Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
ڕاهێنەرایەتی
بەرنامە خوێندنی کاپستۆن
سەرەتا، بە وردی پێشەکی بەشەکە بخوێنەرەوە کە لە لاپەڕەی ١ دا هاتوو ە، و لە ڕێبەری ڕاهێنەردا بگ ەڕێ بۆ ئەوەی تێگەیشتنێک لەو ناو ەڕۆکە بەدەست بهێنیت کە لە خولەکەدا باس د ەکرێن. کتێبی کاری قوتابی هاوشێوەی ڕێبەری ڕاهێنەرەکەتە. بەڵام ڕێبەرەکەت بەشێک لە بابەت و سەرچاوەی زیادە بۆ هەر وانەیەک لەخۆدەگرێت، کە پێی دەوترێت تێبینی ڕاهێنەر. ئاماژ ەکان بۆ ئەم ڕێنماییانە بە هێمایەک لە پەراوێزەکەدا ئاماژ ەیان پێکراوە: . تاقیکردنەوە کان، تاقی کردنەوەی کۆتایی، و کلیلی وەڵامەکان هەموویان دەتوانر ێت لە دەروازەی مانگی دە ستکردی TUMI بدۆزرێتەوە. )ئەمە بۆ هەموو مانگە دە ستکردە پەسەندکراو ەکان بەردەستە.(
دووەم: بە توندی هاندەرتین کە پێش دەستپێ کردنی خولەکە وانەوتنەوەکە لە هەردوو دیڤیدیەکەدا ) DVD ( ببینن.
سێیەم: پێویستە هەر خوێندنەوەیەکی دیاریکراو کە پەیوەندی بە پرۆگرامی خوێندنەوە هەبێت بیخوێنیتەوە، جا کتێبی خوێندن بێت، وتار بێت یان پاشک ۆ.
چوارەم: ڕەنگە یارمەتیدەر بێت کە پێ داچوون ەوە بە تەوەرە سەرەکییە ئاینزانییە پەیوەست بە خولەکە بکەیت بە بەکارهێنانی فەرهەنگی کتێبی پیرۆز، فەرهەنگی ئاینزانی و شرۆڤە بۆ نوێ کردنەوەی ئاشنابوونت ب ەو بابەتە سەرەکیانەی کە لە کۆی بابەتەکەدا هاتووە. پێنجەم: تکا یە بزان ن کە فێ رخوازەکان لەسەر ئەرکەکانی خوێندنەوە تاقی کردنەوەیان بۆ ناکرێت. ئەمانە بۆ ئەوە دەدرێن کە یارمەتی قوتابی ەکان بدەن تێگەیشتنێکی تەواوتر وەرگرن بۆ بابەتی وتراوە لە مانهەجەکەدا ، بەڵام مەرج نییە قوتابییەکانت خوێنەر ێکی زۆر نایاب بن بۆ ئەوەی تێبگەن کە چی دەخوێندرێت. بۆ ئەوانەی کە ئەم بەرنامەی خوێندن ە بە هەر وەرگێڕانێک جگە لە ئینگلیزی وەردە گرن، ڕەنگە خوێندنەوەی پێویست بە زمانەکەت بەردەست نەبێت. تکا یە یەک دوو کتێب هەڵبژێرە کە بە زمانەکەت بەردەستبێت - کتێبێک کە پێت وایە باشتر ین نوێنەرایەتی ئەو شتانە دەکات کە لەم بەرنامەی خوێندن ەدا دەخوێندرێت - و لەبری ئەوە ئەو کتێبە بۆ قوتابییەکانت دیاری بکە.
لە کۆتاییدا، دەست بکە بە بی رکردنەوە لە پرسیارە سەرەکییە کان و بوارەکانی ڕاهێنانی خزمەتکردن کە حەز دەکەیت لەگەڵ قوتابیەکان لێیان بکۆڵنەوە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ناو ەڕۆکەدا کە دەیانگرێتەوە.
پێش هەر وانەیەک، پێویستە جارێکی تر س ەیری ناو ەڕۆکی وانەوتنەوە بکەیت کە لە دیڤیدیەکەدا دیاریکراوە بۆ ئەو دانیشتنەی پۆل، و پاشان ب ەشی پەیوەندی بۆ ئەم وانەیە دروست بک ە.
192
Made with FlippingBook - Online catalogs