Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
سێ پرسیاری بەسوود بۆ هەڵسەنگاندن ی بەشی پەیوەندی کە دروستت کردووە بریتین لە:
ئایا داهێنەرانە و سەرنجڕاکێشە؟
ئایا پێویستی و بەرژەوەندییە کانی ئەم گرووپە بە تایبەتەی لەبەرچاو دەگرێت؟
ئایا خەڵک بەرەو ناو ەڕۆکی وانەکە دەبات و ئارەزووی ئەوان بۆی دە ورووژێنێت؟
ئامادەکردنی بەشی پەیوەندی
دیسانەوە، پێ داچوون ەوە بە ڕێبەری ڕاهێنەرەکەدا بکە بۆ تێگەیشتن لە ئامانج ەکانی وانەکە و کۆکردنەوەی بیرۆکەکان بۆ چالاکییە ئەگەرییە کانی پەیوەندی.
پاشان، بەشی پەیوەندی دروست بک ە کە یارمەتی قوتابیان دەدات بۆ دروستکردنی پەیوەندی نوێ لە نێوان ڕاستی و ژیانیان )کاریگەرییە کان ( و باس ل ە گۆڕانکار ییە تایبەتەکان بکەن لە بی روباوەڕەکانیان، هەڵوێستەکانیان، یان کرد ەوەکانیان کە دەبێت لە ئەنجامدا ڕوو بدەن )کارپێ کردنەکان applications (. وەک پلانەکە ی کە داتنا، کەمێک ئاگادارب ە لە بە زۆر تایبەت کردنی بەشی پەیوەندی کردن. بەگشتی ئەم بەشە وانەیە دەبێت وەک بانگه ێ شتنامەیەک بێت بۆ دۆزینەوە لای قوتابیان ، نەک وەک بەرهەمێکی کۆتایی کە هەموو دەرئەنجامە تایبەتەکانی پێشوەختە دیاریکرابێتن. لە دڵی هەموو بەشێکی پەیوەندی باش دا پرس یارێک )یان زنجیرەیەک پرسیار( هەیە کە لە قوتابیان دەپرسێت کە چۆن زانینی ڕاستییە کان بی رکردنەوە و هەڵوێست و ڕەفتارەکانیان دەگۆڕێت. )ئێمە هەندێک پرسیاری پەیوەندیمان داناوە بە مەبەستی “ ئامادەکردنی تواناکان ی prime the pump ”ی قوتابیە کانتان، بۆ هاندانی بی رکردنەوەکانیان، و یارمەتیان بدەن پرسیاری خۆیان دروست بک ەن کە لە ئەزموونی ژیانیانەوە سەرهەڵدەدەن.( لەبەر ئەوەی ئەمە ڕاهێنانی خوداناسی و خزمەتە، ئەو گۆڕانکار یانەی کە ئێمەین زۆرترین بایەخیان پێدەدەین ئەوانەن کە پەیوەندییان بەو شێواز ەوە هەیە کە قوتابیان ڕاهێنان و سەرکردایەتی کردنی بە کەسانی دیکەوە دەکەن لە چوارچێوەی خزمەتکردنەکەیاندا . هەوڵبدە و سەرنجت لەسەر یارمەتیدانی قوتابیان بێت کە بیر لەم بوار ەی بەکارهێنان بکەنەوە لەو پرسیاران ەی کە پەرەی پێدەدەیت. بەشی پەیوەندیکردن دەتوانێت سوود لە کۆمەڵێک فۆرماتی جیاواز وەربگرێت. قوتابیان دەتوانن پێکەوە لە گروپێکی گەورەدا بە سەرکردایەتی ڕاهێنەر یان لە گروپی بچووکدا ل ەگەڵ قوتابیا نی تردا ) یان گفتوگۆی کراوە یان بە دواداچوون بۆ کۆمەڵێک پرسیاری پێشوەختە نووسراو( باس ل ە کاریگەرییە کان و بەکارهێنانەکان بکەن. هەروەها توێژینەوەی بابەتە کان زۆرجار دەستپێکی گفتوگۆی باشن. ب ەبێ گوێدانە شێوازەکە، لەم بەشەدا پێویستە هەردوو ڕاهێنەر و خودی گروپی فێربوون وەک سەرچاوەیەکی دانایی “ wisdom ” سەیر بکرێن.
195
Made with FlippingBook - Online catalogs