Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

c . چونکە کڵێسا بەرجەستە و کار بۆ بینینی شانشینی خودا دەکات کە تێیدا مرۆڤەکان و گەلەکان و خودی خۆشی بە تەواوی هەمووان ئاشت دەبنەوە و لە ئاشتیدا دەبن پێکەوە ) Isa. 11.1-9; Mic. 4.2-4; Matt. 4.17; Acts 28.31 .(

d . چونکە کڵێسا پلانی هەمیشەیی خودا دەزانێت کە دەبێت هەموو شتەکانی ئاسمان و زەوی لە ژێر یەک سەردا ئاشت بکاتەوە، کە یەزدانی یەسوع مەسیح ە، بۆ ئەوەی شانشینییەکە ی ڕادەستی خودای باوک بکرێت کە ئەو لە هەموو شتێکدا هەمووی هەر خۆی دەبێت ) Eph. 1.10; Rom. 11.36; 1 Cor. 15.27-28; Rev. 11.15, 21.1-17 .(

D . کڵێسا کۆمەڵگەیەکی هاوڕێیەتییە : هاوڕێیەتی بەشێکی سەرەکییە لە ئاشتەوایی و گەشەسەندنی ڕۆحی.

.1 پێگەیشتنی ڕۆحی دەبێتە هۆی هاوڕێیەتی لەگەڵ خودادا ) Exod. 33.11; James 2.23 .(

.2 شاگردی ڕۆحی دەبێتە هۆی هاوڕێیەتی لەگەڵ یەسوع مەسیح دا ) John 15.13- 15 .(

.3 یەکبوونی ڕۆحی لە دۆستایەتی لەگەڵ کەسە پیرۆزەکاندا دەردەکەوێت ) Rom. 16.5, 9, 12; 2 Cor. 7.1; Phil. 2.12; Col. 4.14; 1 Pet. 2.11; 1 John 2.7; 3 John 1.14 .(

VIII . کۆمەڵگەیەکی ئازار چەشتنە “ A Community of Suffering ”

A . کۆمەڵگەی کڵێسا ئازار دەچێژێت چونکە لە جیهاندا وەک “مەڕی نێو گورگەکان ” ە (Luke 10.3) .

.1 ڕق یان لێیەتی ئەوانەی کە یەسوع مەسیح ڕەتدەکەنەوە ) John 15.18-20 .(

.2 چەوسێنراوەتەوە لەلایەن سیستەمی جیهانییەوە (Matt. 5.10; 2 Cor. 4.9; 2 Tim. 3.12) .

.3 بە شێوەیەکی ناوازە کۆمەڵگەی هەژاران، برسیەکان، گریانەکان، ڕق لێبووەکان، دوورخراوەکان، سووکایەتیپێکراوەکان و ڕەتکراوەکانە )مەتا .(22-5.20

.4 لەسەر نموونە و ئەزموونی یەسوع مەسیح و نێردراوان دامەزراوە (Isa. 53.3; Luke 9.22; Luke 24.46; Acts 5.41; 2 Tim. 1.8; 1 Thess. 2.2) .

B . کۆمەڵگەی کڵێسا لاسایی یەسوع مەسیح دەکاتەوە لە ئازارەکانیدا .

.1 چونکە گوناهە پاک دەکاتەوە (1 Pet. 4.1-2) .

.2 چونکە فێر کار ی گوێڕایەڵی دەکات (Heb. 5.8) .

.3 چونکە ڕێگەیان پێدەدات یەسوع مەسیح بە تەواوی بناسن (Phil. 3.10) .

.4 چونکە ئەوانەی بەشداری لە ئازارەکانی یەسوع مەسیح دا دەکەن، هاوبەشی ئاسوودەیی و شکۆمەندی ئەویش دەبن (Rom. 8.17-18; 2 Cor. 1.5; 1 Pet. 5.1) .

181

Made with FlippingBook - Online catalogs