Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
ئەنجام
ئێمە لە ڕاستیدا هەین بۆ ئەنجامدانی کارەکانی خودا.
بینیمان چۆن وێنەکانی پەیمانی نوێ یارمەتیدەرمان دەبن بۆ تێگەیشتن لەم ڕۆڵانە:
وەک خانەوادەی خودای،
-
جەستەی یەسوع مەسیح،
-
وەک پەرستگای ڕۆح،
-
وەک نێردراوان بۆ یەسوع مەسیح ، و...
-
وەک سەرباز لە سوپای خودادا.
-
ئێمە دەبێ ت کارەکانی خودا ئەنجام بدەین، وە بە ناوی خوداوە خزمەت بکەین لە ناو شار و دەرەوەی شاریش.
بەشی دووەم
پرسیار و وەڵامی قوتابیان
ئەم پرسیارانەی خوارەوە بۆ ئەوە دانرا ون کە یارمەتیت بدەن لە پێداچوونەوە بە بابەتەکانی ڤیدیۆکەدا. تێگەیشتن لە سروشت و ئەرکی کڵێسا لە روانگەی وێنەکانی کتێبی پیرۆزەوە شێوازێکی باش وتۆکمە دەسەلمێنێت بۆ ناسینی کارەکانی کڵێسا. لێکۆڵینەوەکەمان لەسەر کۆمەڵێک وێنە چڕ بووەتەوە کە تیشک دەخاتە سەر ئەو پە یوەندییە دڵسۆزانەیەی کە کڵێسا هەیەتی لەگەڵ خودی پەروەردگار و جیهان و دوژمنی یەسوع مەسیح دا “ شەیتان .” هەر وێنەیەک چەمکێکی دەوڵەمەندی خوداناسیمان پیشان دەکات کە کڵێسا دەبێت چی بکات وەک گەلی خودا لە جیهاندا. بۆیە بە وردی وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە، گرنگییە کی تایبەت بەو پرسیارانە بدە کە چۆن یارمەتیمان دەدەن باشتر لەوە تێبگەین کە کڵێسا چییە و چی ئەنجام دەدات . لە وەڵامەکانتدا ڕوون و پوخت بە، و لە هەر شوێنێک کە پێویست بوو پشتگیری بکە بە کتێبی پیرۆز!
.1 بۆچی تێگەیشتن لە سروشت و ئەرکی کڵێسا لە روانگەی وێنەکانی کڵێس اوە لە پەیمانی نوێدا پەیڕەوکردنێکی ڕەوایە؟ کاتێک خەریکی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەیە دەبین، دەبێ ت ئاگاداری چ جۆرە شتێک بین؟
122
Made with FlippingBook - Online catalogs