Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
دیداش “ Didache ” (ca. 95-150) ، سەرچاوەیەکی زۆر بە نرخ و ت ەواو سەرەتایی بەڵگەیە بۆ باوەڕ و پراکتیزەکردنی مەسیحییە کانی کڵێسای سەرەتایی، گێڕانەوەیەکی دەوڵەمەندمان بۆ دابین دەکات کە چۆن مەسیحییە یەکەمەکان ئاهەنگی ئیکاریستیان گێڕاوە “ eucharist ” )واتە ئاهەنگی لەتکردنی نان (، لەگەڵ وردەکارییە کانی ئەو دوعایانەی کە بەکاریان هێناوە، هەروەها ڕێوڕەسمە کان کە بە شێوەی نەریتی پەرستن “ Liturgy ” ب وون، پێش ئەوەی هیچ کام لە باوەڕ داران بتوانن ئاهەنگی ئێوارەخوانی پەروە ردگار بگ ێڕن، دانپێدانان بە گوناه ەکاندا پێویست بوو باس بکرێن بۆ هەموو ئەوانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان لە ئاهەنگەکەدا دەکرد ( Didache 14.1) .
جوولەکەبوونی خزمەتکردن ی کڵێسای سەرەتایی تەواو دیار بوو، و هەربۆیە ڕێنمایی و سیما و ستایش و پەرستنی جولەکەکان لە ناوەندی سەرەتاییترین کۆبوونەوە مەسیحییە کاندا دەنگی دەدایەوە.
لاپەڕە 61 - هێڵکاری خاڵی II-B
ڕەنگە بۆ تۆ و قوتابیان سەرنجڕاکێش بێت کە کەمێک دەربارەی سەرەتای چەمکی لیتۆرگیا )نەریتی پەرستن “ Liturgy (” بزانن، ئەو ڕێکخستن و خشتە تایبەتی پێکهاتەی پەرستن کە لە زۆرێک لە کڵێ ساکانی ئەمڕۆدا لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێت. یەکێک لە باوکە سەرەتاییە کانی کڵێسا، جەستن مارتر “ Justin Martyr ” ، لە یەکەم داوای لێ بوردن یدا کە لە نزیک ناوەڕاستی سەدەی دووەمدا نووس یویەتی، وەسفێکی ڕوونی خزمەتکردن ی مەسیحی کردوە، لەگەڵ ئێوارەخوانی پەروە ردگار )یان لەتکردنی نان ، “ سوپاسگوزار ی”(، هەروەها کە لە دیداچی “ 14.1 Didache ” دا ئاماژ ەی پێکراوە. جەستن خزمەتکردن ی پەرستنی مەسیحی لە سەدەی دووەمدا بەو شێوەیە وەسف دەکات کە خوێندنەوەکانی “بیرەوەرییە کانی نێ ردراوان” )واتە ئینجیلەکان(، لەگەڵ پێغەمبەران )کتێبەکانی پەیمانی کۆن( ئەوکات بە دەنگی بەرز دەخوێ ندران ەوە “تا ئەو کاتەی کات ڕێگەی دەدا” (First Apology, 67) . وەسفەکانی جەستن ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کڵێ ساکان فەرمانێکی دیاریکراویان بۆ خزمەتەکانیان وە رگرتووە بەهۆی ئەو نەریتەی کە هاوبەش بوون تیایدا ، هەرچەندە تەواو سادە بووە. هەروەها لە بەڵگەکانەوە دەبینین کە باوەڕدارە لەئاوهەڵکێشراوەکان کۆدەبوونەوە و ئێوارەخوانی پەروە ردگاریان بەڕێوەدەبرد، پەیوەستبوون بە ژەمێکی تەواوەوە کە هەمووان باوەڕدارەکان هاوبەشیان دەکرد، بەڵام ژەمەکە زۆر لە سەرەتای مێژووی کڵێ سادا لە ئاهەنگی ئێوارەخوانی پەروە ردگار” Lord’s Supper ” جیاکرا یەوە ) Clement of Alexandria, Paedagogos 2.1; Stromata 3.2; Tertullian, Apology 39; Chaplet 3 ( . ئەم ژەمە کە پەیوەندی بە ئێوارەخوانی پەروە ردگارەوە هەیە پێیدەوترێت “جەژنی ئاگاپێ agape feast ”، واتە جەژنی خۆشەویستی، بەڵام بەپێی تۆمارە کانمان، لە سەدەی چوارەم لە ناوچوو بەهۆی تێ کچوونە گەورەکانی ڕەفتارەوە کە پەیوەستبوون پێوەی ، (Augustine, Letter to Aurelium 22.4) .
223
Made with FlippingBook - Online catalogs