Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

C . هەردوو “پۆڵس ” و “ پەترۆس ” ڕزگاربوون بە بوون بە بەشێک لە “ گەلی خودا ” وەسف دەکەن.

)ڕزگاربوون بە واتا ئینجیلییەکە، بەشداریکردنە لەم ئەزموونانەدا وەک بەشێک لە خەڵکی خودا کە هەڵبژێردراون بۆ وەرگر تنیان. ئاسمان و زەوی نوێ نابێت تاکە گۆشەگیرەکان نیشتەجێ بن تیایدا، بەڵکو ئەو کۆمەڵگە نوێیەی کە خودا بانگی کردووە بۆ دەرەوەی زەوی نیشتەجێ دەکرێن تیایدا. هەرکەسێک کە جێگەی خۆی لە نێو گەلی خودادا نەگرێتەوە وەک ئەوەی ئەم بەرەکەت انە بە میرات دەگرن، بە “ونبوو” ن اودەبرێن.( .1 1 Pet. 2.10

.2 Eph. 1.18-23

بەم شێوەیە خودا تەنها تاکەکان ڕزگار ناکات و ئامادەیان دەکات بۆ بەهەشت؛ بەڵکو گەلێک بۆ ناوەکەی دروست دەکات، کە خودا دەتوانێت لەنێوانیاندا نیشتەجێ بێت و لە ژیانیاندا پێکەوە ژیان و سیفەتی خودا بەرهەم دەهێنێتەوە. ئەم تێڕوان ینە بۆ ڕزگاربوون لە پۆڵسدا بە تەواوی پەرەی سەندووە.

گۆردۆن دی فی. ئامادەیی بەهێزکەری خودا. ~

پیبۆدی: هێندریکسۆن، 1994 . ل. .872

......................................................................................

ڕەنگە باشترین وێنەی ڕزگاربوون لە کتێبی پی رۆزدا چیرۆکی کۆچکردن بێت کە تێیدا نەوەکانی گەلی ئیسرائیل لە کۆیلایەتی لە وڵاتی میسر ڕزگاریان بووە. لە سەردەمی زۆر سەرەتاییەوە لە مێژووی کڵێسادا، چیرۆکی کۆچ Exodus وەک چیرۆکێک زانرا کە تێگەیشتنی مەسیحییەکان لە ڕزگاربوون ڕوون دەکاتەوە. سەرنج بدەن کە چۆن چیرۆ کی کۆچ Exodus وێنەیەک دەکێشێت کە ڕزگاربوون واتای چییە.

D . کتێبی پیرۆزی “ پەیمانی کۆن ” بناغەیەکی بۆ داناین بۆ ئەوەی تێبگەین کە ڕزگاربوون بە گەلی خوداوە بەستراوەتەوە.

.1 ڕزگاربوون و کۆچکردن لە وڵاتی میسر ) The Exodus :(

a . گەلێکی کۆیلە کە لە نەهامەتی و بێ ئومێددا دە ژی )گەلی هەڵبژێردراوی خودا لە میسر( .

b . بەهۆی هەڵبژاردنی بەخشندەی خوداوە بانگ دەکرێن لە ڕێگەی پاڵەوانێکەوە کە دەینێرێت )موسا( .

c . لە ڕێگەی بەکارهێنانی خوێنەوە لە تووڕەیی خودا ڕزگاریان دەبێت )بەرخی جەژنی پەسخ Passover .(

d . لە ڕێگەی هێزی بەهێزی خوداوە لە ستەمکارێک ی خراپەکار ڕزگار دەکرێن )شکستی فیرعەون و سوپاکانی(.

e . دەگەیەنرێن بە تێپەڕین بە ئاو )دەریای سوور( دا .

f . پێکهاتوون لە گەلێکی پیرۆز )گەلی ئیسرائیل( کە گوێڕایەڵی ویستی خودان )یاسا( .

g . بەرپرسیارێتی شایەتحاڵی گەلانیان پێدەدرێت (Exod 19.5-6) .

30

Made with FlippingBook - Online catalogs