Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

پاشکۆی یەکەم

پرسیار و وەڵامی قوتابیان

تکایە کاتی پێویست تەرخانبکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە و پرسیارەکانی تر کە ڤیدیۆکە باسی لێ دەکات، ئەم پرسیارانە بۆ ئەوە دانراون کە یارمەتیت بدەن پێداچوونەوە بەو بابەتەدا بکەیت کە لەم بەشەی یەکەمدا پەیوەندییان بە بەرەکەت ی خوداوە هەیە وەک بنەمای پەرستنی کڵێسا. لەکاتێکدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەیتەوە، هەوڵبدە قەناعەتی ڕوون دروست بکەیت بەوەی کە کتێبی پیرۆز فێری چیت دەکات سەبارەت بە بەرەکەت ی خودا . بەو پێیەی مەسیحییە باوەڕدارەکانی کتێبی پیرۆز جیاوازن سەبارەت بەوەی کە چۆن بەرەکەت ی خودا بۆمان دێت لە ئێوارەخوانی پەروەردگار و لەئاوهەڵکێشران دا، بۆیە تکایە لە نزیکەوە و بە ڕێزەوە گوێ لەو کەسانە بگرن کە لە پۆلەکەدان کە ڕەنگە لەگەڵتدا ناکۆک بن لە بۆچوونەکان تدا . لە وەڵامەکانتدا ڕوون و پوخت بە، و لە شوێنێک کە پێویست بوو پشتگیری بکە بە کتێبی پیرۆز!

.1 سۆلا گراتیا “ Sola gratia ” مان ی چییە و بۆچی گرنگە؟

.2 داهێنراوی پێلاجیان “ Pelagian ” چییە؟

.3 جیاوازی چییە لە نێوان ئەو نەریتە مەسیحیانەی کە لەئاوهەڵکێشران و ئێوارەخوانی پەر وەردگار وەک “ نهێنییەکان ” وەسف دەکەرێن، و ئەوانەی کە وەک تەنها “ ڕێوڕەسم” باس دەکرێ ن؟

.4 ئارگیومێنتە سەرەکییەکانی کتێبی پیرۆز “ بۆ” و” دژ”ی بینینی لەئاوهەڵکێشران وەک “ ئامرازێکی بەرەکەت ” چین؟

.5 چوار بۆچوونە سەرەکی ەکەی سەبارەت بە ئێوارەخوانی پەروەردگار چین؟ باسیان بکە.

.6 بۆچی دووبارە دروستبوونەوە بە لەئاوهەڵکێشران )ئەو باوەڕەی کە لەئاوهەڵکێشران دەبێتە هۆی ڕزگاربوون( باوەڕ ی کتێبی پیرۆز نیە ؟ ئەمە چۆن جیاوازە لە ڕوانگە نهێنیە پیرۆزەکە سەبارەت بە لەئاوهەڵکێشران ؟

.7 بۆچی چاکسازیخوازانی پرۆتستانت لەگەڵ باوەڕ ی کاسۆلیکی ex opere operato ناکۆک بوون؟

.8 باوەڕبوون چ ڕۆڵێک دەگێڕێت لە ئەزموونی ئێمە لە نهێنییەکان/ڕێوڕەسمەکان؟

55

Made with FlippingBook - Online catalogs