Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

کڵێسا لە کاردا

بەشی یەکەم

ڕێزدار دکتۆر دۆن ڵ. دەیڤس

لە ڕووی مێژووییەوە، باوەڕداران هەندێک پێوەریان دەستنیشان کردووە و قسەیان لەسەر کردووە کە بەهۆیانەوە لە ڕەهەند و توخمە جیاوازەکانی کڵێسا تێبگەین، و چۆن ڕەنگە کۆمەڵگەی مەسیحی ڕەسەن لە ڕێگەی کردار و شێوازی ژیانی کڵێساوە دەستنیشان بکەین. سێ سەرچاوە بە تایبەتی یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی دیدگای ئینجیلی بۆ کڵێساکە واتای هەبێت. یەکەم: نیشانەکانی کڵێسا بەپێی باوەڕ ی نیسین جەخت لەسەر یەکبوون و پیرۆزی و نێردراوی و گشتگیرییەکەی دەکەنەوە. پێناسەی کڵێسا بەپێی فێرکاری چاکسازی جەخت لەسەر بانگەشەی وشە کە و ڕەچاوکردنی نهێنییەکان و ڕێکخستنی دروستی بنەماکان دەکاتەوە. سەبارەت بە ڕاستی باوەڕ ی ، رێسای رێزدار ڤینسنت St. Vincent جەخت لەسەر ئەو شتانە دەکاتەوە کە لە هەموو شوێنێک و هەمیشە و هەمووان باوەڕیان پێکراوە. ئەم نیشانانە یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن لە پەیڕەو و باوەڕی دروستی کڵێسا.

ئامانجەکانمان بۆ ئەم بەشەی یەکەمی کڵێسا لە کاردا :

ئامانج مان تێگەیشتنە لە ڕەهەند و توخمە جیاوازەکانی کڵێسا، و چۆن بتوانین کۆمەڵگەی مەسیحی ڕەسەن لە ڕێگەی کردار و شێوازی ژیانی کڵێسا دەستنیشان بکەین.

ئێمە بەپێی باوەڕ ی نیسین سەیری نیشانەکانی کڵێسا کە دەکەین.

بە کورتی ، ڕەهەند و پێناسەی کڵێسا بەپێی فێرکاری چاکسازی د ەکۆڵینەوە.

ئێمە لە روانگەی ڕێسای ڤینس نتییەوە St. Vincent سەیری کڵێسا دەکەین، کە ڕێب ەرێکی یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن و هەڵسەنگاندنی ئەو نەریت و فێرکاریانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێویست و پابەندن بە مەسیحییەکانەوە .

104

Made with FlippingBook - Online catalogs