Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
.2 چ سنوورێک )ئەگەر هەبێت( بۆ ئەنجامدانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت هەبێت، واتا لە شێواز و لێکچوونەوە؟ چۆن دەتوانین بە باشترین شێوە ئەم شێوازە بەکاربهێنین بۆ ئەوەی سوودی تەواو لەو ڕێگایانە وەربگرین کە ڕۆح لە ڕێگەی ئەم لێکچوونانەوە سەبارەت بە ناسنامەی کڵێسا ڕێنماییمان دەکات؟
.3 چی فێر دەبین دەربارەی کاری کڵێسا لە ڕێگەی وێنەی ئینجیلی کڵێسا ، وە وەک “ خانەوادە” یان “خێزان” ی خودا؟ ئەمە چۆن یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی تێبگەین کە کڵێسا دەبێ ت چی بکات لە پەیوەندییەکانیدا، بە تایبەت لە نێوان ئەندامەکانیدا؟
.4 چۆن وێنەی “ جەستەی یەسوع مەسیح” یارمەتیدەرمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە کڵێسا لە جیهاندا دەبێت چی بکات؟
.5 چی فێر دەبین دەربارەی کاری کڵێسا لە جیهاندا لە ڕێگەی ئەو بی رۆکەی ەی کە کڵێسا “ پەرستگای ڕۆحی پیرۆز ە”؟ ئەم وێنەیە چی دەکات بۆ ئەوەی ڕێنماییمان بکات سەبارەت بە ڕۆڵی کڵێسا لە جیهاندا؟
.6 باسی هەندێک لەو ئەرک و بەرپرسیارێتی و ڕۆڵە جۆراوجۆرانە بکە کە پەیوەستن بە بیرۆکەی بوون بە “ نێردراو ” ؟ چۆن ئەم وێنە زیندووانە یارمەتیدەرم انە بۆ ئەوەی تێبگەین کە کڵێسا چی دەکات لە جیهاندا وەک نوێنە ر ی یەسوع مەسیح؟
.7 چ تێڕوانینێک یان بیرۆکەیەک دەتوانین بەدەستبهێنین لەبارەی سروشتی کارەکانی کڵێسا لە ڕێگەی وێنەی کڵێساوە وەک سەربازێک یان سوپایەک بۆ خودا؟ چۆن ئەم تێڕوانینانە دەتوانن یارمەتیدەرمان بن بۆ پێکهێنان و ئامادەکردنی ئەندامەکانمان، ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەی سەرچاوەکانمان، و پلاندانان بۆ چالاکییەکانمان کە لەگەڵ وێنەکەدا بگونجێت؟
پوختەی چەمکە سەرەکییەکان:
ئەم وانەیە سەرنج دەخاتە سەر تێگەیشتن لە سروشت و ئەرکی کارەکانی کڵێسا لە ڕێگەی هەندێک لە نیش انە کانی باوەڕی نیسین و فێرکاری چاکسازی و رێسای رێزدار ڤینسنت . هەروەها هەوڵدەدەین لە روانگەی هەندێک وێنەی هەڵبژێردراوی کار و خزمەتکردن ەکان ی کڵێسا تێبگەین و تیشک بخەینەسەر کە پەیوەندی کڵێسا لەگەڵ هەر یەک لە ئەندامانی سیانەی پیرۆز “ Trinity ،” و جیهان و، شەیتان و، هێزە ڕۆحییەکانی تاریکی . لە جیهانێکدا کە زۆرێک لە خەڵک و کۆمەڵگەکان کە خۆیان بە مەسیحی دەزانن و ئیدیعای بوونی پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ خودا دەکەن، زۆر گرنگە کە سەرکردە مەسیحییەکان لەوە تێبگەن کە کۆمەڵگەی مەسیحی ڕاستەقینە چی پێکدەهێنێت، و بتوانن لە ناو قوتا بییەکانی دیکەدا بەرگری لەم بابەتە بکەن و بیخەنە ڕوو. بە وردی سەیری ئەم چەمکە ڕەخنەگرانە بکەرەوە، بیر لەوە بکەرە وە کە چۆن دەتوانین بە شێوەیەکی دروست لە کارەکانی کڵێسا لە جیهاندا تێبگەین.
یەکێک لە گرنگترین و پەسەندکراوترین پێوەرەکان بۆ تێگەیشتن لە سروشت و ئ ەرکی کڵێسا بەپێی باوەڕی نیسین هاتووە: “ ئێمە تەنها باوەڕمان بە یەک کڵێسای، پیرۆز، کاسۆلیکی و نێردراوی هەیە. ” کڵێسای ڕاستەقینە یەکە، بۆ خاوەندارێتی و بەکارهێنانی خودا جیاکراوەتەوە، گشتگیر و جیهانییە و نێردراویە لە بنەڕەت و ناسنامەدا.
نیشانەکانی چاکسازیی کڵێ سا سەرنجی لەسەر پێوەرە ئینجیلی و نهێنی و ڕێکارەکانی کڵێسا چڕ دەبێتەوە: “کڵێسا لەو شوێنەدا بوونی هەیە کە بە دروستی بانگەشەی وشەی تیا دەکرێت، نهێنییەکان بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەدەبرێن و بنەماکانی ش بە دروستی ڕێکدەخرێن ”.
123
Made with FlippingBook - Online catalogs