Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

ئەنجام

شایەتحاڵی کڵێسا کە لە ڕاسپاردەی مەزن دا کورتکراوەتەوە، کە سێ توخمی جیاوازی بەرپرسیارێتی لە جەستەدا هەیە.

کڵێسا بە ڕۆشتن شایەتحاڵی دەدات: کڵێسای یەسوع مەسیح بانگکراوە بۆ ئەوەی بچێتە هەموو جیهان و ئینجیل بۆ ونبووەکان بگەیەنێت.

کڵێسا بە لەئاوهەڵکێشران شایەتحاڵی دەدات: کڵێسا بانگکراوە بۆ ئەوەی لەئاوهەڵکێشران بۆ باوەڕدارانی نوێ لە یەسوع مەسیح دا بدات بۆ ئەوەی بیانخاتە ناو کڵێسای یەسوع مەسیح ەوە.

کڵێس ا بە فێرکردن شایەتحاڵی دەدات: کڵێسای یەسوع مەسیح ئەندامەکانی فێر دەکات کە هەموو ئەو شتانە جێبەجێ بکەن کە یەسوع مەسیح فەرمانی پێکردووە. بەم کارە ئەندامانی کڵێسا گەشە دەکەن تا پێگەیشتن، تەنانەت هەتاوەکو هاوشێوەبوون بە یەسوع مەسیح ەوە.

پاشکۆی دووەم

پرسیار و وەڵامی قوتابیان

ئەم پرسیارانەی خوارەوە بۆ ئەوە دانراون کە یارمەتیت بدەن لە پێداچوونەوە بە بابەتەکانی بەشی دووەمی ڤیدیۆکەدا. لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە توخمەکانی ڕاسپاردەی مەزن گرینگە بۆ ژنان و پیاوانی کڵێسا بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی کڵێسا لەگەڵ جیهاندا، و بانگەو ازەکەی بۆ بانگەوازکردنی مژدەی ڕزگاریبوون بۆ ونبووەکان تیایدا. سێ توخمەکەی چوون و لەئاوهەڵکێشران و فێرکردن دڵی بانگەوازی کۆمەلگەکەمان پێکدەهێنن بۆ شایەتحاڵی یەسوع مەسیح و شانشینییەکەی، هەر بۆیە کڵێسا بانگێشکراوە کە هەمیشە وریا بێت لە بەدواداچوون بۆ هەریەکێک لەم سێ ڕەهەندەی ژیان و خزمەتەکەی . دڵنیابە لەوەی کە لە بنەما سەرەکییەکانی هەر توخمێک تێدەگەیت و دەتوانیت بیخەیتە ڕوو، و دەتوانیت هەر توخمێک بە ڕۆڵی “ کڵێسا وەک شایەتحاڵ ” ببەستیتەوە. لە وەڵامەکانتدا ڕوون و پوخت بە، و لە شوێنێک کە پێویست بوو پشتگیری بکە بە ک تێبی پیرۆز!

.1 سروشتی بەیاننامەی “ ڕاسپاردەی مەزن “ چییە و ئەو سێ توخمە چین کە لەناو ئەودا جەختیان لەسەر کراوەتەوە و بەرپرسیارێتی شایەتحاڵی کڵێسا کە کورت دەکەنەوە؟

.2 واتای دەستەواژەی ناو ڕاسپاردەی مەزن چییە کە دەڵێت: “ بڕۆنە هەموو دونیا و قوتابی \ شاگرد دروست بکەن؟ ” پەیوەندی قوتابی \ شاگرد - پێکهێنان بە کتێبی پیرۆز و موژدەبەرانەوە چییە؟

.3 سروشتی مەودای ئەو ئەرکە چییە بۆ چوونە ناو هەموو جیهان، بە واتایەکی تر، یەسوع مەسیح داوای لە کێ کردووە کە قوتابیبوون بکەین و لە کوێدا قوتابی پێکبهێنین ؟

.4 سروشتی لەئاوهەڵکێشران لە شایەت حاڵی کڵێسادا چییە؟ پەیوەندی لەئاوهەڵکێشران بە ئاو بە باوەڕبوونی ڕزگارکەر بە یەسوع مەسیح ەوە چییە؟ ئەگەر لەئاوهەڵکێشران ڕاستەوخۆ ڕزگارمان نەکات، هۆکارەکان چین کە هەموو باوەڕدارێکی نوێ دەبێ ت لەئاوهەڵکێشران وەربگرێت؟ .5 چۆن لەئاوهەڵکێشران پەیوەندی بە تێکەڵکردنی باوەڕدارانی نوێ لە کڵێسایەکدا هەیە؟ بۆچی مەحاڵە باوەڕدارێک گەشە بکات و سەرفراز بێت ئەگەر هەرگیز نەخرێتە ناو جەستەی باوەڕدارانەوە .

91

Made with FlippingBook - Online catalogs