Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
B . لە رێگەی ڕێوڕەسمی ئایینی “ Liturgy ” ەوە “ نەریتی پەرستن ”
پێناسە : نەریتی پەرستن ئەو = رێکخستنە تایبەتەی خزمەتە کە تێیدا وشەی خودا ڕادەگەیەێنین تیایدا و پێکەوە لەسەر مێزی پەروەردگار ئاهەنگ دەگێڕین.
کاتێک سەیری بەڵگەکانی پەرستنی سەرەتایی مە سیحییەکان دەکەین، دەبینین کە جیاواز بووە لە ئایینەکانی جیهانی ڕۆم، چونکە بانگێشی بۆ هیچ پەیکەر و پەرستگا و تەنانەت قوربانی کردن ی ئاسایی نەکردووە. لە دەوری وشەدا ئاڕاستە بوو، وەک پەیوەندی مێژوویی نزیکی بە کۆمەڵگەی جوولەکە ئایینەکانەوە . بەڵام باوەڕدارانی سەرەت ایی جۆرە ڕێوڕەسمێکی تایبەتیان کۆدەکردەوە و پراکتیزەیان دەکرد. باوەڕداران کۆدەبوونەوە بۆ هاوبەشیکردن، بۆ خواردن و بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ئێوارەخوانی پەروەردگار، بۆ گوێگرتن لە خوێندنەوە و بانگەشەی کتێبی پیرۆز، بۆ نوێژکردن و وتنەوەی سروودی ستایش و سوپاسگوزار ی بۆ خودا، هەروەها بۆ لەئاوهەڵکێشرانی باوەڕدارانی نوێ و بۆ دوعاکردن بۆ چاکبوونەوە. ئەم پراکتیزانە بە هیچ شوێنێکی دیاریکراوەوە نەبەسترابووەوە، و بە ئاگادارکردنەوەی چیرۆکی مەسیحی ئەنجام دەدرا. وشەی نەریتی پەرستن “ Liturgy ” ، ئەو زاراوەیەیە کە دەدرێت بە ساڵنامە ی خزمەت کە کۆبوونەوەکان بەکاریدەهێنن کاتێک پێکەوە پەرستن دەکەن.
.1 کاتێک کڵێسا کۆدەبێتەوە، ئێمە لە ڕێگەی بانگەشەی وشەی خوداوە خودا دەپەرستین.
a . نەریتی پەرستن ، یان خشتەی پەرستن و ساڵنامەی پەرستن، کارە گەورەکانی خودا لە مێژوودا نمایش دەکاتەوە و پراکتیزەیان پێدە کات.
b . کڵێسا لە ڕێگەی نەریتی پەرستنە کەیەوە چیرۆکی ڕاستەقینە و گەورەی خودای تاک لە کتێبی پیرۆزدا وەبیر دەهێنێتەوە و بیری لێدەکاتەوە.
c . وە لەکاتێکدا ئێمە بانگەشەی ئەوە دەکەین و فێر کاری وشەی خودا دەکەین وەک چیرۆکی خودا، بەرەو پەرستنی خودا دەبرێین، بۆ ئەوەی سەرس وڕمان و ئاهەنگگێڕانمان دەرببڕین لەوەی کە خودا لە ڕێگەی گەلەکەیەوە و لە ڕێگەی یەسوع مەسیح ەوە بەدەستی هێناوە.
.2 هەروەها خودا دەپەرستین کاتێک پێکەوە لەسەر مێزی پەروەردگار نان دەخۆین، )کە پێی دەوترێت ئێوارەخوانی پەروەردگار یان ئیکاریست “ لەتکردنی نان ” Eucharist .(
سەرچاوەکانی پەیمانی نوێ “ New Testament ” بۆ زانیاریمان لەسەر دامەزراوەی ئیکاریستی “ Eucharist ” لەتکردنی نان چوار لایەنەن، کورتە باسێک لەوە لە هەریەک لە ئینجیلەکانی سینۆپتیک و لە نامەی یەکەمی پۆڵس بۆ کۆرنتیەکان دەدۆزرێتەوە (Matt. 26.26-29; Mark 14.22-25; Luke 22.14-20, and 1 Cor. 11.23-26). a . هەروەها ئێوارەخوانی پەروەردگار بە “ ئیکاریست ” ناودەبرێت “ لەتکردنی نان ” ، کە لە زاراوەی لاتینی Eucharisteosas وەرگیراوە بە واتای )“ پیدان یان وەرگرتنی سوپاسگوزاری (” . ئەم زاراوەیە زۆرترین زاراوە بوو کە لە کڵێسای سەرەتاییدا بەکاردەهێنرا، و بۆ تەواوی خزمەتەکە بەکارهاتبوو، هەروەها بۆ پیرۆزکردنی نان و شەراب یان بۆ خودی توخمە پیرۆزەکان “ لەتکردنی نان .” b . ناوەڕۆکی ئێوارەخوانی پەروەردگار لەسەر ئاهەنگی یەسوع مەسیح بۆ جەژنی پەسخ نەخشێنراوە “ Passover ”. لە کۆتایی ئێوارەخوانی جەژنی پەس خ دا، یەسوع مەسیح نان و جامەکەی برد، و “ سوپاسی بەسەریاندا خوێند” ، وەک قوربانییەکی سوپاسگوزاری بۆ خودا.
61
Made with FlippingBook - Online catalogs