بە یەک بوونیان لەگەڵ یەسوع مەسیح و لە ڕێگەی ئەوەوە بۆ خودای باوک.

III .

A . یەک گرتن ل ەگەڵ یەسوع مەسیح دا.

2 Cor. 5.17

.1

John 15.5

.2

Gal. 2.19b-20

.3

Rom. 6.5

.4

B . یەک گرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح ڕەهەندێکی یاسایی )دادپەروەری(ی هەیە: خودا تووڕەیی و لێپرسینەوە ی خۆی خستە سەر یەسوع مەسیح کە لە شوێنی ئێمە مرد. لە ڕێگەی یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح دا، ئێمە هاوبەشین لە مردنی لەسەر خاچ و هەربۆیە، خودا بە گوناهبارمان دەزانێت و بە میهرەبانییەوە لەم گوناهانە خۆش دەبێت .

.1 Isa. 53.5

.2 Heb. 9.28

.3 Col. 2.13-14

. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .

بەو پێیەی “باوەڕ ” باوەڕب وون و یەکگرتنە لەگەڵ یەسوع مەسیح، ئەم تۆمەتبارکردنی ڕاستودروستییە بە هیچ شێوەیەک خۆنمایشکردن یان باوەڕکردن نییە، وەک ئەوەی خودا لەبارەی ئێمەوە ڕایبگەیەنێت کە بەڕاستی وا نییە. بەڵکو بەهۆی یەکگرتنمان لەگەڵ یەسوع مەسیح لە ڕێگەی باوەڕەوە ) یەسوع مەسیح بەم شێوەی ە لە ئێمەدا دەژی(، خودا ئەو راستیانە ڕایدەگەیەنێت کە ڕاستن . بەڵێ، خودا بەڕاستی بێ کاری خوداکان ڕەوا دەکات، بەڵام تەنها وەک ئەوەی باوەڕیان بە یەسوع مەسیح هەیە و بەو هۆیەوە لەگەڵیدا یەکگرتوون. لێرەوە، ڕاستودروستی یەسوع مەسیح بەڕاستی گوناهبار دا دەپۆشێت و بە ج ۆرێک لە جۆرەکان بەو شێوەیە ڕاستگۆ ی پێکدێنێ ت، بەڵام ئەمە لە ڕێگەی ئەو باوەڕەوە ڕوودەدات کە مرۆڤ لەگەڵ یەسوع مەسیح دا یەکدەخات. . . .ئەمە بەو واتای ە نییە کە ئێمە چیتر گوناهبار نین، چونکە بەڕاستی لە خۆماندا گوناهبارین. بەڵام لە یەسوع مەسیح دا، ئێمە بە تەواوی ڕاستگۆین!

ج.ڕۆدمان ویلیامز. ~ خوداناسی نوێبوونەوە. بەرگی یەکەم. .٥

گراند ڕاپیدز: زۆندێرڤان، 1996 . ل. .74

..........................................................................................................

27

C . یەک گرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح ڕەهەندێکی ڕ ۆحی هەیە: چونکە ڕۆحمان لەگە ڵ ڕۆح یدا یەکدەگرێتەوە، ژیانی یەسوع مەسیح بەناو ئێمەدا دەڕژێت و بەسەر گەندەڵی و مردندا زاڵ دەبێت.

.1 Rom. 8.10-11

.2 Col. 3.3-4

D . یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح ڕەهەندێکی ڕزگارکردنی هەیە: چونکە ئێمە بە “ بەزێنەری شەیتان” ەوە گرێدراوین، چیتر ناتوانین لەلایەن خراپەکارەوە زاڵ بین. یەسوع مەسیح لە کۆیلایەتی خراپە ڕزگارمان دەکات.

.1 John 8.34-36

.2 Luke 11.20-22

.3 Col. 2.15

.4 James 4.7

ڕزگاربوون بەو واتایەی ە کە ئێمە پەیوەست بین بە “ خەڵکی خودا ” کە میراتگری ئەو شانشینییەی کە بەڵێنی پێدابوو.

IV .

)بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم خاڵە گرنگە سەیری پاشکۆکە بکە بە ناونیشانی “ ڕزگاربوون وەک پەیوەستبوون بە گەلی خودا. (”

A . لەبەر ئەوەی یەسوع مەسیح کوڕی خودایە، یەکگرتنمان لەگەڵیدا دەمانبەستێتەوە بە بنەماڵەی خوداوە.

.1 Eph. 1.5.

.2 Heb. 2.11-13

.3 Gal. 4.6

B . هەندێک لەو شتانەی کە خودا بەڵێنی بە گەلەکەی داوە بریتین لە:

.1 شانشینییەک کە هەرگیز لەرزۆک نابێت

a . Luke 12.32

b . Heb. 12.27

28

.2 ئاسمان و زەوییەکی نوێ کە خراپە و ئازاری تێدا نەبێت a . 2 Pet. 3.13

b . Rev. 21.1-5

.3 جەستەیەکی نوێ کە نەگەندەڵ بێت و بۆ هەمیشە دەژی

a . Luke 18:29-30

b . 1 Cor. 15:50-57

.4 مافی سوکنابوون لە ئامادەبوونی خودا دا لە ئۆرشەلیم ی نوێدا

a . Rev. 21:2-3

b . Rev. 22:3-4

.5 مافی حوکمڕانی لەگەڵ خودا لە نەزمی نوێدا

a . 2 Tim. 2.12

b . Rev. 22.5

.6 پاداشتی دڵسۆزی \ پەرۆشی لەم ژیانەی ئێستادا

a . 2 Tim. 4.8

b . James 1.12

c . Rev. 2.10

.7 سەرسوڕهێنەرە نوێیەکانی خەیاڵنەکراو کە سەرپێچی یان تێگەیشتن وەسف دەکەن

a . 1 Cor. 2.9

b . 1 John 3.2

29

C . هەردوو “پۆڵس ” و “ پەترۆس ” ڕزگاربوون بە بوون بە بەشێک لە “ گەلی خودا ” وەسف دەکەن.

)ڕزگاربوون بە واتا ئینجیلییەکە، بەشداریکردنە لەم ئەزموونانەدا وەک بەشێک لە خەڵکی خودا کە هەڵبژێردراون بۆ وەرگر تنیان. ئاسمان و زەوی نوێ نابێت تاکە گۆشەگیرەکان نیشتەجێ بن تیایدا، بەڵکو ئەو کۆمەڵگە نوێیەی کە خودا بانگی کردووە بۆ دەرەوەی زەوی نیشتەجێ دەکرێن تیایدا. هەرکەسێک کە جێگەی خۆی لە نێو گەلی خودادا نەگرێتەوە وەک ئەوەی ئەم بەرەکەت انە بە میرات دەگرن، بە “ونبوو” ن اودەبرێن.( .1 1 Pet. 2.10

.2 Eph. 1.18-23

بەم شێوەیە خودا تەنها تاکەکان ڕزگار ناکات و ئامادەیان دەکات بۆ بەهەشت؛ بەڵکو گەلێک بۆ ناوەکەی دروست دەکات، کە خودا دەتوانێت لەنێوانیاندا نیشتەجێ بێت و لە ژیانیاندا پێکەوە ژیان و سیفەتی خودا بەرهەم دەهێنێتەوە. ئەم تێڕوان ینە بۆ ڕزگاربوون لە پۆڵسدا بە تەواوی پەرەی سەندووە.

گۆردۆن دی فی. ئامادەیی بەهێزکەری خودا. ~

پیبۆدی: هێندریکسۆن، 1994 . ل. .872

......................................................................................

ڕەنگە باشترین وێنەی ڕزگاربوون لە کتێبی پی رۆزدا چیرۆکی کۆچکردن بێت کە تێیدا نەوەکانی گەلی ئیسرائیل لە کۆیلایەتی لە وڵاتی میسر ڕزگاریان بووە. لە سەردەمی زۆر سەرەتاییەوە لە مێژووی کڵێسادا، چیرۆکی کۆچ Exodus وەک چیرۆکێک زانرا کە تێگەیشتنی مەسیحییەکان لە ڕزگاربوون ڕوون دەکاتەوە. سەرنج بدەن کە چۆن چیرۆ کی کۆچ Exodus وێنەیەک دەکێشێت کە ڕزگاربوون واتای چییە.

D . کتێبی پیرۆزی “ پەیمانی کۆن ” بناغەیەکی بۆ داناین بۆ ئەوەی تێبگەین کە ڕزگاربوون بە گەلی خوداوە بەستراوەتەوە.

.1 ڕزگاربوون و کۆچکردن لە وڵاتی میسر ) The Exodus :(

a . گەلێکی کۆیلە کە لە نەهامەتی و بێ ئومێددا دە ژی )گەلی هەڵبژێردراوی خودا لە میسر( .

b . بەهۆی هەڵبژاردنی بەخشندەی خوداوە بانگ دەکرێن لە ڕێگەی پاڵەوانێکەوە کە دەینێرێت )موسا( .

c . لە ڕێگەی بەکارهێنانی خوێنەوە لە تووڕەیی خودا ڕزگاریان دەبێت )بەرخی جەژنی پەسخ Passover .(

d . لە ڕێگەی هێزی بەهێزی خوداوە لە ستەمکارێک ی خراپەکار ڕزگار دەکرێن )شکستی فیرعەون و سوپاکانی(.

e . دەگەیەنرێن بە تێپەڕین بە ئاو )دەریای سوور( دا .

f . پێکهاتوون لە گەلێکی پیرۆز )گەلی ئیسرائیل( کە گوێڕایەڵی ویستی خودان )یاسا( .

g . بەرپرسیارێتی شایەتحاڵی گەلانیان پێدەدرێت (Exod 19.5-6) .

30

h . و لە کۆتاییدا دەهێنر ێنە ناو خاکێکی بەڵێن پێ دراو )کەنعان( لەگەڵ پایتەختێکی شکۆمەند ) ئۆرشەلیم ( کە تێیدا بە ئاشتی لە ژێر دەستی پاشایەکی گەورە )داود( دەژین .

.2 ڕزگاربوون لە گوناه ە:

a . گەلێکی کۆیلە کە لە نەهامەتیدا دەژی بێ ئومێد )هەموو مرۆڤێک لە ژێر گوناهدا(

b . بانگ دەکرێن لەلایەن هەڵبژا ردنی بەخشندەی خودا لە ڕێگەی پاڵەوانێکەوە ئەو

c . )یەسوع ( دەنێرێت

d . ج. لە ڕێگەی بەکارهێنانی خوێنەوە لە تووڕەیی خودا ڕزگاریان دەبێت

e . ) یەسوع ، بەرخی کوژراوی خودا(

f . لە ڕێگەی هێزی بەهێزی خوداوە لە ستەمکارێکی خراپەکار ڕزگار دەکرێن

g . )شکستی شەیتان و هێزە شەیتانەکانی(

h . بە تێپەڕین بە ئاودا )لە ئاو هەڵکێشران( ڕزگار دەکرێن

i . پێکهاتوون لە گەلێ کی پیرۆز )کڵێسا( کە گوێڕایەڵی ویستی خودان )فەرمانەکانی یەسوع مەسیح(

j . بەرپرسیارێتی شایەتحاڵی گەلانیان پێدەدرێت (Matt. 28.18-20)

k . و لە کۆتاییدا دەهێنرێنە ناو خاکێکی بەڵێن پێ دراو )دروستکراو ی نوێ( لەگەڵ پایتەختێکی شکۆمەند ) ئۆرشەلیم ی نوێ( کە تێیدا بە ئاشتی لە ژێر دەستی پاشایەکی گەورە ) یەسوع مەسیح (دا دەژین

.3 ڕزگاربوون لە کۆچکردندا “ Exodus ” واتای چییە ؟

.4 ڕزگاربوون لە پەیمانی نوێدا “ New Testament? ” واتای چی بووە؟

a . Rom. 8.20-25

b . Pet. 3.13

31

ئەنج ام

ڕزگاربوون واتە ڕزگاربوون لە ونبوون و دابڕان لە خودا کە بەهۆی گوناهەوە دروست بووە بە یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح و بەم هۆیەوە پەیوەستبوون بە “ گەلی خودا ” کە میراتگری ئەو شانشینییەی کە بەڵێنی پێداوە.

ئەم ڕزگاربوونە هەمیشە بریتییە لە ڕزگاربوون لە حوکمی خودا لەسەر گوناه و ڕزگاربوون لەو کۆیلایەتییەی کە گوناه لە ژیانی مرۆڤدا دەیهێنێت.

ڕزگاربوون و کڵێسا بەڕاستی دوو دیوی یەک دراون چونکە ڕزگاربوون، بە پێناسە، واتە بوون بە بەشێک لە گەلی خودا. تاکەکان ئەزموونی ڕزگاربوون دەکەن بەڵام کەس بە خۆی ڕزگاری نابێت. یەکگرتن ل ەگەڵ یەسوع مەسیح هەمیشە یەکگرتن لەگەڵ گەلەکەیدا دەگرێتەوە.

کڵێسا بەشێکە لە چیرۆکی گەورەی خودا کە لە ئەنجامدا ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێ بە مرۆڤایەتییەکی نوێ لە ژێر دەسەڵاتی خودادا دروست دەبێت کە کاریگەرییەکانی گوناه و مردن بە تەواوی لەسەر جیهان پێچەوانە دەکاتەوە.

بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ ڕزگاربوون، بانگهێشتکردنە بۆ بەشداریکردن لەم جیهانە نوێیەدا لە ڕێگەی باوەڕبوون بە یەسوع مەسیح کە حوکمڕانی بەسەریدا دەکات.

پاشکۆی دووەم

پرسیار و وەڵامی قوتابیان

تکایە ئەم پرسیارانەی خوارەوە بۆ ئەوە دانراون کە یارمەتیت بدە ن پێداچوونەوە بەو بابەتەدا بکەیت لە بەشی دووەمی ڤیدیۆدا کە پەیوەندییان بە واتای ڕزگاربوونەوە هەیە. کاتێک وەڵامی پرسیارەکان دەدەیتەوە، سەرنجت لەسەر ئەو بیرۆکانە بێت کە ڕوونی دەکەنەوە کە کتێبی پیرۆز واتای چییە کاتێک باس لە “ ڕزگاربوون ” دەکات. لەبیرت بێت کە ئە م پرسیارانە هەوڵ نادەن پێناسە بکەن کە یەسوع چۆن ڕزگاری بە ئەنجام گەیاندووە یان چۆن مرۆڤەکان ڕزگاریان د ەبێت )ئەو بیرۆکانە لە بەشەکانی تری بەرنامە خوێندنی کاپستۆن دا باس دەکرێن( بەڵکو بۆ یارمەتیدانمانە بۆ ئەوەی ڕوون بین کە ڕزگاربوون چییە. لە وەڵامەکانتدا ڕوو ن و پوخت بە، و لە هەر شوێنێک کە پێویست بوو پشتگیری بکە بە کتێبی پیرۆز!

-1 سێ دەرئەنجامی گوناه ە چین کە مرۆڤ پێویستی بە ڕزگاربوون هەیە لێی؟

-2 نموون ەکانی یەسوع سەبارەت بە شتە ونبووەکان، لە Luke 15 ، چیمان فێر دەکەن دەربارەی ڕزگاربوون؟

-3 بۆچی “ یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح” کلیلی ڕزگاربوونە؟

-4 بۆچی گرنگە لەوە تێبگەین کە ڕزگاربوون هەمیشە بریتییە لە یەکبوون و جێگیربوون لە کڵێسادا؟

-5 بۆچی باوەڕدارێکی مەسیحی دەتوانێت بڵێت “ من ڕزگارم بووە ” و “ ڕزگار دەکرێم” و بزانێت کە هەردوو قسەکە بە یەکسانی ڕاستن؟

32

Made with FlippingBook - Online catalogs