Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

C . لە کۆتاییدا، وەک پەرستگای ڕۆحی پیرۆز، دەبێت بەدوای کارەکانی پیرۆزی و گوێڕایەڵیدا بگەڕێین وەک شوێنێکی پیرۆز کە ناوی خودای تێیدا بناسرێت و شکۆمەند بێت.

.1 لە هەموو کردەوەکانماندا پێکەوە وەک باوەڕداران، دەبێت ئەو کارانە بکەین و ژیانێک بژین کە پاکی خودا و گوێڕایەڵیمان ئاشکرا بکات، Heb. 12.14 .

.2 وەک شوێنی سوکنابوونی خودا خۆی ، ئەندامانی کڵێسا دەبێتە تاک بە تاکیان بەدوای ئەو شێوازی ژیانەد ا بگەڕێن کە پاکی خودا پیشان بدەن ، چونکە ئەمە کاری سەرەکی ئێمەیە وەک گەلی هەڵبژێردراوی خودا، 2 Cor.6.16-7.1.

ئەم وێنانەی کڵێسا لە پەیمانی نوێدا، و خێزانی خودا، جەستەی یەسوع مەسیح، و پەرستگای ڕۆح، وامان لێدەکەن لە کارەکانمان تێبگەین بۆ پیشاندانی باشییەکان و مەزنییەکانی خودا. پێش هەموو شتێک، ئێمە دەبێت یەکگرتوویی خۆمان لە ئەرک و هاوکاری یەکترمان لە ئەنجامدانی و یستی خودا و بەدواداچوونمان بۆ پیرۆزی لە کردار و چالاکییەکانماندا نیشان بدەین.

II . کڵێسا دەبێت حوکمڕانی ڕاست و دروستی شانشینی بدات لە ڕێگەی کارەکانی ئازادی، و کامڵبوون، و دادپەروەریمانەوە، وەک نێردراو ان ی یەسوع مەسیح.

2 Cor. 5.18-21 - ئێمە دەبێ ت وەک نێردراوی ی ەسوع مەسیح بژین و کار بکەین، نوێنەرایەتی شانشینی یەسوع مەسیح بکەین و داوا لە هەموو خەڵک بکەین کە لەگەڵ خودا ئاشت ببنەوە. ئێمە لەم دونیایە دەژین، بەڵام لەم دونیایە نین.

Phil. 3.20-21 - ئێمە دانیشتوی بەهەشتین ئەمەش لە ڕێگەی باوەڕبوونمان بە یەسوع مەسیح ەوە.

1 Pet. 2.16 - ئێمە بێگانە و نامۆین لەسەر زەوی، نیشتەجێین بەرەو ماڵە ڕاستەقینەکەمان، ئۆرشەلیم ی نوێ.

ئێمە وەک نێردراوان، دەبێت کارێک بکەین کە ئازادی و کامڵبوون و دادپەروەری شانشینی خودا ئاشکرا بکەین.

A . یەکەم: وەک نێردراو ان ی یەسوع مەسیح کاردەکەین بۆ پیشاندان و دەرخستنی ئازادی شانشینەکەی.

.1 خزمەتکا رانی یەسوع مەسیح و ئیشایا ٣٢ : ساڵی یۆبیلی “ Year of Jubilee ” ، خزمەتەکەران دەبێت: مژدەی خۆشی ڕاگەبگەێنن بۆ هەژاران، و ئازادی بۆ دیلەکان، و گێرانەوەی بینین بۆ نابینایان.

.2 هەمان ئەم جەختکردنەوەیە لەسەر ئازادی، بنەمای زۆرب ەی کارەکانی گەلی خودایە لە پەیمانی کۆندا، Deut. 15.12 15 .15

.3 وەک ئەوانەی کە خودا ئازادی کر دن، دەبێت دژی هەموو ئەو شتانە بوەستینەوە کە ستەم و کۆیلایەتی بەرهەم دەهێنن، بەتایبەتی ئەو کارە گەندەڵە ڕۆحییانەی کە ئیرادە و پابەندبوونی شەیتان بۆ لەناوبردن و کۆیلەک ردن ئاشکرا دەکەن. وەک بریکاری خودا، ئێمە دەبێ ت ئەو کارانە بکەین کە دەبنە هۆی ڕزگارکردنی هەتیوەکان و ستەملێکراوەکان، زبور Ps. 10.15-18 .

116

Made with FlippingBook - Online catalogs