Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
دووب ارە داڕشتنەوەی کورتکراوەی وانەکە
لە ڕووی مێژووییەوە سێ سەرچاوەی ڕەخنەگرانە بە تایبەتی یارمەتیدەر بوون بۆ کڵێسا بۆ ئەوەی کارەکتەری ڕاستەقینە و ئەرکی ڕاستەقینەی لە جیهاندا واتای هەبێت. یەکەم: نیشانەکانی کڵێسا بەپێی باوەڕ ی نیسین جەخت لەسەر یەکبوون و پیرۆزی و نێردراوی و گشتگیرییەکەی دەکەنەوە. پێناسەی کڵێسا بەپێی فێرکاری چاکسازی جەختی لەسەر بانگەشەی وشە کە و ڕەچاوکردنی نهێنییەکان و ڕێکخستنی دروستی قوتابی دەکردەوە. سەبارەت بە ڕاستی باوەڕیی ، رێسای کەسایەتی پیرۆز ڤینسنت- “ St. Vincent ” جەخت لەسەر ئەو شتانە دەکاتەوە کە لە هەموو شوێنێک ، وهەمیشە ، وهەمووان باوەڕیان پێیەتی . هەروەها دەتوانرێت لە کارەکتەری کڵێسا و کارەکانی تێبگەین بە گەڕان بەدوای وێنە جۆراوجۆرەکانی کڵێسا کە لە پەیمانی نوێدا باسکراون. ئێمە پەیوەندی دڵسۆزانەی کڵێسا لەگەڵ خودا لە ڕێگەی وێنەکانی ماڵی خودا و جەس تەی یەسوع مەسیح و پەرستگای ڕۆحی پیرۆزەوە دەبینین. ئێمە لە روانگەی کڵێساوە و وەک نێردراوی یەسوع مەسیح لە کڵێسا تێدەگەین کە بریکاری شانشینی خودا . لە کۆتاییدا، ئێمە کڵێسا وەک ئەوە دەبینین کە شەڕ دەکات لە شەڕی بەرخدا “ Lamb’s war ” وەک سوپای شەڕکەری خودا.
سەرچاو ە و ئینجیلنامە
ئەگەر ئارەزووی بەدواداچوونی هەندێک لە بیرۆکەکانی کتێبی “ کڵێسا لە کاردا ” دەکەیت، لەوانەیە بتەوێت ئەم کتێبانە تاقی بکەیتەوە:
Bonhoeffer, Dietrich. Life Together. San Francisco: Harper Collins Publishers, 1954.
Ellis, Carl F., Jr. Beyond Liberation. Downers Grove: InterVarsity Press, 1983.
Ortiz, Juan Carlos. Disciple: A Handbook for New Believers. Orlando: Creation House
Publishers, 1995.
Perkins, John. Let Justice Roll Down. Ventura, CA: Regal Books, 1976.
Sider, Ronald J. Cry Justice: The Bible Speaks on Hunger and Poverty. Downers Grove:
InterVarsity Press, 1980.
......................................................................
پەیوەندییەکانی خزمەتک اران
ئێستا تۆ بەرپرسیار دەبیت لە تێڕوانینەکانی بەشەکەت لە راهێنانی پراکتیکێکدا کە خۆت و ڕاهێنەرەکەت لەسەری ڕەزامەندن. کاریگەرییەکانی ئەم بەشە لەسەر کڵێسا زۆرن و دەوڵەمەندن: بیر لە هەموو ئەو ڕێگایانە بکەرەوە کە ئەم فێرکردنە کاریگەری در ووستدەکات لەسەر ژیانی پەرستگەریت ، دوعاکانت، وەڵامدانەوەت بۆ کڵێساکەت، هەڵوێستت لە شوێنی کارەکەتدا و هتد و هتد.
127
Made with FlippingBook - Online catalogs