Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
ئەنجام
ئێمە سێ ک ۆمەڵە نیشانەی کڵێسامان لەبەرچاو گرتووە:
باەوڕی نیسین: یەک کڵێسا، پیرۆز، نێردراوی و ، کاسۆلیکی.
فێرکاری چاکسازی : بانگەشەی وشەی پیرۆز بە دروستی، بەڕێوەبردنی نهێنییەکان بە دروستی ، رێکخستنی هەڵسوکەوتەکان بە دروستی.
“ رێسای ڤینس نت”ی: ئەوەی لە هەموو شوێنێک و هەمیشە و هەمووان باوەڕیان پێکرد وە.
پاشکۆی یەکەم
پرس یار و وەڵامی قوتابیان
تکایە کات تەرخانبکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە و پرسیارەکانی تر کە لە ڤیدیۆکە نیشاندراوە . تێگەیشتن لەوەی کە چۆن کڵێسا پێوەرەکانی کۆبوونەوەی ڕەسەنی پێناسە کرد ووە دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت لە هەموو قۆناغەکانی خزمەتکردنمان لە کڵێسادا. لە کاتێکدا ئەم نیشانانەی باوەڕی نیسین و چاکسازی و “ رێسای ڤینس نت” ی بە ڕوونی رێکخراونین بۆکتێبێکی پیرۆزی تایبەت، بەڵام هەموویان لەسەر بنەمای فێرکارییە ڕوونەکانی یەسو ع مەسیح و نێردراو ان دامەزراون ، و یارمەتی ەکی بێ نرخمان پێشکەش دەکەن بۆ تێگەیشتن لە سروشتی کڵێسا.
کەواتە دڵنیابە لەوەی کە تۆ لەو ڕەهەندە جیاوازانە تێدەگەیت کە ئەم پێوەرانە نوێنەرایەتیان دەکات . وەک هەمیشە ، لە وەڵامەکانتدا ڕوون و پوخت بە، و لە هەر شوێنێک کە پێویستبکات پشتگیری وەڵامەکانت بکە بە کتێبی پیرۆز!
.1 بە کورتی باسی هەریەکێک لەو چوار پێوەرە بکە کە لە باوەڕی “نیسین ” دا باسکراون سەبارەت بە سروشت و ئەرکی کڵێسا. چۆن هەریەکەیان یارمەتیدەرمانە بۆ تێگەیشتن لە کارەکانی کڵێسا لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خودا و جیهاندا؟
.2 بۆچی ستانداردی “نیسین ” ی کڵێسا ئەوەندە گرینگە بۆ ئەوەی ئێمە لەمڕۆدا لێی تێبگەین و بەرگری لێبکەین؟
.3 لە نێو ئەو هەموو پێوەرە جۆراوجۆرانەی کە لە باوەڕی “نیسین ” دا باسکراون، ئایا پێت وایە یەکێکیان زاڵە بەسەر ئەوانی تردا؟ ئەگەر وایە، کامیان؟
.4 چاکسازیخوازان چۆن لە سروشتی کۆمەڵەی مەسیحی ڕەسەن تێگەیشتن - ئەو سێ پێوەرە چین کە درکیانپێکراوە کە سەرەکین لە دەستنیشانکردنی ژیانی ڕاستەقینەی کڵێسادا؟
.5 لە کاتێکدا کە بیر لە سێ نیشانەی چاکسازیی کڵێسا دەکەیتەوە، چۆن دەبێ ت لەوە تێبگەین کە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە؟ ئەم نیشانانە چۆن پەیوەندییان بە نیشانەکانی باوەڕی “نیسین ” ەوە هەیە؟
112
Made with FlippingBook - Online catalogs