Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

مەسیحییەکان شەڕ ناکەن

لەگەڵ تێپەڕبوونی گروپیێکی گەنجان بە بابەتێکی خوێ ندندا کە تیشک دەخاتە سەر شەڕی ڕۆحی و ناسنامەی ئێمە وەک سەربازانی خودا، هەندێک لە دایک و باوکەکان نیگەرانبون لە هەموو وشەسازی و وێنەکانی جەنگ، و ە چۆن یان دەتوانێت کاریگەری نەرێنی درووستبکات لەسەر منداڵان لە قۆناغی گەنجیدا . وێنەکان ی شەڕی گەریلا، بۆمب، شمشێر ، قەڵغان، هێزەکانی تاریکی و هتد ... بوونەتە جێگەی نیگەرانی هەندێک لە دایک و باوکەکان، کە پرسیار دەکەن ئایا قەشە گەنجەکان تەنها خوێندنەوەی خۆی ان بەلاوە راستە یان نا کاتێک شێوە ئینجیلی ەکەی کڵێسا لای ئەوان بریتیە لەوەی کە کڵێسا وەک سوپای خودا دەبینن ؟! چ ڕێنمای یەک دەبێ بەکاربهێنین بۆ دیاریکردنی کەی زۆر دوور کەوتوینەتەوە لە بەکارهێنانی وێنەیەک لە کتێبی پیرۆزدا بۆ دیاریکردنی فێرکردن و ناسنامە و چالاکییەکانمان لە کڵێسادا؟ بە ووردی وەڵام بدەرەوە .

سیانەی پیرۆز لە کتێبی پیرۆزدا نابینم

ڕالف- Ralf لە کاتی هاوبەشکردنی باوەڕەکەی لە شوێنی کارەکەی لەگەڵ کەسێکی ئایینی یەکگرتوو - Unitarian religion ، سەری سوڕما کاتێک لە باسکردنی خۆشەویستی خودا لە یەسوع مەسیح دا ئەو کەسەی کە قسەی لەگەڵ دەکرد لەناکاو وتی، “ زۆرێک لە ئێوە لە کڵێسای ئاساییدا بە تەواوی سەرتان لێ شێواوە ، تۆ باسی خودا و یەسو ع مەسیح و ڕۆحی پیرۆز دەکەیت وەک سیانەی پیرۆز ، من لانیکەم شەش جار کتێبی پیرۆزم خوێندووەتەوە و هەرگیز نەهاتۆتەبەرچاوم ه یچ فێرکارییەک سەبارەت بە “ سیانەی پیرۆز ” . وشەی “ سیانەی پیرۆز ” لە کتێبی پیرۆزدا باس نەکراوە.

تۆ بانگەشەی نوێنەرایەتی کتێبی پیرۆز دەکە یت، بەڵام من “ سیانەی پیرۆز ” لە کتێبی پیرۆزدا نابینم! ”

تۆ چۆن /دەتوانی ت /دەبێت پێوەرەکانی باوەڕی نیسین، نیشانەکانی چاکسازی، یان یاسای ڤینس نت بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەیت لەوە تێبگەن کە بۆچی تێڕوانینی کڵێسا بۆ “ سیانەی پیرۆز ” تەنها بە کتێبی پیرۆز نییە ، بەڵکو لەگەڵ نەریتی کڵێساشدا یەکدەگرێتەوە؟

ئێمە لەم جیهانە دا نین

دوای گوێگرتن لە زنجیرەی قەشەکە لەسەر کڵێسا وەک نێردراوی یەسوع مەسیح لە جیهاندا، یەکێک لە پارێزەرە گەنجەکان ی ناو کۆمەڵ ەکە کە خۆی بۆ ئەندامی ئەنجومەنی شار کاندید کردبوو بیری لەوە دەکردەوە کە ناوی خۆی لە دەنگدانەکە لاببات، وەلەبەر هۆی ئەوەی باوەڕێکی زۆری بە وتاری قەشە کە هەبوو کە مەسیحییەکان بێگانە و نامۆ و بێگانەن لەم جیهانەدا، ئەو کاندیدە گەنجە پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا بەشداریکردن لە پۆستە عەلمانیەکانی حکومەتدا زۆر پەیوەستە بە جیهانەوە یان ن ا. ئاخر ئەگەر مەبەست ئەوە بێت ئێمە لە جیهاندا بژین بەڵام بەشێک نەبین لە جیهان ، ڕەنگە خۆکاندیدکردن بۆ پۆست و دانیشتن لە ئەنجومەنی شاردا کارێکی سادەو زۆر دونیاییە لە بەشداریکردنی گشتیدا. ئەگەر ئەم کاندیدە پرسیاری ڕای تۆی لێکردیت، چی پێشنیار دەکەیت بۆی؟

126

Made with FlippingBook - Online catalogs