Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

.6 چۆن یەکبوونمان لەگەڵ یەسوع مەسیح لە ڕێگەی لەئاوهەڵکێشران ەوە دەردەکەوێت؟ بۆچی نیشاندانی ئەم یە کبوونە بۆ گەشەکردن و پێگەیشتنی م ەسیحییەکان ئەوەندە گرنگە؟

.7 دەستەواژەی “ فێریان بکەن هەموو ئەو شتانەی کە فەرمانم پێکردوون جێبەجێی بکەن “ چۆن تێگەیشتنمان لە ڕاسپاردەی مەزندا پڕدەکاتەوە؟ کێ ئەرکی گەیاندنی کتێبی پیرۆز و فێرکردنی وشەی خودای لە کڵێسادا پێدراوە؟

.8 خودا بەڵێنی چی بەو کەسانە داوە کە لە ڕێگەی ووشەکانییەوە “ وەک خۆراک ” خزمەتکردن و فێرکاریی بە کڵێسا دەبەخشن ؟ ئامانجی هاوشێوەبوون بە یەسوع مەسیح چۆن پەیوەندی بە ئامانجی فێرکارییەکانی یەسوع مەسیح ەوە هەیە لە ناوەندی کڵێسادا؟

.9 یەسوع مەسیح چ بەڵێنێکی پێداوین لە ڕاسپاردەی مەزن دا سەبارەت بە خۆی کاتێک کە ئێمە گوێڕایەڵی فەرمانە کانی دەبین بۆ قوتابی پێکهێنان لە سەرانسەری زەویدا؟

پوختەی چەمکە سەرەکییەکان

ئەم وانەیە تیشک دەخاتە سەر باوەڕ ی هەڵبژاردن وەک چۆن بۆ یەسوع مەسیح وەک خزمەتکاری هەڵبژێردراوی خودا بۆ خودا دەگونجێت، هەروەها هەڵبژاردنی خودا بۆ گەل ی ئیسرائیل و کڵێسا وەک شایەتحاڵی بەرەکەت ەکەی و وەک بریکارێک بۆ ئەو لە جیهاندا. هەروەها بە وردی توخمە جیاوازەکانی ڕاسپاردەی مەزن مان باس کرد )چوون، لەئاوهەڵکێشران و فێرکردن( وەک ئەوەی پەیوەندی بە شایەتحاڵی کڵێسا لە جیهاندا هەیە. گرنگە کە سەرکردەی مەسیحی ئەوە یە کە لە ماڵەوە بێت لەگەڵ ئەم بیرۆکانە و بە تەواوی ئاشنا بێت پێی و ڕوون بن لەلای . بەبێ تێگەیشتن لە ڕۆڵی شایەتحاڵی کڵێسا، سەرکردەی مەسیحی نە دەتوانێت ئەوانی دیکە ڕابهێنێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر شایەتحاڵی بدەن ، وە نە خۆی ئەوانێت شایەتحاڵێکی کاریگەر بێت . تکایە دڵنیابە لەوەی کە لە بیرۆکە بنەڕەتییەکان و کتێبی پیرۆز تێدەگەیت کە پەیوەندییان بەو چەمکانەی خوارەوە هەیە لەسەر “ کڵێسا وەک شایەتحاڵ ” باس دەکرێن.

خودای پەروەردگار وەک خودایەکی سەروەر و دەسەڵاتدار، هەندێک کەسی بانگهێشت کردووە و هەڵیبژاردووە بۆ هەندێک ئ امانج و پێگە، هەموو ئەمانەش بۆ شکۆمەندی خۆین.

لە سەرووی هەموو شتێکەوە، خودا یەسوع مەس یح ی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە خزمەتکاری هەڵبژێردراو و ئازارچێشتووەکەی. خودا لە کەسایەتی خۆیدا هەڵیبژاردووە کە ڕزگاری بۆ هەموو مرۆڤایەتی بهێنێتە ئاراوە، بۆ هەر کەسێک کە ب ە باوەڕ بە مردن و ناشتن و زیندووبوونەوەی پێیەوە دەلکێت. هەروەها خودا گەلی ئیسرائیل ی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە ئەو ئامرازەی کە لە ڕێگەیەوە یەسوع مەسیح دەهێنێتە جیهانەوە، و بەهۆیەوە وێنەیەکی ڕوونی ڕزگاربوونی خۆیمان پێدەدات بە هەریەک لە جوولەکە و بێ باوەڕە کان بە یەسوع مەسیح.

تاکە باوەڕدارەکان “لە یەسوع مەسیح دا” هەڵدەبژێردرێن لە ڕێگەی یەکگرتن و پابەندبونیان بە یەسوع مەسیح ەوە . خودا گەلەکەی بەرەکەتدار دەکات چونکە لە ڕێگەی باوەڕ و دڵسۆزیەوە پابەندبوون بە یەسوع مەسیح وە.

هەڵبژاردنەکەی خودا لەسەر بنەمای مەبەس ت و بەرەکەت ی سەروەری خۆی دامەزراوە، وە لەبەر لاوازی بێدەستەڵاتی جیهان، وە بۆ ئەوەی کەس شانازی بە خۆیەوە نەکات لە ئامادەبوونی دا.

92

Made with FlippingBook - Online catalogs