Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

لیستی پرسیارە تایبەتەکانی خۆت پەرەپێبدە بەشێوەیەک کە بتوانێت یارمەتیت بدات بۆ تێگەیشتنێکی دەوڵەمەندتر و تەواوتر لە ڕۆڵی کڵێسا لە جیهاندا. چ پرسیارێکی تایبەتت هەیە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بابەتەی کە تازە لێکۆڵینەوەت کردووە؟ ڕەنگە هەندێک لە پرسیارەکانی خوارەوە یارمەتیت بدەن پرسیاری تایبەتمەندتر و ڕەخنەگرانەی خۆت دروست بکەیت. تا چەند پێویستە ئەو پێوەرانەی )واتە ڕێساکانی باوەڕی نیسین، چاکساز ی، و ستانداردو یاسای ڤینسنت ی( لە “ دەرەوەی کتێبی پیرۆز ” سەبارەت بە کڵێسا جێبەجێ بکەین؟ چۆن بتوانین لە پەیوەندی نێوان ئەم پێوەرانە تێبگەین و بەرز بنرخێنین بەوەی کە کتێبی پیرۆز ڕاستەوخۆ فێر کاری بەردەستدەخات سەبارەت بە ڕۆڵ و کاری کڵێسا؟

باشترین ڕێگا چییە بۆ ئەوەی ئەم پێوەر و ڕێسا و باوەڕانە فێری کەسانی تر ی ناو ئەو کۆمەڵگانە بکەین کە ئێمە خزمەتیان دەکەین؟ تا چەند گرنگە بۆ ئێمە ئەندامەکانمان لە “ نەریتی مەزن ” دا ڕێنمایی بکەین، واتە فێرکاری و نەریتی جەستەی مەسیحی ەتی گەورە؟

ئایا هەندێک لە پێوەر و وێنەی کڵێسا و کار ەکانی جێبەجێ دەکرێن لە شارەکان وەک لە شوێنانی تر ؟ تکایە ڕوونکردنەوە بدە.

ئایا دەکرێت تەنانەت بە بەکارهێنانی ئەم پێوەر و وێنانەش، “کڵێسا ی ڕاستەقینە ” یان “ کۆمەڵگە ی ڕاستەقینە ” دەستنیشان بکرێت؟ باشترین ڕێگا چییە بۆ بەکارهێنانی ئەم پێوەرانە لە یارمەتیدانی مەسی حییەکان و کۆمەڵەکان بۆ گەشەکردن بۆ ویستی خودا بۆ ژیانیان؟ گرنگی لە چیدایە کە پەروەردگار چەندین وێنەی کڵێسامان بۆ دابین دە کات لە پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێدا؟ ئێمە دەبێ چۆن مامەڵەبکەین لەگەڵ زۆرێک لە وێنەکانی کڵێسادا ؟ ئایا مەبەست لێی ئەوە بووە کە لە یەکتردا تێکەڵ بکرێن یان بە تەنیا لێیان تێبگە ی ن، یان هەردووکیان؟

چۆن ئەم وێنانە لە گەیاندنی کتێبی پیرۆز و فێرکردن و قوتابیبوو نماندا بەکارب هێنین بۆ ئەوەی باشترین وێنەی کڵێسا بۆ ئەو کەسانە دەرخەی ن کە سەرکردایەتی ان دەکەین و فێریاندەکەین ؟

تەنها ئێمە و ئێمە بە تەن یا “ Only Us and We Alone ”

یەکێک لە کٶمەڵەکان، پاش ئەوەی لە ئەنجامی دابەشبوونی کڵێسایەکی ئازاربەخش و بە ئازارەوە پێکهات، لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کڵێساکانی دیکەدا لە کێشەدا دەبێت. لە کاتێکدا رابەرە و سەرکردە کانی ئەم کڵێسایە بە تەواوی وازیان نەهێناوە لە بیرۆکەی د روستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڵێساکانی دیکە بۆ هاوپەیمانیکردن و خزمەتکردنی مەسیحییەت، بەڵکو زۆر نیگەرانن لە پێویستی گەشەکردن و سەقامگیرکردنی ئەندامانی کۆمەڵ ە نوێیەکە. زیاتر لە ٢٠ مانگ بەسەر جیابوونەوەکەدا تێپەڕیوە ، و لە هەموو ئەو ماوەیەدا یەک ڕووداو نەبووە کە کۆمەڵە نوێ یەکە بتوانێت لەگەڵ مەسیحییەکانی دیکە کۆبکا تەوە بۆ هاوپەیمانیکردن و گەشەکردن. هەندێک لە ئەندامانی کۆمەڵ ەکە دەست دەکەن بە پرسیارکردن لە بڕیاری سەرکردە ی کڵێساکە سەبارەت بە ئانجامدانی سەقامگیری لەڕێگەی بە دابڕاند نی کڵێسا لە گەڵ کۆ مەڵەکانی تردا . ئەو پێ وەر و وێنانەی لە وانەی ئەم هەفتەیەدا فێریبو ین چۆن پەیوەندییان بەو نا کۆکیانەوە هەیە کە ئێستا ئەم کۆمەڵە تازەپێگەیشتووە ئەزموونی دەکات؟ لە ژێر ڕۆشنایی پێوەر و وێنەکاندا دەبێت چی بکەن؟

125

Made with FlippingBook - Online catalogs