Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

41 - دڵسۆزی پەرستن \ پەرۆشیی پەرستن

پەڕە لا

ئەم دلسۆزی پەرستنە جەخت دەکاتەوە لەسەر پاڵنەرەکانی هەموو ستایش و پەرستن و ڕێزگرتن لە خودا : شکۆمەندی بێ هاوتای کەسایەتی خودا و باوک و کو ڕ و ڕۆحی پیرۆز. زۆرجار ڕەنگە وا بیر بکەینەوە کە پەرستن جۆرێکی دیاریکراوی کردەی ڕێوڕەسمی بێت، یان پرۆسەیەکەی ئاهەنگی، یان ڕێکخستنی نەریتێکی پەرستن لەخۆدەگرێت. پەرستنی خودا ڕەگ و ڕیشەی لە جوگرافیا یان ئۆرتۆدۆکسی ئایینیدا نییە، بەڵکو وەک یەسو ع مەسیح د ەفەرموێت لە “ڕۆح و لە ڕاستیدا” (John 4.24) . ناتوانر ێت لە باوک نزیک ببینەوە مەگەر لە کەسایەتی یەسوع مەسیح دا نەبێت (John 14.6) ، کە قوربان ی کەفارەتەکەی ئەوە ئێمەی لە خودا نزیک کردووەتەوە لە باوەڕدا (Heb. 10.22-24) . لەبەر ئەوەی خودا ڕێگەی پێداوین بچینە بەردەم ئەو ، تەنانەت پیرۆزترینی پیرۆزەکان لە ڕێگەی خوێنی یەسوع مەسیح ەوە، و لەبەر ئەوەی شکۆمەندی خودا بێ هاوتایە و نەگۆڕە، بۆیە ئەمە هۆکارێکی ئامادە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی شکۆمەندی و ڕێز بە خودا بدەین. هەرگیز پێویست ناکات چاو ەڕێی ئەوە بین کە بارود ۆخەکان گەرم وگوڕ و نایاب بن بۆ ئەوەی ستایشی خودا بکەین؛ تەنانەت لە ناوەڕاستی ترسناکتر ین کارەسات و توندتر ین زیان و ئالۆزترین کێشە و گەورەترین پێویستیشدا، دەبێت ستایش و شکۆمەندی بۆ خودا بکەین. سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی کە ڕووبەڕ وومان دەبنەوە و دەیزانین، ئەو پەروە ردگاری هەمووانە، تەواو، مەزن، شکۆمەند، پڕ لە جوانی و سەرسوڕمان، کە هەرگیز وازمان ل ێناهێنێت و جێمان ناهێنێت. بەبێ گوێدانە ئەوەی شتەکان چۆن دەردەکەون، خودا بۆ هەمیشە لە تەنی شتمانە و دەمێنێتەوە و بۆ بەرژەوەندی ئێمە. فێ ربوونی پێشکەشکردنی “قوربان یدان” یان پیاهەڵدان ، بۆ گۆڕینی واتای زاراوەکە بۆ ساتێک، کارام ەیییەکی دیاری قوتابی \ شاگردی گەشەسەندووی یەسوع مەسیح ە . چەندجار ێکی زۆر ڕووبەڕووی دۆخێک دەبینەوە کە لانیکەم لە ڕووی دۆخەکەوە یەک هۆکاری بۆ ستای شکردن تیا دەرناکەوێت. هەموو شتەکان هەڵە و تاریکن؛ وا دیارە خودا دیارنەماوە ، یان نازانێت، یان گرنگی نادات ، یان ن اتوانێت یارمەتی بدات. ل ە ناو ئەم جۆرە ناخۆشیەدا، چەپکە گوڵە کانمان دەگرین و شکۆمەندی بەو کەسە دەبەخشین کە ژیانمان پێدەبەخشێت و ڕۆژە کانمان بەردەوام دەکات. ئەو شایستەیە چونکە ئەو وایە، چونکە ناوی “ م ن ئەوەم کە ئەوم .”

چالنجی قوتابیەکا ن بکە لە ڕاستەقینەترین بەهرە ی خۆیان، کە ئەویش ستایشی بەردەوام و بێ چەواشەکاری بۆ خودای مەزن بۆ ئەوەی کە ئەوە کێیە و چی لە یەسوع مەسیح دا کردووە.

213

Made with FlippingBook - Online catalogs