Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
لەبەر ئەوەی مەسیحییە کان بە قووڵی کاریگەری ئەوەیان لەسەربوو کە جولەکەکانیان بە درێژایی ساڵ لە چاودێریکردنی فێستیڤاڵەکان یان دەکرد ، بۆیە هەر زوو مەسیحیەکان بیرۆکەی “ساڵی کڵێسا”یان هێنایە ئاراو ە، کە هاوشێوەی ساڵی جولەکەکان بوو. ئەمە سەرەتای بیرۆکەی مۆدێرنی ساڵی لیتۆرگی “ Liturgical year, ” بو، کە هەوڵێکی سەرەتایی مەسیحی بوو ب ۆ جی اکردن ەوەی ساڵ لە ڕێگەی گێڕانەوەی چیرۆکی مەسیحییەوە لە ڕێگەی یەک لە دوای یەکی ڕووداوە کان و ئاهەنگە پیرۆزەکان. ئەوەی کە ڕاستیە و بە شێوەیەکی جیهانی دانپێ دانراوە ئەوەیە کە هەڵ بژاردن و خستن ەڕووی ڕاستەقینەی هەندێک فێستیڤاڵ و جەژن بە خاوی ڕوویداوە، بۆ نموون ە، ئاهەنگەکانی جەژنی کریسمس “ Christmas ” و جەژنی ئیپیفانی )جەژنی دەرکەوتنی مەسیح کاتێک مۆغەکان دێن بۆلای وەک ساوایەک( “ Epiphany ” ، کە هەرچەندە بەشێکی سەرەکی چیرۆکی مەسیحییە، بەڵام تا سەدەی چوارەم بۆ ساڵنامەی لیتۆرگی “ Liturgical calendar ” زیاد نەکرا، و ساڵنامەی ئێستاش پەرەی سەند تا لە کۆتایی سەدەی شەشەمدا تەواو بوو. ئ ەم جەختکردنەوە لەسەر نەریتی پەرستن ڕەنگە وەک پشتبەستنێکی مەسیحی بە ڕەگ و ئاراست ەی جولەکەکان سەیر بکرێت، کە وەک زەمینە و بناغەی نەریتی پەرستنە مۆدێرنەکەی “ modern liturgy ” ئەمڕۆ کاردەکات. لە گفتوگ ۆکردنی چەمکەکانی ئەم دانیشتنە، زۆر گرنگە کە تۆ هەندێک جیاوازی بۆ قوتابیەک ان دابنێیت کە هیوادارین بتوانن جیاوازییە ڕەخنەییەکانی پەیوەست بە کڵێسا لە کاتی پەرستندا لەبەرچاو بگرن. ج ەخت لەوە بکەرەوە لای قوتابیەک ان کە هەرچەندە کتێبی پیرۆز ئاماژە بە هەندێک بنەما و مەیلی پەیوەست بە پەرستنی خودا دەکات، بەڵام هیچ شێوازێت، یان نەخشێکی جێگیر، یان بەرنامەیەکی ڕێوڕەسمی فەرمانی پەیوەست بە پەرستن نییە. لە کاتێکدا ئێوارەخوانی پەروە ردگار و لەئاوهەڵکێشران پەیوەستن بە پەرستنی کڵێساوە، هەر لە سەرەتای پەرستن لە کڵێسادا، شێوازێکی ستاندارد بەکارهێنرا بەڵام نەسەپێنرا و نە بەدوایدا گەڕان بە شێوەیەکی داواکراو و بەزۆر “ woodenly mandated ” بۆ هەموو کۆبوونەوەکان. هەرچەندە لە پەیمانی نوێ و نووسینە مێژووییە کۆنە نا- کڵێسەییەکان “ non-canonical writings ” دەتوانین نەریتێکی دیاریکراو دەستنیشان بکەین کە لە کڵێسا نێ ردراویە کاندا سەریهەڵداوە کە ساڵنامەی لیتۆرگیی “ liturgical calendar ” ئەمڕۆی لێکەوتەوە، بەڵام هەرگیز کاتێک ی دیاریکراو نەبووە کە هەموو بەشێکی خزمەتی پێشوەختەی تیا دیاریکرابێت و نەخشەی بۆ داڕێژرابێت. لە گفتوگۆکەتدا، دڵنیابە لەوەی کە تیشک دەخەیتە سەر ئەم جە ختکردنەوە دەستخۆشییە لە پەرستنی کڵێ سادا لە نێوان دڵسۆزییەکی قووڵی پابەند بە نەریتی نێ ردراوان، لە هەمان کاتدا، نز ی کبوونەوەیەکی نوێ بۆ ئازاد ی و خۆبەخۆیی. ئەمە زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە هەموو ئەو شتانەی کە کتێبی پیرۆز باسی لێدەکات سەبارەت بە کڵێسا لە کاتی پەرستن دا. لاپەڕە 63 - پرسیار و وەڵامی قوتابیان
لاپەڕە 64 - پوختەی چەمکە سەرەکییەکان
دڵنیابە لەوەی کە جیاوازی بکەیت لە نێوان وەڵامی کڵێسا لە پەرستنی دا بەرامبەر بە خودا )پەرستن لە ڕووی کاریگەرییەوە( و جوانی پەروە ردگار و کارەکتەری و کارەکانی لە یەسو ع مەسیح دا )پەرستن لە ڕووی هۆکارەکەیەوە(. بەداخەوە هەندێک باس لەسەر پەرستن زیاتر جەخت لەسەر شێوازاەکانی پەرستن دەکەنەوە نەک لەسەر هۆکارەکانی پەرستن . لە کاتێکدا هەردووکیان گرنگن ل ە تێگەیشتن لە بانگەوازی کڵێسا وەک کاهینایەتییەکی پەرستراو بۆ باوەڕ داران، بەڵام زۆر گرنگە کە سەرنج لەسەر ئەو خودایە بمێنێتەوە کە ئێمە دەیپەرستین، هەروەها هۆکارە ڕوونەکەی کە بۆچی ئێمە کۆمەڵگەیەکی پەرستنین.
224
Made with FlippingBook - Online catalogs