Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
کاتێک مرۆڤ سەیری چەمکی نەتەوەکان دەکات لە کتێبی پیرۆزدا، ئاسان ە بزانین بۆچی هەڵ بژاردن ی گەلان لەلایەن خوداوە ئاشکراکردن ێکی سەرنجڕاکێشە بۆ میهرەبانی و بەرەکەتی خودا، و وا د یارە لەگەڵ وێ ناکردن ی تایبەتیان لە وش ەپیرۆزەکاندا هاوتا نییە. ئەوان هەموو گەلان لەخۆدەگرن جگە لە جولەکەکان (Rom. 2.9; 3.9; 9.24) ، و لە کتێبی پیرۆزدا کۆمەڵێک ناویان لێنراوە، لەوانە )لە وەشانی کتێبی پیرۆزی پاشا جەیمس KJV ( “بت پەرستان heathen ” (e.g., Ps. 2.1; Gal. 3.8) ، “گەلان” (Pss. 9.20; 22.8; Isa. 9.1) ، “خەتەنە نەکراوەکان” (Isa. 14.6; 52.1) و “خەتەنەنەکردن” (Rom. 2.26) . نەتەوەکان بە یۆنانیەکان ناودەبرێن (Rom. 1.16; 10.12) ، بێگانە، یان نامۆ (Isa. 14.1; 60.10) . پێدەچێت شێوازی تایبەتمەندکردن ی نەتەوەکان لە کتێبی پیرۆزدا ئاماژ ە بێت بۆ ئەوەی کە ئەوان ناتوانن یان هەرگیز ناخر ێنە ناو مەبەستە ڕزگارکەرەکانی خوداوە. نەک هەر لەلایەن خوداوە سزا دەدرێن، بۆ نموون ە (e.g., 2 Chron. 20.6; Pss. 47.8; 9.5; 94.10) ، بەڵکو وەک نەزانێک بۆ خودا وێنا دەکرێن (Rom. 1.21; 1 Thess. 4.5) ، گیرۆدەی دەستی نەناسینی خودان (Rom. 1.28) ، بە بێ پەیمانی یاسا (Rom. 2.14) ، و بتپ ەرست بن و پڕن لە خورافات (Rom. 1.23, 25; 1 Cor. 12.2; Deut. 18.14) . نەتەوەکان بە خراپەکار و گەندەڵ و پڕ لە سووکایەتی و کوفر دەناسرێن (Rom. 1.28-32; Eph. 4.19; Neh. 5.9) ، کە نە خودای ڕاستەقینە دەناسن و نە خۆشیان دەوێت، بەڵکو جۆرێک لە دڵسۆزی\ پەرۆشی چەوت بۆ خوداوەندە درۆییە کانیان نیشان دەدەن (Jer. 2.11) . بەهۆی ئەم سیفەتە خراپ و م ەیلی بتپەرستییەوە، نەتەوەکان وەک ئەوەی وێنا دەکرێن کە ململانێی هەمیشەیی و سەختیان لەگەڵ گەلی خودادا ه ەیە (Esther 9.1, 5; Pss. 44.13-14; 123.3) ، گەلی خوداش نە دەبێت شوێنیان بکەون و نە دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵیاندا بکەن (cf. Lev. 18.3; Jer. 10.2; Deut. 7.3) . لە ڕووپێوی کردنی ئەم وێنەیەی ئەو کەسانەی کە لە کتێبی پیرۆزدا وەک سەگ وێنا کراون (cf. Matt. 15.26) ، سەرسوڕهێنەر و شکۆمەندە کە مەبەستی ڕەسەن و لەگەڵ ئەوەشدا شاراوەی پەروە ردگاری ئاسمان ئ ەوە بووە کە جولەکەکان و نەتەوەکان کۆبکاتەوە بۆ ناو مر ۆڤایەتییەکی نوێ کە نوێنەرایەتی گەلی شانشینی خۆی بکەن بۆ هەمیشە (Eph. 2.11-22) !
لاپەرە 21 - هێڵکاری خاڵی III-B
دیسانەوە، گرنگی وە رگرتن و گشتگیرکردنی نەتەوەکان ئەو ڕاست ییە ناوەندییە کە بنەمای پێشوازی جیهانیە بۆ یەسو ع مەسەح لەنێو گەلاندا. لە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزەوە ڕوونە کە نەتەوەکان دەبوو لە ئیمتیازەکانی گەلی ئی سرائیل دوور بخر ێنەوە، لە ڕووی هەڵ بژاردن و پەیمانەوە، لانیکەم لە ڕووی مێژوویی گەلی ئی سرائیلەوە (Eph. 2.11-12) . نەتەوەکان ڕێگەیان پێنەدەدرا بچنە ناو پە رستگاکەوە (Acts 21.28-29) ، وە لە حەوشەی دەرەوە ی پەرستگاکەشدا سنووردار کرابوون (Eph. 2.14; Rev. 11.2) . بەڵام لە ڕێگەی ئەو فیدابوونەی کە یەسوع مەسیح لە ڕێگەی مردن و ز ی ندووبوون ەوەیەوە بەدەستی هێنا، ئێستا نەتەوەکان وەک میراتێک بە مەسیح دەدرێن (Ps. 2.8) ، کە بەپێی شایەتحاڵی پێغەمبەرایەتی، وەک ڕووناکییەک بۆ ڕ زگاربوون یان درەوشایەوە (Isa. 42.6; Luke 2.32) .
204
Made with FlippingBook - Online catalogs