Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
هەریەکێک لەم نەریتە تایبەتانە “ دامەزرێنەر ” یان هەیە، سەرکردە سەرەکییەکان کە وزە و دیدگایان یارمەتیدەر بووە بۆ دامەزراندنی دەربڕینێکی ناوازەی باوەڕ و پراکتیکی مەسیحی. بێگومان بۆ ئەوە ی ئەم بزووتنەو ان ە شەرعی بن، پێویستە هەم پابەند بن ، هەم بە دڵسۆزانە دەربڕین بدەن لە هەردوو نەریتی دەسەڵاتدار ی و نەریتی مەزنیش.
ئەندامانی ئەم نەریتە تایبەتانە پراکتیزە و نەخشە ناوازەکانی ڕۆحانیەت لە خۆ دەگرن، بەڵام مەرج نییە ئەم تایبەتمەندییە ناوازانە بە گ شتی کڵێسا کە ببەستنەوە. ئەمە نوێنەرایەتی دەربڕینە ناوازەکانی تێگەیشتن و دڵسۆزی \ پەرۆشی ئەم کۆمەڵگەیە بۆ نەریتی دەسەڵاتدار ی و نەریتە مەزنەکان دەکەن. نەریتە تایبەتەکان هەوڵدەدەن ئەم دڵسۆزییە \ پەرۆشییە بۆ نەریتی دەسەڵاتدار ی ونەریتە گەورەکان لە ڕێگەی پەرستن و فێ رکردن و خزمەتکردنیانەوە دەرببڕن و بژین تیایدا . ئەوان هەوڵدەدەن کتێبی پیرۆز لەناو کولتوورە نوێیەکان یان کولتوورە لقەکان کاندا ڕوون بکەنەوە، قسەکردن و مۆدێلکردنی هیوای یەسوع مەسیح لە چوارچیوە بکەن بۆ دۆخە نوێیەکان کە بەهۆی کۆمەڵێک پرسیاری خۆیانەوە کە لە ژێر ڕ ۆشنایی بارودۆخە ناوازەکانی خۆیاندا خراونەتەڕوو . بۆیە ئەم بزووتنەوانە هەوڵدەدەن نەریتی دەسەڵاتدا ر بە شێوەیەک دابنێن کە بە دڵسۆز ی\پەرۆشی و کاریگەرانە کۆمەڵە نوێیەکانی مرۆڤ بەرەو باوەڕبوون بە یەسوع مەسیح ببات، و ئەوانەی باوەڕیان هەیە بخاتە ناو کۆمەڵگەی باوە ڕەوە کە گوێڕایەڵی فێرکارییەکانی دەبن و شایەتحاڵی ئەو دەدەن بە کەسانی دیکە .
160
Made with FlippingBook - Online catalogs