Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
زۆرێک لە چاکسازیخوازە سەرەکییە کان دەستیان بە بیرۆکەی “هەڵ بژاردن ی بێ مەرج”ەوە گرتبوو، ک ە ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە کە بە ڕوانگەی “کالڤینیستی Calvinist ” کە بۆ هەڵ بژاردن ناسراو ە. ئەم فێرکارییە لەسەر دیدگای ئۆگستین “ Augustine’s ” بنیات نرابوو، و ج ەختی لەوە دەکردەوە کە هەڵ بژاردن ی تاکەکان لەلایەن خوداوە زەمینە و مەرجی هەموو شتێکی ترە لە ڕ زگاربووندا . ئەوەی خودا لە هەڵ بژاردندا دەی کات، نەک تەنها هەنگاوی یەکەم، بەڵکو تەواوی ڕزگارکردنی هەڵبژێ ردراوەکان دیاری دەکات، کە خودا خۆی دایدەمەزرێنێت بە ویستی خۆی و بەپێی پلانی خۆی بەردەوامی دەکات. ئەم فێ رکردنە جەختی لەسەر ئیرادەی خودا دەکردەوە لە پێش کاتەوە بۆ ئەوانەی کە بڕیار بوو ڕزگاربوون وە ربگرن و هەروەها ئەوانەی بۆ نەفرە تکردن دیاری کرابوون . هەڵ بژاردن ی خودا بۆ هەڵبژێ ردراوان تەنها لەسەر بنەمای ڕەحمەتی ئەو بوو و ب ەبێ هیچ ئاماژ ەیەک بە شایستەیی و یان بەهای هەڵبژێ ردراوەکان. کاردانەوەی سەرەکی بەرامبەر ئەم فێ رکردنە لە شێوەی نەریتێک هات کە ئەمڕۆ بە ئارمینیانیزم “ Arminianism ” ناسراو ە. بە تایبەتی تیشکی خستە سەر بیرۆکەی ڕەتکردن ەوەی ڕوانگەی هەڵ بژاردن ی بێ مەرج. بەڵکو، ئەم نەریتە فێرکاری ئەوەی دەکرد کە هەڵ بژاردن بە جۆرێک لە جۆرەکان “مەرجداربوە”، واتە خودا ئەو کەسانەی هەڵبژارد کە پێشبینی کردبوو ل ە ڕێگەی بانگەوازی گشتی ڕۆحی پیرۆزەوە وەڵامی ئینجیل بدەنەوە بۆ ڕ زگاربوون . ڕوانگەی ئەوان لەسەر ئازاد ی مرۆڤ و بەرەکەت ی پێدراوی خودا تا ڕادەیەک بەخشراوە بە هەموو مرۆڤەکان، ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات وەڵامی بەخششی بەرەکەت ی بێبەرامبەری خودا بدەینەوە. ئەوەی پێی دەوترێت “پێنج خاڵی کالڤینیزم Five Points of Calvinism ) ” TULIP ( پوخت ەیەکی باشی هەڵوێستی کالڤینیزمە Calvinist position ، هەروەها ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ تێبینی کردنی جیاواز ییە کانی نێوان کالڤینیزم و ئارمینیزم. ئەمڕۆ، جێگرەوەیەکی دیکە بۆ باسە خوداناسیەکانی سەبارەت بە هەڵ بژاردن ی بێ مەرج هەیە، ئەویش پێی دەوترێت گەردونگەرایی -یونێڤێ رساڵیزم “ Universalism ” . ڕوانگەیەکی باو لە بازنە لیبڕاڵ یەکان دا، ئەم بۆچوونە بەو واتایەیە کە هەموو مرۆڤایەتی لە کاری ڕ زگارکردن ی خودادا لە یەسو ع مەسیح دا هەڵبژێردرابوون . بۆیە هەموو مرۆڤەکان هەڵبژێ ردراوی خودان، و لە کۆتاییدا، هەموو مرۆڤەکان ڕزگار یان دەبێ ت. ڕەنگە زۆرترین ڕوانگەی ب اسکراو ل ەم بار ەیەوە لە بازنەکانی خوداناسیدا پەیوەندی بە خوداناسی هەڵ بژاردن ی کارل بارت “ Karl Barth ” ەوە هەبێت. بارت “ Barth ” بۆچوونێکی خستەڕوو کە پێشنیاری ئەوە دەکات هەڵ بژاردن لە خوداوە لە بنەڕەتدا مەسیحییە “ Christological “ ) ناوەندگیرە لە کەسایەتی یەسو ع مەسیح دا (. خودا ک ۆمەڵێک تاک ه ەڵنابژێرێت بەڵکو خودی یەسوع مەسیح هەڵدەبژێرێت . ئەو و ئەو تەنها هەڵبژێ ردراوە و، بە هەمان شێوە، ئەو تاکە کەسە کە خودا ڕەتیکردەوە. ڕەتکردن ەوەکە کەوتە سەر یەسوع مەسیح و ئێستا لە ڕێگەی کارەکەیەوە هەڵ بژاردن دەکەوێتە سەر هەموو مرۆڤەکان. ئەم خاڵانە بیرۆکەی خراپەکاریی تەواو، هەڵ بژاردن ی بێ مەرج، کەفارەتی سنووردار، بەرەکەت ی بەرگە نەگیراو و کۆڵنەدانی کەسە پیرۆزەکان لەخۆدەگرن.
232
Made with FlippingBook - Online catalogs