Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

تەنها کاتێک ئەم چەمکانە دووبار ە دەکرێنەوە و بە ڕوونی بهێڵرێنەوە، ئەوکات ئێمە دەتوانین بە دروست ی ئەو ڕێگایانە بگرین کە دەتوانین لێیانەوە لە خودا نزیک ببینەوە. هۆکاری پەرستن دەبێت بەپێویستی و بە شێوەیەکی تێگەیشتوو پێش چی و چۆنی پەرستن بێت. ئەم لێدوانە نابێت وەک بانگەوازێک تێبگەین بۆ بچووککردن ەوەی گرنگی باسەکان سەبارەت بە وەڵامەکانی مرۆڤ بۆ خودا. بەڵام ئەمە جەخت کردنەوەیە لەسەر گرنگی پەرستن کە سەرچاوە دەگرێت بۆ تێگەیشتن کە خودا شایەنی سەرسوڕمان و گوێڕایەڵی ئێمەیە. باسەکانی پەرستن دەبێت دەست پێبکەن و کۆتاییان پێبێت لە نێو دەمارێکی “تیۆسێنتریک theocentric ” )خودا- سەنتەری God-centered (، نەک لە نێو دەمارێکی “ ئەنترۆ پۆسێنتریک anthropocentric ) ” مرۆڤسەنتەری human-centered ( بێت.

لاپەڕە 65 - ئەرکی قوتابی و کاریگەرییەکانی سەر ئەستۆی

لە کاتێکدا کە کاریگەری تاکەکەسی و کەسی زۆر هەیە لەسەر ئەم فێ رکردنە لەسەر پەرستن، بەڵام گرنگە بۆ تۆ کە وەک ڕاهێنەر یارمەتی قوتابیان بدەیت کە سروشتی بەکۆمەڵی پرسیارەکان و پرسەکان بپارێزن. خواستی گۆڕینی باسەکە سەبارەت بە کڵێسا لە کاتی پەرستن دا بۆ “من لە پەرستن دا” خواستێکی بەهێزە و توانای تۆ لێرەدا گرنگە لە پێ داچوون ەوە و بی رکردنەوە لەگەڵ قوتابیان بۆ ئەوەی لەسەر کاریگەرییە کۆمەڵایەتییە کان بمێننەوە.

لاپەڕە 66 - توێژینەوەی بابەتەکان

ئەم توێژینەوەی بابەتانە تیشک دەخەنە سەر گرنگی سروشتی پەرستن لە کۆمەڵەکانماندا . پێویست لێرەدا ئەوەیە کە قوتاب یە کانت بتوانن ل ە فێرکارییە گشتییە کان، ڕاست ییە کان و بنەماکانی پەیوەست بە کڵێسا لە کاتی پەرستن دا تێبگەن، و ە هەرەوها توانای بەکارهێنانی ئەم بنەمایانە بۆ کێشەکانی ژیانی ڕاستەقینە کە پەیوەندییان بە پەرستنی کڵێساوە هەیە لەمڕۆدا. هەریەکێک لەم توێژینەوە بابەتیانەی خوارەوە دەتوانر ێت لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدگا و بنەماوە تێبگەین کە لەم وانەیەدا باسکراون. بێ گومان ئامانج ئ ەوە نیە کە وەڵامی نمونەیی بدرێتەوە بۆ ئەوەی دۆخەکە ڕوون بکرێتەوە یان کێشەکە چارەسەر بکرێت، بەڵکو یارمەتیدانی قوتابیانە بۆ بەدەستهێنانی لێ هاتوویی لە چارەسەرکردنی کێشە و نیگەرانییە وجودییە تایبەتەکان لە هەمان کاتدا لەبەچاوگرتنی بنەما تایبەتەکانی کتێبی پیرۆز. چەکدار بە ڕاستی وشە و ئەزموونی مێژوو و نەریتی مەسیحی، قوتابیان دەتوانن ئەزموون و تێگەیشتنەکانی خۆیان بەکاربهێنن بۆ یارمەتیدان لە نەخشاندنی ئاراست ەی نوێ بۆ تێگەیشتن و چارەسەرکردنی ئەم پرسیارانە.

یارمەتیان بدە بنەما جیاوازەکان بۆ دۆخەکان جێبەجێ بکەن و بزانە چۆن ئەم بنەمایانە پرسیار یان نیگەرانییە بنەڕەتییە کان ڕوون دەکەنەوە کە پێویستە چارەسەر بکرێن.

225

Made with FlippingBook - Online catalogs