Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
ئەرکەکانی تر
لەم کاتەدا، دەبێت هەموو وردەکارییەکانت لەگەڵ ڕاهێنەرەکەتدا دیاری کردبێت سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانت بۆ خزمەتکردنت و پڕۆژە تەفسیرییەکانت. ئێستا پێویستە لەلایەن ڕاهێنەرەکەتەوە دیاری بکرێن و وەربگیرێن. بە زووترین کات تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکەت بگەێنە ڕاهێنەرەکەت . دڵنیابە لەوەی کە پێشوەختە پلانت هەیە بۆ کارەکانت ، بۆ ئەوەی هیچ کام لە کارەکانت یان ئەرکەکانت پشتگوێ نەخرێن بە هۆکای درەنگ ڕادەست کردن.
ئاگاداری تاقیکردنەوەی کۆتایی
تاقیکردنەوەی کۆتا یی تاقیکردنەوەی بردنە ماڵەوە دەبێت، و پرسیارەکانی پێکدێن لە سێ تاقیکردنەوە کەی یەکەم، وپرسیاری نوێ لەسەر ئەو بابەتانەی کە لەم وانەیە وەرگیراون، و پرسیارەکانی پرسیاری وتاری دەبن و داوای وەڵامی کورتەت لێدەکەن. هەروەها پێویستە پلانت هەبێت بۆ خوێندنەوە یان نووس ینی ئەو ئایەتانەی کە بۆ خولەکە لەبەرکراون. کاتێک تاقیکردنەوەکەت تەواو کرد، تکایە ڕاهێنەرەکەت ئاگادار بکەرەوە و دڵنیابە لەوەی کە لاپەڕەی تاقیکردنەوەکەت وەر گرن.
تکایە تێبینی: ناتوانرێت نمرەی بەشەکەت دیاری بکرێت ئەگەر تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام نەدەیت و هەمو و ئەرکە هەڵپەسێردراوەکان پێشکەشی ڕاهێنەرەکەت نەکەیت )پڕۆژەی خزمەتکردن ، پڕۆژەی تەفسیر، و تاقیکردنەوەی کۆتایی(.
دوا وشە دەربارەی ئەم بەشە
یەسوع مەسیح ی پەروەردگار گەلێکی لە سەر زەوی کۆکردۆتەوە کە ڕۆژێک دێت دەیانکاتە بووکەکەی خۆی)) ناسنامەی بووک بەگشتی لەنا و خوداناسی مەسیحیدا بە کڵێسا دادەنرێت، یەسوع مەسیح وەک زاوا؛ Ephesians 5:22 – 33 بە تایبەتی یەکێتی ژن و مێرد بەراورد دەکات بە یەکێتی یەسوع مەسیح و کڵێسا ((، مرۆڤایەتییەکی نوێی جوان کە بە باوەڕبوون پێی لەگەڵ خودادا یەکگرتووە، بۆ ئەوەی وەک خزمەتکارەکانی لە ئاسم انێکی نوێ و زەوییەکی نوێدا بە شکۆمەندی بژین. لە کاتێکدا کۆبونەوەی ئینجیل خوێندنەوە بچووکەکانی ئێمە، وتوێژینەوەکانی کتێبی پیرۆز، گروپە شانەکانمان ، و خزمەتەکانی پەرستن و کۆبوونەوەکانی تر لەوانەیە وا دەرنەکەون کە ئەو جۆرە کۆبوونەوا نە بن کە ڕەنگدانەوەی مرۆڤای ەتی نوێی خودان، بەڵام ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە ئێمە سەر بە خوداین. ئێمە بۆ هەمیشە لە شارێکی نوێدا دەژین، کە بە دەستی مامۆستا دروستکراوە، کە خودا بۆ هەمیشە شکۆمەند دەبێت، لە ناوەڕاستی زەوییەکدا کە دەگەڕێتەوە بۆ شکۆمەندی ئەدەن ی خۆی” Edenic splendor .” ئێمە ب ەشێکین لە خێزانی هەمیشەیی خودا ، و ئەرکمان ئەوەیە کە نوێنەرایەتی یەسوع مەسیح و شانشینیەکەی بکەین بەوپەڕی کەرامەت و گەورەیی و ڕوونییەی کە شایەنیەتی. با خوای پەروەردگار یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی لەڕێگەی ڕاستییەکانی ناو ئەم بەشەەوە گەلێک ئامادەبکرێت کە شایەنی ئەو خۆشەویستی و بەرەکەت ە بێت کە لە ڕێگەی کوڕەکەیەوە بەسەرماندا ڕژاوە. - ئای کاتێک کەسە پیرۆزەکان بە ڕێپێوان دێنە ژوورەوە . . . ”
129
Made with FlippingBook - Online catalogs