Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

III . نیشانەکان سەبارەت بە نەریت و باوەڕ، یان رێ سای ڤینس نت “ Vincentian Rule “ - ” ئەوەی لە هەموو شوێنێک و هەمیشە و لەلایەن هەمووانەوە باوەڕیان پێکراوە ”

“ رێسای ڤینس نت” ڕێگەمان پێدەدات کە بتوانین ئەوە دیاری بکەین کە ئایا هەندێک فێرکاری یان پراکتیک لەگەڵ فێرکارییەکانی “نەریت ی مەزن”ی کڵێسای ڕاستەقینەی یەسوع مەسیح ی بە تەنها دەگونجێت یان نا.

A . لە یاساکە دا هاتووە کە زەمینەی نەریتی ڕاستەقینە بریتییە لە “ ئەوەی لە هەموو شوێنێک باوەڕی پێکراوە .”

.1 ئەمە ستانداردی ئایینگەراییە ی یەکخستنی کلێسای یە “ Standard Ecumenical ” )واتە ئەوەی لە هەموو شوێنێک باوەڕپێکراوە(: کڵێسا کۆمەڵگەیەکی باوەڕییە کە لە ڕووی مێژووییەوە خۆی بە ناوەکی دانپێدانانەکانەوە گرتووە کە لە کەسایەتی یەسوع مەسیح دا زەمینەسازی کراوە.

.2 باوەڕی مەسیحی بوون لە کەسایەتی و کاری یەسوع مەسیح دا وەک پەروەردگار و ڕزگارکەر لەنگەری گرتووە، و ئەم لەنگەرەش لە سەرەتاوە لەلایەن هەموو مەسیحییەکانەوە باوەڕیان پێهێناوە.

B . دواتر، یاساکە ستانداردەکەی فراوانتر دەکات بۆئەوەی “ ئەوەی هەمیشە لە هەموو شوێنێک باوەڕیان پێکراوە ” بگرێتەوە.

.1 ئەمە پێوەری کاتە دێرینییەکانە )واتە ئەوەی لە سەرەتاوە هاتووە(: کڵێسا بە درێژایی سەدەکان دەستی بەم ناوەکی ڕاستییە دانپێدانانە گرتووە کە لە یەسوع مەسیح دا زەمینەسازی بۆ کراوە و لە نەوەی نێردراوانەوە دەستی پێکردووە.

.2 هەر لە سەرەتاوە، ناوەکی سەرەکی هەمیشە دانپێدانراوە،: ڕزگاربوونی خودا لە یەسوع مەسیح دا ئەو زەمینەیەیە کە هەموو باو ەڕ و پەیڕەوە مەسیحیەکان لەسەری بنیات نراوە.

C . لە کۆتاییدا، یاساکە پرەنسیپەکان کورت دەکاتەوە بە “ ئەوەی باوەڕی پێکراوە لە هەموو شوێنێک و هەمیشە و لەلایەن هەمووانەوە .”

.1 ئەمە ستانداردی ڕەزامەندییە: هەموو لقەکانی کەڵێساکە دەستگیربوون بەم ناوەڕۆکی ڕاستییە دانپێدا نانەوە.

.2 ناوەکی سەرەکی هەمیشە لەلایەن هەمووانەوە دانپێدانراوە: داهێنراو ، بە پێناسە، ئەوەیە کە داهێنان دەکات یان واتای ئەو شتە دەگۆڕێت کە “ یەکجار بۆ هەمیشە دراوە بە کەسە پیرۆزەکان ،” Jude 3 .

لەم لێدوانە سادە سەرسوڕهێنەرەدا یاسایەکی دیاریکراو و دڵنیامان هەیە بۆ دیاریکردنی فێرکاری ڕاستەقینە لە فێرکارییە درۆکان سەبارەت بە بیروباوەڕی مەسیحی. ڕەنگە ئێمە فێرکارییەک بە دەسەڵاتدار و پابەندکەر بزانین بۆ کڵێسا ئەگەر بتوانێت لە تێپەڕێت لە تاقیکردنەوەی “ ئەوەی باوەڕی پێکراوە لە هەموو شوێنێک و هەمیشە و لەلایەن هەمووانەوە .”

111

Made with FlippingBook - Online catalogs