Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
هەڵبژاردنی خودا کاریگەر و دڵنیایە، بۆیە دەتوانین دڵنیا بین لە ڕزگاربوونی کۆتاییمان لە یەسوع مەسیح دا .
داواکاردنی یەسوع مەسیح لە گەلەکەی کە شایەتحاڵی ئەو بن ، لە ڕاسپاردەی مەزن دا بە کورتکراوە یی باسی لێکراوە .
ڕاسپاردەی مەزن سێ توخمی گرنگ لەخۆدەگرێت، کە ئەرکی کڵێسا لە جیهانی ئەمڕۆدا پێکدەهێنن: چوون و بەقوتاب یکردن ، لەئاوهەڵکێشان بە ناوی خودای سیانەی پیرۆز ، و فێرکردنی ئەو باوەڕدارانە بە هەموو ئەو شتانەی کە یەسوع مەسیح فەرمانی پێدەکات.
یەکەم توخم لە ڕاسپاردەی مەزن دا ئەوەیە کە کڵێسا شایەتحاڵی دەدات لەگەڵ ڕۆشتن و بەرەوپێشچونی دا : کڵێسای یەسوع مەسیح بانگ دەکرێت بۆ گەیاندنی کتێبی پیرۆز بە ونبووەکان ) واتا قوتابیکردنی هەموو گەلان بکات(.
تو خمی دووەمی ڕاسپاردەی مەزن ئەوەیە کە کڵێسا لە ڕێگەی لەئاوهەڵکێشرانەوە شایەتحاڵی دەدات: داواکراوە لە کڵێسا کە باوەڕدارانی نوێ لە یەسوع مەسیح دا لەئاوهەڵکێش بک ات، واتە وەک ئەندام بیانخاتە ناو کڵێساوە.
سێیەم و کۆتا توخم ی ڕاسپاردەی مەزن ئەوەیە کە کڵێسا لە ڕێگە ی فێرکارییەکانیەوە شایەتحاڵی دەدات: ک ڵێسای یەسوع مەسیح ئەندامەکانی فێر دەکات کە هەموو ئەو شتانە جێبەجێ بکەن کە یەسوع مەسیح فەرمانی پێکردووە، و بەم شێوەیە گەشە بکەن بۆ پێگەیشتن لە ناویدا.
ئەرکی قوت ابی و کاریگەرییەکانی سەر ئەستۆی
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ئێوە لەگەڵ قوتابییەکانی هاوڕێتدا باسی پرسیارەکانتان بکەن سەبارەت بە سروشتی باوەڕ ی هەڵبژاردن، و گوێڕایەڵی ئێمە بۆ ڕاسپاردەی مەزن . ئەم بابەتانە نوێنەرایەتی دوو بەشی قووڵی فێرکردن دەکەن سەبارەت بە شایەتحاڵی کڵێسا، و گەیشتن بە واتا کانیان گرینگە بۆ پێگەیشتنی خۆ ت و هەروەها توانای تۆ بۆ بەدەستهێنانی کاسانی دیکە بۆ یەسوع مەسیح و بینینیان کاتێک گەشە دەکەن بۆ پێگەیشتن لە ناویدا. زۆر پرسیار پەیوەستن بەم بابەتانەوە، بە تایبەت بە باوەڕ ی هەڵبژاردن ەوە ، بۆیە پێویستە کاتێکی تایبەت تەرخان بکەیت بۆ ئەوەی بە وردی بیر لە پرسیار ەکانت بکەیتەوە و بەدوای وەڵامی ڕوون و ئینجیلیدا بگەڕێیت بۆیان. چ پرسیارێکی تایبەتت هەیە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بڕگانەی کە تازە لێکۆڵینەوەت لێکردوون ؟ ڕەنگە هەندێک لە پرسیارەکانی خوارەوە یارمەتیت بدەن پرسیاری تایبەتمەندتر و ڕەخنەگرانە تری لێوە دروست بکەیت.
ئایا خ ودا هەندێک هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی ڕزگاریان ببێت و هەندێکی تر ون بن؟ ئایا هیچ بیرۆکەیەکی لەو جۆرە هەیە کە خودا خەڵکی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لەدەست بدرێن و ون ببن؟
خودا بە چ واتای ەک تاکەکان هەڵدەبژێرێت بۆ ڕزگاربوون، یان دەبێت تەنها سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە خو دا گەلی خۆی لە یەسوع مەسیح دا هەڵبژێرێت؟.
بەو پێیەی گەلی ئیسرائیل نەیتوانی وەک کۆمەڵگەیەک متمانە بە یەسوع مەسیح بکات، ئایا ئەوە واتای ئەوەیە کە خودا وازی لێهێناون وەک گەلی خۆی؟ ئایا گەلی ئیسرائیل هێشتا گەلی خودایە و ئەگەر وایە چۆن؟
93
Made with FlippingBook - Online catalogs