Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
كڵێسا لە کاردا
100 - ئامانجەکانی وانە
لاپەڕە
بەخێربێن بۆ ڕێبەری ڕاهێنەر بۆ وانەی 4 ، کڵێسا لە شوێنی کاردا. گرینگی گشتی ئەم وانە بەشەی بەرنامە خوێندنی کاپستۆنی خوداناسی کڵێسا ئەوەیە کە قوتاب یە کانت بتو انن ب ە ڕوونی تێبگەن و بتوانن ڕەهەند و توخمە جیاوازەکانی کڵێسا بۆ کەسانی تر ڕوون بکەنەوە، وە باس ل ەوە بکەن کە چۆن کۆمەڵگەی مەسیحی ڕەسەن دیاریبکەین لە ڕێگەی کردارەکانی کڵێسا و شێوازی ژیانەوە. ئێمە سەیری ناسنام ە و کارەکانی کڵێسا دەکەین لە ڕێگەی ئەو نی شانانەی کە لە باوەڕی نیسین “ Nicene Creed ” و فێرکاری چاکسازی “ Reformation’s teaching ” و ڕێسای سانت ڤینسێنتدا “ St. Vincent’s rule ” هاتووە،. لە ڕێگەی ئەم سەرچاوانەوە دەتوانین لەو نەریت و فێرکاریانە تێبگەین و هەڵسەنگاندن یان بۆ بکەین کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە باس ل ە سروشتی کڵێسا و باوەڕی مەسیحی دەکەن. هەروەها بە لێکۆڵینەوە لە وێنە جۆراوجۆرەکانی کڵێسا کە لە پەیمانی نوێدا باسکراون، و لە کارەکتەری کارەکانی کڵێسا لە جیهاندا دەکۆڵینەوە. لە ڕوانگەی وێنەی ماڵی خودا، و جەستەی یەسوع مەسیح، و پەرستگای ڕۆحی پیرۆز، و نێردراوانی کڵێسا وەک بریکاری شانشینی خودا، و کڵێسا وەک سوپای خودا، ئێمە ئەوکات تێدەگەین کە کڵێسا بانگ کراو ە بۆ ئەوەی چی بێت و چی بکات لە جیهاندا. وەک لە سەرکردایەتی کردنی وانەکانی پێ شووتدا، لێرەدا دیسانەوە تێبینی ئەوە بکە کە چەندە گرنگە کە دانیشتنی پۆل لە دەوری ئامانج ەکانی فێ ربوونی ئاراست ە بکەیت. بەرپرسیارێتی تۆ وەک ڕاهێنەر ئەوەیە کە جەخت لەسەر ئەو بیرۆکانە بکەیتەوە کە لە ڕێگەی ئامانج ەکانەوە دروست دەبن بە شێوەیەک کە ئامانج ی ڕوونت بۆ دابین بکەن بە درێژایی وانەکە. جەخت لەسەر ئامانج ەکان بکەرەوە بە درێژایی کات، ب ەڵام بە تایبەتی لە کاتی گفتوگۆ و کارلێ ککردن لەگەڵ قوتابیان . تا ز یاتر بتوانیت تیشک بخەیتە سەر ئامانج ەکان بە درێژایی ماوەی پۆلەکە ، ئەگەری ئەوە باشتر دەبێت کە ئەوان لە گەورەیی ئەم ئامانجان ە تێبگەن و دەستیان پێ بگات.
100 - پەرستن
لاپەڕە
ئەم پەرۆشییە سەرنج دەخاتە سەر ئەو شانازیانەی کە کڵێسا هەیەتی لە نوێنەرایەتی کردنی شانشینی یەسوع مەسیح ی پەروە ردگارمان کە بەم زووانە دێت و دەیکات و دەیڵێت لە جیهاندا. یەسوع مەسیح فە رمانمان پێدەکات کە ڕێگە بدەین ڕووناکیە کانمان بدرەوشێنەوە، چ بە شێوەیەکی کەسی و چ بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی، کە کارە کانمان لەلایەن دراوسێ کانمانەوە ببینرێن، و بۆ ئەوان لە ڕێگەی ئەو کارانەوە شکۆمەندی خودای باوک بک ەین کە لە ئاسمان ە (Matt. 5.14-16) . نوێنەرایەتی کردنی کەسێکی تر بر یتییە لە بەستنەوەی ناوبانگ یان بە کردارەکانتەوە، و ناچار کردنیانە کە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو کارەی کە دەیکەیت )یان شکست دەهێنیت( ببینرێن. وەک بریکار و نوێنەری یەسوع مەسیح، ئێمە ئەو دەردەخین لە ڕێگەی ئەو کارانەی کە دەیکەین، وە کە چۆن هەڵسوکەوت دەکەین لە جیهاندا و چۆن شێوازی کارکردنمان ل ەم سەردەمەدا ئاشکرا د ەکەین.
239
Made with FlippingBook - Online catalogs