Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
ئەرکە پێویستەکان
پوختەی ئەرکی خوێندنەوە بۆ هەفتەی ڕابردوو بدە بە ڕ اهێنەرەکەت ، واتە وەڵامی کورت و ڕوونکردنەوەی ئەو خاڵە سەرەکیانەی کە نووسەران هەوڵیان دەدا لە خوێندنەوەی دیاریکراودا بیخەنە ڕوو )لاپەڕەی تەواوکردنی خوێندنەوە(.
خزمەتێ کی کڵێسا ی ڕاستەقینە نیە
لە کۆبوونەوەیەکی گروپی خانەکانی چاندنی کڵێسای نوێیدا لە گەڕەکێکی شارییدا، گفتوگۆیەک سەریهەڵدا سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆبوونەوە کڵێسەیی لە ماڵەکاندا بەسە بۆ ئەوەی کڵێسایەکی ڕاستەقینە بێت یان نا. هەندێک لەو ئەندامانەی کە چوونە باسی خز مەتە تەقلیدییەکانی کڵێسا هەستیان بە کەمێک نامۆیی کرد کە لە ماڵەکاندا کۆدەبنەوە و ئەو کۆبوونەوانەیان لەگەڵ باوەڕداران بە “ خزمەتکردنی کڵێسا ” ناوبردووە. ئەم باسەش گەشەی کردوو و بووە باسێکی گەورەتر سەبارەت بەوەی کە چی وایکردووە خزمەتێکی کڵێسا ببێت بە خزمەتێکی ڕەوا. ئەگەر تۆ بەشێک بوویت لەم باسە، چی دەڵێیت سەبارەت بە نیشانە ڕاستەقینەکانی “ خزمەتێکی ڕاستەقینەی کڵێسا؟ ”
پڕ و پڕ تر ین و تەواوترین ئینجیل
لە هەموو ئەو دابەشکردن و ئایینە جیاوازانەی کە باس لەوە دەکەن کە چی “ ئینجیلی تەواو ” پێکدەهێنێت، زۆر پێوەر بەکاردەهێ نرێن بۆ ئەوەی بڵێن کڵێسا بە تەواوی چییە. بە پشتبەستن بەوەی کە ئێستا تێگەیشتنەکەت چییە، ئەگەر تەنها بتوانیت پێنج تایبەتمەندی کڵێ سەی ڕاستەقینە پێشنیار بکەیت، ئەوا چی دەبن؟ بۆ ساتێک بیربکەرەوە. بۆچی ئەم پێنجەت هەڵبژارد؟ ئەگەر شتێک هەبێت، ڕەنگە چی لە لیستەکەتد ا دوورخەیتەوە ؟
ئێمە بە تەنیا ڕێکخراوی یەهوەین
بەیانییەک دوای گفتوگۆیەکی سەخت لەگەڵ هەندێک لە شایەتحاڵانی یەهوە “ Jehovah’s Witnesses ” ، خوشکێکی مەسیحی ئازیز بەهۆی ئەو گفتوگۆیەوە ناڕەحەت بوو . شایەتحاڵەکان دوو شتیان ورووژاند کە لە مێشکیدا مانەوە.
یەکەم، ئەوان باسی ئەوەیان دەکرد کە خودا تەنها بەڕاستی دەتوانێت یەک کڵێسای شەرعی و ڕاستەقینەی هەبێت - هەموو ئەم رێکخراوانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕێکخراوی خودان، ناکرێت هەموویان ڕاست بن. دووەم: باسی ئەوەیان دەکرد کە بەهۆی ئەو دابەشبوون و سەرلێشێواوییە گەورەیەی لە باوەڕ و پراکتیزەکردنی کڵێسا ی )کاسۆلیک، پرۆتستانت، ئەنگلیکان و ئۆرتۆدۆکس(دا هەیە، ناتوانن ڕاست بن. تەنیا هەڵوێستە پاک و تێگەیشتووەکانی شایەتحاڵانی یەهوە ، لەگەڵ پەیڕەوە ناڕەگەزی و نادامەزراوییەکانیان واتای هەیە. چۆن وەڵامی ئەم خوشکە ئازیزە دەدەیتەوە لەکات ێکدا هەوڵدەدات هەموو جیاوازییەکانی نێوان ئەو نەریتە جیاوازانە بە واتای خۆی بزانێت کە هەموویان بانگەشەی نوێنەرایەتی خودا دەکەن و مەسیحین؟
103
Made with FlippingBook - Online catalogs