Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
112 - پرسیار و وەڵامی قوتابیان
لاپەڕە
ئەم پرسیارانە بۆ تیشک خستنە سەر خاڵە سەرەکییە کانی پەیوەست بە یەکەم بەشی ڤیدیۆیی داڕێژراون. دیسانەوە ئێمە نیشانە جۆراوجۆرەکانی باوەڕی نیسین “ Nicene Creed ” و فێرکاری چاکسازی و ڕێسای ڤینسێنت “ Vincentian Rule ” بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی بزانین کاریگەرترین و باوەڕ پێکەرترین نیشانەکانی کڵێسای ڕاستەقینە چین. لەکاتێکدا کە باسی ئەم نی شانانە دەکەیت، دڵنیابە لەوەی کە باس ل ەوە بکەیت کە چۆن لەوانەیە نیشانەیەک ڕەنگدانەوەی هەبێت یان نەبێت بۆ فێرکارییە کانی کتێبی پیرۆز سەبارەت بە سروشتی کڵێسا. لە کاتێکدا ئەمانە و سەرچاوەی دیکەی دەرەوەی کتێبی پیرۆز )واتە سەرچاوەی تر جگ ە لە خودی کتێبی پیرۆز ( گرنگن، ب ەڵام ناتوانن و ەک خودی شایەتحاڵی کتێبی پیرۆز لەسەر سروشتی کڵێسا ڕەخنەگرانە ببینرێن. بۆیە دڵنیابە لەوەی کە هەموو باسەکان سەبارەت بە نیشانە ڕاستەقینەکان پشتڕاست بکەیتەوە بە ئاماژ ەدان و گەڕانەوە بۆ کتێبی پیرۆز.
114 - پوختەی بەشی دووەم
لاپەڕە
ئەو شێوازەی کە ئێمە بەکاری دەهێنین بۆ دیار یکردنی کاری کڵێسا )واتە سەی رکردنی وێنەکانی کڵێسا لە پەیمانی نوێدا و دەرەنجام لێیانەوە (، شایەنی هەندێک ڕ وونکردن ەوەیە. تەنانەت بە چاوخشاندن ێکی کورت ب ە وێنە جۆراوجۆرەکانی کڵێسا لە پەیمانی نوێدا، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە فرەیی وێنە و چەمکەکان بوونیان هەیە، و ئەمانە هەموویان خاوەنی تێگەیشتنێکی جیاواز و پەیوەندیدارن لەوەی کە کڵێسا چییە و چی دەکات. لە کارێکی سەرنجڕاکێش و گرنگدا ل ەسەر کڵێسا، وێنەکانی کڵێسا لە پەیمانی نوێدا، پۆڵ مینێر Paul Minear ٧٣ وێنەی جیاوازی کڵێسا لە پەیمانی نوێدا دەستنیشان دەکات. لە نێو ئەمانەدا، پۆڵ مینێر وێنەکان دەکاتە پێنج پۆل کە پێی دەڵێت وێنەی بچووک، خەڵکی خودا ، دروستکراو ی نوێ ، هاوپەیمان لە باوەڕدا ، و جەستەی یەسوع مەسیح . دەوڵەمەندی ئەم وێنانە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سامانێکی گەورەی تێڕوانین چاوەڕێی ئەوە دەکات لەم وێنانەدا بهێنرێنەدەرەوەو ب بینرێن . لێکۆڵینەوە لە کڵێسا لە ڕێگەی ئەم هەمەچەشنییە گەورەیەی وێنەکانەوە ئەرکی قوتابی ڕاستەقینەی کتێبی پیرۆزە. زۆر وێنە هەن کە بەداخەوە بێبەشدەبن ل ەو سەرنجە دەوڵەمەندانە یەی کە شایەنیەتی: گەلی خاوەندارێتی خودا، خو ێی سەر زەوی، نەتەوەی پیرۆز، نامەی یەسوع مەسیح، لقەکانی رەزی ترێ، خانمی هەڵبژێ ردراو، بووک ی... بەرخ، تاراوگ ە و دەربەدەر، کاهینایەتی خودا، دروستکراو ی نوێ، کۆیلە پیرۆزکراوەکان، دۆستەکان، و پایە و زەمینەی ڕاستی. بەسە کە بڵێین خودا ئەم وێنە دەوڵەمەندانەی پێ بەخشیوین کە لەوانەیە خۆمان بە لێکۆڵینەوەی ڕاستەقینە و بەردەوامدا خەریک بکەین بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە لە گەلەکەی تێبگەین. ئەم کۆمەڵە دەوڵەمەندە لە وێنەکان وا دەکات هەم پێویست بێت و هەم خوازراو بێت کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەو وێنە بەرجەستەییەی کە لێی دەکۆڵینەوە، سروشتی کڵێساکە دەستنیشان بکەین.
244
Made with FlippingBook - Online catalogs